بریکارەکانی شیڵد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بریکارەکانی شیڵد
ناونیشانی دوو وەرزی یەکەمی زنجیرەکە
چەشن
دانەر
وەرگیراو لەشیڵد (ڕێکخراو) 
لە لایەن ستان لی
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)
وڵاتی بەرھەمھێنەرUnited States
زمانEnglish
ژمارەی وەرزەکان٧
ژمارەی ئەڵقەکان١٣٦ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)
شوێنەکانی تۆمارکردن
ماوەی پەخش41–44 minutes
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
دابەشکەرWalt Disney Television
پەخش
تۆڕکۆمپانیای پەخشی ئەمریکی
فۆرماتی وێنەHDTV 720p
فۆرماتی دەنگ5.1 surround sound
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣ (2013-09-24) – ١٢ی ئابی ٢٠٢٠ (2020-08-12)
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکان
گرێدان بۆ دەرەوە
Official website

بریکارەکانی شیڵد (بە ئینگلیزی: Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.) زنجیرەکەی تەلەڤیزیۆنییە لەلایەن جۆس وێدۆن و جێد وێدۆن و مۆریسا تاناچاروین بۆ کۆمپانیای پەخشی ئەمریکی دروستکراوە دەربارەی ڕێکخراوێکی خەیاڵی شیڵد (بەشی دەستوەشان و جێبەجێکردنی ستراتیجی نیشتیمانی)، کە دەزگایەکی سیخوڕیی ئاشتی لە جیھانێک لە سووپەرھیرۆ و ڕووداوی سەیروسەمەر، لەسەر ڕێکخراوێکی مارڤڵ کۆمیکس بە ھەمان ناوەوە. ڕووداوەکانی زنجیرەکە دەکەوێتە جیھانی سینەماییی مارڤڵەوە (MCU) و لەگەڵ ڕووداوی فیلمەکان و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی تردا دەڕوات. زنجیرەکە لەلایەن ستۆدیۆکانی ئەی بی سی و تەلەڤیزیۆنی مارڤڵ و بەرھەمھێنانەکانی موتانت ئەنەمی بەرھەمھێنراوە، لەگەڵیدا جێد وێدۆن و مۆریسا تاناچاروین و جێفری بێڵ وەک شۆڕەنەر خزمەتیان کردووە.

ئەستێرەکانی زنجیرەکە کڵارک گرێگ وەک فێڵ کۆڵسۆن، ھەمان ڕۆڵی زنجیرە فیلمەکان دەبینێتەوە، لەگەڵیدا مینگ نا وێن، و برێت داڵتۆن، و کڵوی بێنێت، و ئیان دێ کاێستکەر، و ئیلیزابێس ھێنسترێج بەژداربوون. لە وەرزەکانی دواتردا، نیک بڵەد، ئەدریان پاڵیکی، و ھێنری سیمۆنز، و لوقا میتچێڵ، و جۆن ھانا، و ناتالیا کۆردۆڤا باکڵی، و جێف وارد ھاتنە ناوەوە. بریکارەکانی شیڵد لەگەڵ جۆرەھا حاڵەت و دوژمنی سەیروسەمەر مامەڵە دەکەن، وەک ھایدرا، ئینھیومانز، نموونەی ھاوشێوەی ژیان، ڕەگەزە بێگانەکان وەک کری و کڕۆنیکۆمز، و گەشتکردن بەناو کاتدا. ھەندێک لە ئەڵقەکان ڕاستەوخۆ لەگەڵ فیلمەکانی (MCU)یان زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی تر بەریەک دەکەون، بە تایبەتی کاپتن ئەمریکا: سەربازی زستان (٢٠١٤) کە بە شێوەیەکی گەورە کاریگەری لەسەر وەرزی یەکەمی زنجیرەکە ھەبوو. ھەروەھا لەگەڵ گرێگدا، ئەکتەرانی تر بە درێژایی MCU وەک ڕۆڵەکانی میوان دەرکەون.

