بوراک ئۆزچیڤیت
بوراک ئۆزچیڤیت | |
---|---|
![]() | |
مێژووی لەدایکبوون | ۲٤ کانوونی دووەمی ۱۹٨٤ |
شوێنی لەدایکبوون | ئەستەنبوڵ |
درێژی | 184cm |
گرنگترین ڕۆڵەکان | کەمال سۆیدەری لە زنجیرە درامای ئەشقی شێتانە |
ئایین | موسڵمان |
نەتەوە | تورک |
ساڵانی ئیشکردن | 2003 |
ھاوسەر | فەهرییە ئافچن |
مناڵەکان | 1 |
پێگەی فەڕمی | [لەسەر سایتی IMDB] |
دەستکاری ![]() |
بوراک ئۆزچیڤیت (بەتورکی: Burak Özçivit) ئەکتەرێکی تورکییە لە دایک بووە لە ٢٤ کانوونی دووەمی ١٩٨٤ لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا، وە ئەو وەک باشترین نمایشکەر دیاری کراوە ٢٠٠٣ لە تورکیا، لە جیھانی کوردیدا بە ناوبانگە بە ڕۆڵی عومەر لە زنجیرەی ئەوینی ناکام، وە لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆڵی گێڕاوە لە زنجیرەی (باڵندەی نەمنەم) بە ڕۆڵی (بوراک) لەگەڵ ئەکتەر (فەھرییە ئافچن)، وە فیلمی (ئیشق لەتۆ دەچێت) لەگەڵ (فەھرییە ئافچن) لە ٢٠١٤.
بوراک دەرچووە لە زانکۆی مەرمەرەی ھونەرە جوانەکان بەشی تۆمارکردن وە دوای دەرچوونی کاری نمایشی جل و بەرگی کردووە وە بووە خاوەنی نازناوی باشترین نمایشکار لە ساڵی ٢٠٠٣ وە لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە دووەم باشترین نمایشکاری جل و بەرگ لە جیھاندا، وە دواتر چووە ناو بواری ڕیکلام کردن، وە لە ساڵی ٢٠٠٦ چووە ناو جیھانی ڕۆڵ گێڕان کاتێک ڕۆڵی مورادی گێڕا لە زنجیرە درامای تورکی Eksi، وە لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆڵی مەحەمەدی گێڕا لە فیلمی شەیتان زۆر ترسناکە وە ئەوە بووە دەرچوونی بڵێسەی سەرکەوتنی ئەو، وە لەھەمان ساڵدا و ساڵی دواتریش ڕۆڵی عومەری گێڕاوە لە زنجیرەی بەناوبانگ ئەوینی ناکام وە ئەم زنجیرە ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لە بەناوبانگ بوونی بوراکدا وە لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕۆڵی Güven دەگێڕێت لە زنجیرەی Baba Ocagi، وە گەورەترین ڕۆڵ دەرکەوتنی بوو لە زنجیرەی حەریم سوڵتان بەشی دووەم کە بووە ھۆی بەناوبانگ بوونی لە جیھانی عەرەبیدا و کە ملوێنان کەس سەرسام بوون پێی و بەدڵیان بوو.
کارەکانی[دەستکاری]
لە تەلەڤیزیۆن
- ٢٠٠6 (Murat) لە Eksi ١8
- ئەوینی ناکام (٢٠٠٧) بە ڕۆڵی (عومەر)
- ٢٠٠8 (Güven) لە Baba Ocaği
- ئەمیر لە زنجیرەی ناپاکی (ihanet) لە ساڵی ٢٠١٠
- çetin Ateşoğlu یان ئەمین لە زنجیرەی نھێنییە بچووکەکان ساڵی ٢٠١٠
- مەئمون ئاغلو بالی بیک لە زنجیرەی سەدەی مەزن ساڵی ٢٠١١-٢٠١٣
- کامەران لە زنجیرەی باڵندەی نەمنەم ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤
- ئەمین لە زنجیرەی (نھێنی کچان) ساڵی ٢٠١٣
- کەمال سۆیدەیری لە زنجیرەی ئەشقی شێتانە ٢٠١٥-ئێستا
لە سینەما
٢٠٠٧ (Suat) لە Musallat
سەرچاوەکان[دەستکاری]
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (ئایار ٢٠١٧) |