بەرگەنەگرتنی لاکتۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەرگەنەگرتنی لاکتۆز بریتییە لە نەتوانینی ھەرسکردنی لاکتۆز، کە ئەمیش شەکرێکە لە شیر و خۆراکەکانی تری وەک بەرھەمە شیرەمەنییەکاندا ھەیە، دەبێتە ھۆی دروستبوونی کاریگەری لاوەکی لە جەستەی مرۆڤدا. نەتوانینی ھەرسکردنی لاکتۆز بەھۆی کەمی ئەنزایمی لاکتەیزەوە ڕوو دەدات، نەبوونی ئەم ئەنزایمە لە منداڵی شیرەخۆرەدا دەبێتە ھۆی ئەوەی خواردنەوەی شیری دایکی لێ قەدەغە بکرێت.

نیشانەکان[دەستکاری]

نیشانەکانی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز بریتین لە ھەڵئاوسانی ورگ، گازات، گرژبوونی ماسولکەکان، سکچوون، ھێڵنج و ڕشانەوە.

ھۆکارەکان[دەستکاری]

ھۆکارەکانی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز بەھۆی کەمی ئەنزایمی لاکتەیزەوە ڕوودەدات کە لەوانەیە بۆماوەیی یان ژینگەیی بن.