وتووێژ:بێخوایی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بێخودایی (یان خوانەناسی) باشتر نییە؟ سەرچیا‏١٤:٤٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێم وایە بێباوەڕی زیاتر بەرامبەری Distrust بێ ھەر وەک خوێندمەوە «کەجەکە: تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسان بێباوەڕی بەدەسەڵات گەیاندوەتە لوتکە». ھەڵبەت دەتوانێ بەرامبەر بەوەش بێ کەسێک باوەڕی بە خودا نییە بەڵام ھەر خودا نییە. خودانەناسم پێ باش نییە کابرا خودانەناس بوو مەرج نییە خودای نەبێ. دەڵێن خودانەناسە یانی زاڵمە و زوڵم دەکا. بێخودایی باشترە بەڵام من خوام لە خودا پێ کوردیترە. خودا بە فارسی دەزانم.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٦، ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ناوەکەی ئێستا کێشەی نییە. و ئێمە لە باشوور پێشی دەڵێین "ئەتیست" زۆرجار، کە لە atheistـی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە. ئەمانە ھەموو بکرێنە ڕەوانەکەر.◂ ئێپین وتووێژ ‏١٩:٣٧، ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێباوەڕی چەمکێکی فراوانە، وەک کاک چالاک گوتی بێباوەڕی بەرانبەری (Distrust)ە. باشترە ئەمە بکرێتە «بێخوایی» گەر کەستان ناڕازی نین. سەرچیا‏١٧:٤٠، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]