جۆس وێدۆن، نووسەر و دەرھێنەری تۆڵەستێنەکان (٢٠١٢)، دوای دەرچوونی فیلمەکە لە ئابی ٢٠١٢دا دەستی بە پێشخستنی پایڵتی شیڵدی کرد، لە تشرینی یەکەمدا گرێگ دەربارەی بەردەوامبوون لە ڕۆڵەکەی پێی ڕاگەیەندرا. زنجیرەکە بە فەرمی لە ئایاری ٢٠١٣ لەلایەن ئەی بی سی ھەڵگیرایەوە. زنجیرەکە ھەوڵیدا لاسای بەرھەمھێنانی زنجیرە فیلمەکانی MCU لەسەر بوجەی زنجیرەیەک تەلەڤیزیۆنی دابێنێت، لەکاتێکدا دەبوو بەپێی مەرجەکانی MCU بڕوات کە ستۆدیۆکانی مارڤڵ و فیلمەکان دای دەنێت. مکیاجەکەی لەلایەن ستۆدیۆکانی ئۆپتیک نێرڤزی گلین ھێتریک، کاتێک لێگەسی ئیفێکتس لە کارگەرییە کردارییەکاندا بەژداربوو. ئاوازدانەر بێر مککێری ئەنجامی ھەر ئەڵقەیەکی بە ئۆکسترایەکی تەواو تۆمارکردووە، لەکاتێکدا کاریگەرییە بینراوەکان لەلایەن چەند فرۆشیارێکی جیاواز دروستکراوە و بۆ چەندین خەڵاتی جیاواز پاڵیوراون.

زنجیرەکە لەسەر ئەی بی سی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بۆ یەکەم جار پەخشکرا، و لەگەڵ دوو بەشی کۆتایی وەرز لە ئابی ٢٠٢٠، بە کۆکراوەی ١٣٦ ئەڵقە بە درێژایی حەوت وەرز ھەڵوەشێنرایەوە. دوای دەستپێکردنی وەرزی یەکەم بە نرخاندنێکی بەرز بەڵام بەسەرداچوونەوەیەکی تێکەڵ، نرخاندنەکان نرمبوونەوە و بەسەرداوونەوەکان زیادیان کرد. نرخاندن لەگەڵ وەرزەکانی دواتردا بەردەوامبوو لە دابەزین، بەڵام زیاتر لەگەڵ ھەر وەرزێکدا، لەکاتێکدا بەەرداچوونەوەکان لەگەڵ وەرزەکانی دواتردا بە بەردەوامی ئەرێنی بوون. زۆرێک لەو کەسایەتییانەی بۆ زنجیرەکە دروستکراوە بۆ جیھانی کۆمیک و بوارەکانی تری ڕاگەیاندن پێشکەش کراوە. زنجیرەیەکی سەر ئینتەرنێت، بریکارەکانی شیڵد: مەنجەنیق، لەسەر ئێلینا «یو یو» ڕۆدریگوێز لە کۆردۆڤا باکڵی، لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لەسەر ABC.com دەرچوو. ھەندێک کاری تر پیلانی بۆ گێڕدرا، بەڵام ھەرگیز جێبەجێ نەکرا.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

پێشخستن[دەستکاری]

دوای ئەوەی کۆمپانیای واڵت دیزنی لە ٢٠٠٩دا مارڤڵ ئینتەرنمەنتی لە کڕی،[١] ئەوان ڕایان گەیاند کە بەشی تەلەڤیزیۆنی مارڤڵ لە ژێردەستی جێف ڵۆب دروستکراوە.[٢][٣] لە مانگەکانی دواتردا، چەندین پایڵت لەسەر کاتالۆگی مارڤڵ بۆ پێشخستن کاری لەسەر کرا.[٤][٥] لە تەممووزی ٢٠١٢دا، تەلەڤیزیۆنی مارڤڵ بۆ دروستکردنی زنجیرەیەکی نوێ کە بکەوێتە ناو جیھانی سینەماییی مارڤڵەوە (MCU) لەگەڵ ئەی بی سی چووە گوفتوگۆوە. زنجیرەکە بە «'ناوکی بیرۆکە' لەگە ژمارەیەک لە سیناریۆ کە ئاشکرا دەکرێت، بە نمایشێکی پۆلیسی ئاست بەرزەوە» ئاماژەی بۆ کراوە.[٦] لە ٧ی ئابی ٢٠١٢دا، جۆس وێدۆن دەربارەی بەژدارێتی لە زنجیرەکەدا ڕاگەیەندرا. وێدۆن نووسین و دەرھێانی بۆ فیلمی سەرکەوتووی MCU تۆڵەستێنەکان (٢٠١٢) کرد،[٧] لە ٨ی ئابدا، وێدۆن، لەگەڵ براکەی جێد و براژنەکەی مۆریسا تاناچاروین چاویان بە ڵۆب کەوت تا بیرۆکەکەیان دەربارەی زنجیرەکە بگەیەنن، لەگەڵیشیا ڕۆژەکانی دواتر چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ستۆدیۆکانی ئەی بی سی و تۆڕی ئەی بی سی ئەنجامدا.[٨][٩]:1:53:47 لە کۆتایی ئابدا، ئەی بی سی داوای پایڵتی بۆ زنجیرەیەک بە ناوی شیڵد کرد، لە نووسین و دەرھێنانی جۆس وێدۆن، لەگەڵیدا جێد وێتۆن و مۆریسا تاناچاروین لە نووسین بەژداربن.[١٠][١١] بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دیزنی بۆب ئایگەر دوای سەیرکردنی بڕگە ٤٧ی مارڤڵ وەن شۆت گڵۆپی سەوزی بۆ زنجیرەکە ھەڵکرد.[١٢]

