بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بوعەلام خوخی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بوعەلام خوخی (بە عەرەبی: بوعلام خوخي؛ لەدایکبووی ٩ی تەممووزی ١٩٩٠) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕەچەڵەک جەزائیرییە، بەرگریکاری ناوەندی یانەی سەدد و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەرە.

کاروانی وەرزشیی یانە

[دەستکاری]

بوعەلام لە جەزائیر لەدایکبووە و دەرکەوتووە، پەروەردەی لاوانی یانەی شەراقەی جەزائیرییە، لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠ گەیشتە تیمی یەکەمی یانەکە، دەرفەتى بەشداریکردنى نەبوو، لەدوای وەرگرتنی پۆستی ڕاھێنەرایەتی لەلایەن فەرید زەمیتی، دەرفەتی یاریکردنی لەگەڵ ئیسلام سلێمانی بۆ دروستبوو.

بوعەلام نمایشێکی لە یانەی شەمالەوە پێگەیشت، پەسەندی کرد. پاش ئەوەی گەیشتە قەتەر، ئولی شتیلیکەی ڕاھێنەری یانەی عەرەبی دەرفەتێکی پێشکەشکرد و بوعەلام پەسەندی کرد، پاش ماوەیەک گرێبەستی لەگەڵ واژوو کرا.

خوخی بەخێرایی جێگەی خۆی لە تیمی یەکەمی یانەی عەرەبی کردەوە، پاش ئەوەی لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ گەیشتە قەتەر. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٠، لەیاری کۆتایی جامی شێخ جاسم بەشێوەی سەرەکی بەشداریکرد، عەرەبی ١-٠ براوە بوو. پاش ئەو ئاستەی لە پاڵەوانیەتی یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا پێشکەشی کرد، لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، یانەی ئیتیحاد نمایشێکی خواستنی پێشکەشکرد، یانەی جوبیرۆ یواتای ژاپۆنی نمایشێکی گواستنەوەی پێشکەشکرد، بەڵام خوخی گرێبەستەکەی لەگەڵ عەرەبی نوێکردەوە.

لە تەممووزی ٢٠١٧، پەیوەندیی بە یانەی سەددەوە کرد.

کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی

[دەستکاری]

لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠، بانگھێشتی تیمی لاوانی خوار ٢٣ ساڵانی جەزائیر کرا بۆ دوو یاری دۆستانە بەرامبەر بە توونس. لەگەڵ گەیشتنی بە قەتەر، یەکێتیی تۆپی پێی قەتەر ھەوڵی پێدانی ڕەگەزنامەی لەگەڵدا، بەڵام ڕەتیکردەوە و ڕایگەیاند دەیەوێت بۆ جەزائیر یاری بکات. بەڵام بۆ یارمەتیدانی یانەکەی لە پشکی یاریزانانی بیانی، ڕازیبوو.

سەرەڕای ئەوەی بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی جەزائیر کرابوو، لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی قەتەر کرا، کە جەمال بەلمازیی ھاونیشتمانی سەرپەرشتی دەکرد، ئەویش سەری سووڕما کاتێک یەکێتیی تۆپی پێی قەتەر پێی ڕاگەیاند کە دەتوانێت خوخی بانگھێشت بکات. یەکەم دەرکەوتنی لە ٢٥ی کانوونی یەکەم بوو، بەرامبەر بە فەڵەستین بوو لە پاڵەوانیەتیی یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا.

لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ بەرامبەر بە سعوودیە، ٢ گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵێکی دروستکرد. لە بەرامبەر بە کووەیت، ٢ گۆڵی تۆمارکرد و قەتەر گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە. بە ٢ گۆڵی خوخی بەرامبەر بە ئوردن، قەتەر بوو بە پاڵەوان، خوخی بوو بە گۆڵکاری پاڵەوانیەتیەکە. یەکێتیی تۆپی پێی قەتەر بۆ جامی ئاسیای ٢٠١٤ بانگھێشتی کرد.

خوخی بانگھێشتی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٩ و جامی ئاسیای ٢٠١٩ و جامی عەرەبی ٢٠٢١ و جامی کەنداوی عەرەبی ٢٣ و ٢٤ کراوە.

خوخی بانگھێشت کرا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢.

ئامارەکان

[دەستکاری]

گۆڵە نێونەتەوەییەکان

[دەستکاری]
(ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)
ز.ڕێکەوتیاریگابەرامبەرگۆڵئەنجامپاڵەوانیەتی
١٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر عەرەبستانی سعوودی١–٠٤–١پاڵەوانیەتیی یەکێتیی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیای ٢٠١٤
٢٣–١
٣٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤یاریگای عەبدوڵڵا خەلیفە، دەوحە، قەتەر کووەیت١–٠٣–٠
٤٢–٠
٥٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر ئوردن١–٠٢–٠
٦٢–٠
٧٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤یاریگای عەبدوڵڵا خەلیفە، دەوحە، قەتەر کۆریای باکوور١–٠٣–١دۆستانە
٨٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤سعوودیە عەرەبستانی سعوودی٢–١٢–١جامی کەنداوی عەرەب ٢٢
٩٣ی ئەیلوولی ٢٠١٥یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر بووتان١١–٠١٥–٠پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨
١٠١٣–٠
١١١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر ماڵدیڤ١–٠٤–٠
١٢٣–٠
١٣١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر ڕووسیا١–١٢–١دۆستانە
١٤١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨بەلجیکا ئایسلەند٢–٢٢–٢
١٥١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ئیمارات کۆریای باکوور٣–٠٦–٠جامی ئاسیای ٢٠١٩
١٦٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ئیمارات میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان١–٠٤–٠جامی ئاسیای ٢٠١٩
١٧٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩یاریگای جاسم حەمەد، دەوحە، قەتەر ئەفغانستان٦–٠٦–٠پاڵاوتنی جامی ئاسیای ٢٠٢٣
١٨٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩یاریگای نێونەتەوەییی خەلیفە، دەوحە، قەتەر میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٤–٢٤–٢جامی کەنداوی عەرەب ٢٤
١٩١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١یاریگای ئەلبێت، خور، قەتەر میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان٣–٠٥–٠جامی عەرەبی ٢٠٢١
٢٠٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢یاریگای شاری پەروەردەیی، ڕەیان، قەتەر بولگاریا٢–١٢–١دۆستانە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]