لە نیسانی ٢٠١٣دا، ئەی بی سی ڕای گەیاند زنجیرەکە بە ناونیشانی بریکارەکانی شیڵد دەبێت،[١٣] و بە فەرمی لە ئایاری ٢٠١٣ بۆ وەرزێکی تەواوی ٢٢ ئەڵقەیی ھەڵگیرایەوە.[١٢][١٤] جێد وێدۆن و مۆریسا تاناچاروین و جێفری بێڵ وەک شۆڕەنەری زنجیرەکە خزمەتیان کردووە،[١٠] لەگەڵ ھاتنی بێڵ بۆ نمایشەکە بۆ یارمەتیدانی جووتە بێ ئەزموونەکەی پێشوو بۆ دیارکردنی دەستەی کارکردن و «گوایتنەوە لە نێونن سیاسەتی ستۆدیۆ و تۆڕەکان»، وتی، «کاری من یارمەتیدانی ئەوانە فێرببن ئەوە بکەن، بۆ ئاڕاستەکردنی کەشتییەکە کاتێک ئەوان فێردەبن.» جۆس وێدۆن پێش ئەوەی دەست بەکارکردن لەسەر تۆڵەستێنەکان: سەدەی ئاڵترۆن (٢٠١٥) بکات یارمەتی ئەوانی دەدا.[١٥] زنجیرەکە بۆ وەرزی دووەم لە ئایاری ٢٠١٤،[١٦] و سێیەم لە ئایاری ٢٠١٥،[١٧] چوارەم لە ئازاری ٢٠١٦دا، نوێکرایەوە.[١٨]

لە ئەیلوولی ٢٠١٦دا، تاناچاروین کاتێک باسی کۆتا کۆتاییی زنجیرەکەی دەکرد، وتی "تۆ ھەموو کات بۆپێشەوە دەڕۆیت، تا کەسێک پێمان بڵێت بووەستن، ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕۆشتن." جێد وێدۆن زیادیکرد "ھەموو کات لە بەشی دواوەی مێشکت بیرۆکەت بۆ تەواوکردنی ھەیە کاتێک پێت دەڵێن 'ئەمە ئەوەیە کوڕینە'، بەڵام ئێمە ھێشتا نەگەیشتووینەتە ئەوێ."[١٩] لە ئایاری ٢٠١٧ داوای وەرزی پێنجەمی زنجیرەکە کرا،[٢٠] بێڵ وتی کە ئەوان «ھەستێک دەربارەی چۆن حەز دەکەن نمایشەکە تەواو بێت ھەیە. ئێە تەنھا پێویستمان بەوەیە بزانین کەی ئەو کاتە دێت تا بە باشی دروستی بکەین.» جێد وێدۆن بەردەوامبوو «ئامانجمان پێشتر زانینە، چونکە پێم حەزدەکەین بە شێوەیەکی ڕازیکەرانە چیرۆکەکە دابنێین».[٢١] نووسەرەکان دەیانویست ئەڵقەی کۆتایی وەرزی پێنجەم کۆتا ئەڵقەی وەرزەکە و زنجیرەکە بێت، لەگەڵیدا ھەندێک لە بابەت کە دەگۆڕا گەر بیانەوێت بۆ وەرزی شەشەم نوێی بکەنەوە. «ئێمە ئامادەین گەر ئەمە کۆتایی بێت. بەدڵنیایییەوە وای لێ دەکەین شایستەبێت.»[٢٢] لەگەڵ ئەوەشدا زنجیرەکە لە ئایاری ٢٠١٨دا بۆ وەرزی شەشەم نوێکرایەوە،[٢٣] و وەرزی حەوتەمی کۆتا لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا نوێکرایەوە.[٢٤][٢٥] وێدۆن ەم دوو وەرزەی کۆتایی بە ئاست بەرزکردنەوە لە یاریدا بەراورد کرد، ھەر بۆیە نووسەران «کەمێک ئازادیان» دەستکەوت.[٢٦]

نووسین[دەستکاری]

بیرۆکەی [کۆڵسۆن] وەک بیروقڕاتییەک کە لەگەڵ بەرگەنەگرتنی تۆنی ستارکدا مامەڵە دەکات خۆشە و بۆ گەوھەری شتێک کە دەینووسم دەڕوات دەربارەی پیاوێکی بچووک دژی ڕێکخراوێکی نھێنیی گەورە دەوەستێت… و ئەوە ئەوەیە کڵارک گرێگ بەرجەستەی دەکات: ھەموو پیاوێک.

—دروستکەر جۆس وێدۆن دەربارەی بیرۆکە سەرەکییەکانی زنجیرەکە.[٢٧]

بێڵ ڕوونیکردەوە کە ئەو، جێد وێدۆن، تانچارۆین زۆربەی کات بێ گەڕنەوە بۆ ڵۆب، بەیەکەوە سەرپەرشتی ھەموو بڕیارە داھێنەرییەکانی زنجیرەکە دەکەن. ئەو کاتەی شۆڕەنەرەکان زنجیرەکە دەنووسن، یەک کەس دەتوانێت سیناریۆکە بنووسێت و ئەوانی تر چیرۆکی ناوبڕ دەنووسن، تا بتوانرێت ھەر چەند ھەفتەیەک چیرۆکەکە بشکێنرێت. ئەگەر بەرھەمھێنەرە جێبەجێکارەکان واژوویان لەسەر چیرۆکەکە کرد، ئەندامێکی دەستەی نووسەران نووسراوێکی ورد ئامادە دەکات، تێبینی لەسەری لە شۆڕەنەرەکان وەردەگرێت، سیناریۆیەکی تەواو دەنووسێت، تێبینی لەسەری لە ئەی بی سی و دەستەی بەرھەمھێنان وەدەگرێت، پاشان ئەڵقەکە بەرھەم دەھێنێت.[١٥]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣دا، جۆن وێدۆن ھەر کاریگەرییەکی زنجیرەکانی تری چەماندەوە، وەک ھەوڵەکانی فۆکس موڵدەر و دانا سکاڵی لە فایلەکانی ئێکسدا، و ڕوونیکردەوە کە لەگەڵ ئەوەی نمایشەکە کەسانی خاوەن ھێزی تێدایە و لەگەڵ چیرۆک گێڕانەوەی خەیاڵی زانستی، ئەوە سەرنج دەخاتە سەر «کەسەکانی دەوروبەر… خەڵک لە لێواری سەرکێشییە گەورەکان.»[٢٨] دوای ئەوەی زنجیرەکە زیاتر کەسانی خاوەن ھێزی پێشکەش کرد، بێڵ سەرنجی دا کە بینەران «وادیارە زیاتر وەڵامی کەسە خاوەن ھێزەکان دەداتەوە و لەگەڵ ئەوەی دەستی بەسەردا ناگرێت و نمایشەکەدا بەدەوریدا ناسوڕێتەوە، وەک پێکھاتن و تام بۆ چیرۆکەکان، ئێمە بەڕاستی چێژی لێ دەبینین.»[٢٩] جێد وێدۆن ئاشکرای کرد کە زنجیرەکە لەگەڵ وەڵامدانەوەی گشتی بۆ خاوەن ھێزەکاندا دەڕوات، وتی «داینامیک لە جیھاندا گۆڕاوە. یەک کەس ھێزی ھەبوو، و لەلایەن تۆڵەستێنەوەکان لەوانەیە شەش کەس بووبن … ئێستا زۆر زیاتر بڵاون، ھەر بۆیە وەڵامدانەوە لە خەڵکی لەسەری ھەیە.»[٣٠]

دەربارەی ھاوسەنگی نێوان دروستکردنی مادەیەکی نوێ و ڕاکێشانی لە ئەفسانەکانی ئێستا، بێڵ ئاماژەی بەوە کرد کە گێڕانەوەی چیرۆکێک کە ھەر یەکێک لە سەرسامبووانی مارڤڵ و سەرسامنەبووانی ڕکابەرانەیە، ئەمەش بۆ زنجیرەکەیە کە ئاماژە بۆ فیلمەکانی MCU یان کۆمیکەکان تا بە شێوەیەک بۆ ھەموو بینەران کار بکات، بەڵام زیاتر بۆ سەرسامبووان مانا بگەیەنێت.[٣١] دەربارەی ئەو شێونەی زنجیرەکە دەتوانێت لە کۆمیکەوە وەری گرێت، جێد وێدۆن ڕوونیکردەوە کە ھەندێک شوێن ھەیە زنجیرەکە بۆی نییە بۆی بڕوات، و ئەوان لە کۆتاییدا کۆمیکس تەنھا بۆ بیرۆکە وەرگرت بۆ چیرۆکی خۆیان بەکاردێنن. تاناچاروین ئەوەی ڕوونکردەوە کە، «ئێمە ھەموو کات لە کۆمیکس بیرۆکە وەردەگرین و پێی کاریگەر دەبین، بەڵام بە دڵنیایییەوە لە نمایشەکەدا، ئێمە ھەموو کات ڕۆڵی خۆمان ئەنجام دەدەین.»[٣٢] دەربارەی بەراوردی نێوان مەودای زنجیرەکە و فیلمەکان، بێڵ وتی ئەی بی سی و مارڤڵ لەگەڵ بودجەی زنجیرەکە بەخشندە بوون، و بەرھەمھێنان لە تۆڕەکە ڕازییە، بەڵام ھیچ نییە گەر بە فیلمەکن یان زنجیرەی وەک یاری تەختەکان بەراوردی کەیت. ئەو ڕونیکردەوە کە زنجیرەکە ھەوڵ دەدات "ساتەکانی مارڤڵ" بە باشترین شێوە دروست بکات، ئەو ئاماژەی بە دا کە ھەندێک ساتی لەبیر نەکراو بچووکترە، ساتی کەسایەتییەکان‌—شتێک کە بە ڕاستی لەسەر تەلەڤیزیۆن کار بکات—ھەر بۆیە زنجیرەکە لەبەر ئەمانە ھەوڵدەدات لەگەڵ ئەوەی ناتوانێت ڕووبەر و قەبارەی ئەمانە ھەڵبگرێت.[٣١] جێد وێدۆن ڕوونیکردەوە کە ئەوان ڕیزبەندێکەی دەپارێزن و ھەوڵ دەدەن تەنھا ئەوەی پێویستە بۆ ھێڵانەوەی چیرۆکەکە لە چوارچێوەکەدا ئەنجام بدەن، بۆیە «گەر دڕندەیک لەسەر ئۆتۆمبێلێک نیشتەوە، لەباتی پیشاندانی ھەموو دڕندەکە باز بە پاسماندا دەدات، ئێمە دەمانەوێت لە ئۆتۆمبێلەکەدا لەگەڵ ئەم جۆرە کەسدا بین.»[٣٣]

Jed Whedon and Maurissa Tancharoen sitting.
Jeffrey Bell sitting.
(ڕاست بۆ چەپ) جێد وێدۆن، موریسا تاناچاروین، و جێفری بێڵ، شۆڕەنەرەکانی بریکارەکانی شیڵد

کچە ئەکتەر مینگ ما وێن کاتی گۆڕانی نێوان وەرزەکانی یەکەم و دووەمی دایەپاڵ یەکتر (لە ٨ی ئێوارەی ڕۆژھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ٩ی ئێوارەی ڕۆژھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان) بۆ ڕەخساندنی ھەلێک بۆ نووسەران تا زیاتر لە ھەندێک بابەتێکی دیاریکراودا ھەتەر بن، زیاتر تیژبن لە دیمەنە شەڕییەکانی وەرزی دووەم، کاتێک لە وەرزی یەکەوە دەبووایە زیاتر ئاگەداربن چونکە لە کاتی خێزانیدا نمایش دەکرا.[٣٤] لە ئەیلوولی ٢٠١٥دا، بێڵ ئاوڕی دوو وەرزی یەکەمی دایەوە و دەربارەی ئەو ڕکابەری و گۆڕانکاریانەی زنجیرەکە قسەی کرد. ئەو ئاماژەی بۆ پێشوازیکردنی نەرێنی سەرسامبووان لەگەڵ ژمارە کەمەکانی کەسایەتییە ناسراوەکانی وەک کۆڵسۆن کرد، ئەو ھەروەھا پاماژەی بەوە کرد کە بینەران دەستیان کردووە بە خۆشویستنی کەسایەتییە ڕاستەقینەکانی زنجیرەکە کە لەگەڵ کاتدا پێگەیشتوون. ھەروەھاش ڕوونیکردەوە کە لەگەڵ زیابوونی ژمارەی کەسایەتییەکان و پەیوەندییە ئاڵۆزەکان لە زنجیرەکەدا، ھەبوونی جووتەی جیاواز و دروستکردنی پەیوتندی سۆزداری نوێ گرنگ بوو، وتی کە «گەر ساتێکی ئارام یان ئەکشن بێت، ئێمە [ھیوادارین] قووڵی خۆشەویستی و گرنگی پێدانی بینەر زیاد بکەین، ھیواشمان بۆ ئەو کەسایەتیانە ھەیە.»[٣٥] ساڵێک دواتر ئامانجی بەرھەمھێنەر بۆ دروستکردنی نەریتێکی بەرەو پێشچوون "دۆزینەوەی پێکھاتە و شەڕی نوێ" لە نێوان کۆمەڵەی جیاواز لە کەسەکان دووبارە کردەوە، بە ڕەچاوکردنی زۆرێک لە ڕێوشوێن [ببینە] ھەمان کەسەکان ھەمان شت بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەکەن و کەسایەتییەکان گەشە ناکەن یان ھیچ ناگۆڕێن."[٣٠]

دوای خوێندنەوەی سیناریۆی فیلمەکانی دواتری MCU، نووسەرەکان و بەرھەمھێنەرەکان لە سەرەتادا پیلانێکی گشتیان بۆ نمایشەکە تا کۆتایی وەرزی سێیەم دانا.[٣٦] لە ئایاری ٢٠١٦دا، کڵوی بێنێت کۆتایی وەرزی سێیەمی بە «کۆتایی یەکەم کتێبی شیڵد. … کۆتایی شتێکی گەورەتر و دەستپێکی پاوازێکی تەواو نوێ بۆ نمایشەکە» بەراورد کرد.[٣٧] ڕوونیکردەوە کە «ئەو چیرۆکانەی لە وەرزی یەکەمدا دەستمان پێکرد لە کۆتایی وەرزی سێیەمدا تەواوبوو، ئێمە ھەندێک زیانی زەبەلاحمان لە خەڵک کە لە وەرزی یەکەمی نمایشەکەوە لەگەڵمان بوون ھەیە. لە خوێندنەوەی خشتەکەوە لە یەکەم ڕۆژی کۆمەڵەکە، بەدنیایییەوە وزەیەکی نوێی زنجیرەکە ھەیە» بۆ پێشەوە دەڕوات.[٣٨] دواتر زنجیرەکە بۆ وەرزی چوارەم بۆ کاتژمێر ١٠ی شەو جووڵێنرا. جێد وێدۆن وتی نووسەران ھیوادارن بەھۆی ئەم گۆڕانەوە «بەرەو کەمێک تاریکتر لابدەن»، ڵۆب زیادیکرد «ئەو بەدڵنیایییەوە ھەل پێشکەش دەکات. نازانم ئەوە بە شتەکان شێوەیەکی گەورە دەگۆڕێت [لەگەڵ ئەوەشدا]. مەبەستم، لە کۆتایی ڕۆژەکەدا، مارڤڵ ھەمیشە ئەو نمایشانەی لە نێوان PG-13 و PG-16 ئیش دەکات پێشکەش دەکات. ئێمە لە ھیچ کاتێکی نزیکدا دێدپووڵ لەسەر [ئەی ی سی] دروست ناکەین.»[٣٠] مارڤڵ «لەگەڵ ئەی بی سیدا قسەیەکی درێژی دەربارەی ئەوەی دەتوانین فڕێی بدەین کردووە، گەر بوترێت» لە کاتە نوێکەدا، کە بووە ھۆی زیادکردنی گۆست ڕایدەر وەرزێک بۆ یەکێک لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی نێتفلیکس مارڤڵ، لەبەر ئەوەی مارڤڵ ھەستی کرد «کە ئەم کەسایەتییە ڕاستبوو تا چیرۆکە [تاریکتر و زیاتر توندووتیژەکان] ئێستا بڵێت»، زیادکردنی ئەو بۆ شیڵد یارمەتی دەربوو چونکە «چاوەڕواننەکراو بوو». ڵۆب ھیواداربوو کۆکردنەوەی کاتەکانی دواتر و زیادکردنی گۆست ڕایدەر وا لە ھەندێک بینەران کە وازیان لە سەیرکردنی زنجیرەکە ھێناوە لە وەرزەکانی پێشوودا ھەلێکی تر بە زنجیرەکە بدەن.[٣٩]

ڕۆڵگێڕان[دەستکاری]

سارا ھالین فین، بەڕێوبەری ڕۆڵگێڕانی فیلمەکانی MCU، لەگەڵ ھاوبەشەکەی تامارا ھەنتەر، وەک بەڕێوبەری ڕۆڵگێڕان لە وەرزی یەکەمی زنجیرەکەدا خزمەتیان کردووە.[٤٠]:21 لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢دا، کاغەزێکی ڕۆڵگێڕان بۆ پێنج ڕۆڵی سەرەکی نێردرا،[٤١] لەگەڵ فیندا، نووسینگە لە لەندن، ئوستوڕڵیا، نیویۆڕک، ڤانکۆڤەر، تۆرۆنتۆ، لۆس ئانجڵەس بۆ تاقیکردنەوەی ئەکتەرەکان دروستکرا.[٤٠]:21 لە نیویۆرک کۆمیک کۆن، جۆس وێدۆن، کێڤن فیج و کڵارک گرێگ ڕایانگەینند کە گرێگ لە ڕۆڵەکەی وەک فێڵ کۆڵسۆن لە ئایرۆن مان، ئایرۆن مان ٢، سۆر، تۆڵەستێنەکان، وەن شۆتەکەی مارڤڵ لە پایڵتەکەدا[٤٢] دەگێڕێتەوە، و «سەردێڕی» زنجیرەکە دەکات.[٤٣] ھەروەھا لە تشرینی یەکەمدا، کچە ئەکتەر مینگ نا وێن وەک مێلیندا مەی ھەڵبژێردرا.[٤٤] مانگەکەی دواتر، ئیلیزابێس ھێنسترێج و ئیان دێ کاێستکەر وەک جێما سیمۆنز و ڵیۆ فیتز بەدوای یەکدا ھەڵبژێردران،[٤٥] و برێت داڵتۆن وەک گرانت وارد ھەڵبژێردرا.[٤٦] داڵتۆن ١٥ پاونی (٦٫٨ کیلۆگرام) زیادکرد پێش ئەوەی دەست بە تۆمارکردنی ڕۆڵەکەی بکات.[٤٠]:21 لە کانوونی یەکەمدا، کڵوی بێنێت لە نێوان زیاتر لە ٤٠٠ کچە ئەکتەر بۆ ڕۆڵی سکای، شەشەم ڕۆڵ و کەسایەتی سەرەکی وەرزی یەکەم، ھەڵبژێردرا.[٤٧][٤٨] بێڵ کەسایەتییەکەی بە «قورسترینە بۆ دۆزینەوە» بانگ کردووە چونکە پێویستە «گەوھەری وێدۆنی پاڵەوان–بەھێز، زیرەک، بە ئاگا» بێت، کە قورسبوو لە ٢٠ ساڵدا بیدۆزیتەوە.[٤٠]:25 سکای لە وەرزی دووەمدا دەرکەوت ناوی دێیزی جۆنسۆنە، و لە وەرزی سێیەمەوە ئیتر بە «سکای» بانگ نەکرا.[٤٩]

لە کۆمیک کۆنی سان دیێگۆ ٢٠١٤، نیک بڵەد وەک کەسایەتی لانس ھەنتەر بۆ وەرزی دووەم ڕاگەیەندرا، لەکاتێکدا کەسایەتی بۆبی مۆرێس ئاشکرا کرا.[٥٠] لەو ئابەدا، ھێنری سیمۆنز وەک ئەلفۆنزۆ «ماک» ماکێنزی ھاتە ناو دەستەی ڕۆڵگێڕانەوە، وەک دووبارەبووەوە،[٥١] و ئادریانێ پالیکی بۆ ڕۆڵی میوان مۆرێس ھەڵبژێدرا، و یەکەم دەرکەوتنی لە ئەڵقەی «مریشک لە ماڵی گورگەکە» دا بوو.[٥٢] مانگەکەی دواتر، ھەموو ڕۆڵە سەرەکییەکانی وەرزی یەکەم، بە زیادکردنی بڵەد، دڵنیاکرانەوە کە سەرەکی دەبن بۆ وەرزی دووەم.[٥٣] پالیکی لە ئەڵقەی «دوای شۆکەکان» ھاتە نێوانیان.[٥٤][٥٥] لە شوباتی ٢٠١٥دا، ڵوک مێتچێڵ وەک لینکۆڵن کامبڵ، ڕۆڵێکی سەرەکی بۆ دوو وەرز و نیو، ھەڵبژێردرا.[٥٦][٥٧]

ھەموو ئەکتەرە سەرەکییەکانی وەرزی دووەم بۆ وەرزی سێیەم گەڕانەوە،[٥٨] لەگەڵ زیادبوونی سیمۆنز و میتچێڵ، لە ڕۆڵە دووبارەبووەکانیان بەرزکرانەوە.[٥٩][٦٠] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا، ئینھیومانز ھایڤ پێشکەش کرا، بۆ بەشی دووەمی وەرزی سێیەم، ئەو دەستی بەسەر تەرمی گرانت وارددا گرت، دیسانەوە لەلایەن برێت داڵتۆنەوە ڕۆڵی گێڕدرا.[٦١] ناتالیا کۆردۆڤا باکڵی و جۆن ھانا وەک ئێلێنا "یۆ یۆ" ڕۆدریگۆز ھۆڵدن ڕادکڵێف بەدوای یەکدا پێشکەش کران.[٦٢][٦٣] بڵەد و پالیکی دەستەی ڕۆڵگێڕانی سەرەکیان لە ئەڵقەی «گولەی جیابوونەوە»ی وەرزی سێیەم جێھێشت، و بۆ ڕۆڵگێڕانی نمایشەکەی ئەوکاتە زۆرترین داواکاری مارڤڵ چوون.[٦٤] داڵتۆن و میتچێڵ لە دوای مردنی کەسایەتییەکانیان لە کۆتایی وەرزی سێیەمدا ڕۆشتن.[٦٥]

گرێگ، وێن، بینیت، دی کستکەر، ھێنسترایج، و سیمۆنز بۆ وەرزی چوارەم و پێنجەم گەڕانەوە.[٦٦][٦٧] ھانا[٦٨] و دیسانەوە کۆردۆڤا باکڵی وەک ڕۆدریگۆز بۆ وەرزی چوارەم زیادکران،[٦٩] پاشان لە وەرزی پێنجەمدا کرا بە سەرەکی.[٧٠] داڵتۆن وەک میوان لە بەشی سێیەمی وەرزی چوارەم گەڕایەوە،[٧١] لەکاتێکدا بڵەد گەڕانەوەی خۆی بۆ زنجیرەکە لە وەرزی پێنجەمدا ئەنجامدا.[٧٢] لە وەرزی پێنجەمدا جێف وارد، کە ڕۆڵی دێک شاوی دەبینی، ھاتە ناو زنجیرەکەوە.[٧٣]

وێن، بینیت، دی کستکەر، ھێنسترایج، سیمۆنز، باکڵی بۆ وەرزەکانی شەش و حەوت گەڕانەوە، و واردیان بۆ زیادبوو.[٧٤][٢٤] بەپێی ڕووداوەکانی ئەڵقەی کۆتاییی وەرزی پێنجەم، کە تێیدا کۆڵسن مرد، گرێگ تێبینی دا «ھەندێک شتی سەرنجڕاکێش ھەیە دەربارەی ھەبوونی من» لە وەرزی شەشەمدا، بە تایبەتی لەگەڵ یادەوەرییەکان، یەو دڵنیا نەبوو کە ئایە سەرەکی دەبێت، ئەو دەبوو بگەڕێتەوە، ھەر وەک وەرزەکانی پێشوو.[٧٥] گرێگ بە تەواوەتی لە وەرزی شەشەمدا گەڕایەوە بەڵام ڕۆڵی کەسایەتییرکی نوێی، سارج، گێڕا.[٧٦] بۆ وەرزی حەوتەم، گرێگ وەک نمونەی ژیانی هەڵخەڵەتێمەری کۆڵسن بەژداری کرد،[٧٧] لە کاتێکدا دی کاستەر بەهۆی چەند ڕێکەوتنێکی پێشوو زۆربەی وەرزەکە نەیتوانی بەژداربێت،[٧٨][٧٩] یەکەم دەرکەوتنی لە ئەڵقەی یازدەی وەرزەکەدا بوو،[٨٠] ئەو بۆ ڕۆڵەکەی لە وەرزەکەدا بە میوانێکی تایبەت ڕەچاوکرا. [٨١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Goldman, David (August 31, 2009). "Disney to buy Marvel for $4 billion". CNN. Archived from the original on September 2, 2009. Retrieved August 29, 2012.
  2. ^ "Jeph Loeb Named Marvel's Executive VP of Television". Superhero Hype!. June 28, 2010. Archived from the original on July 1, 2010. Retrieved August 29, 2012.
  3. ^ Pepose, David (June 29, 2010). "Animation And More: Jeph Loeb Talks Marvel TV Plans". Newsarama. Archived from the original on June 26, 2013. Retrieved August 29, 2012.
  4. ^ Schneider, Michael (December 17, 2010). "'Twilight' Screenwriter Sets Marvel Adaptation for TV". Variety. Archived from the original on December 20, 2010. Retrieved December 17, 2010.
  5. ^ Molloy, Tim (May 15, 2012). "Screenwriter Sets Marvel Adaptation for TV". The Wrap. Archived from the original on May 17, 2012. Retrieved May 15, 2012. ١٧ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Andreeva, Nellie (July 27, 2012). "ABC And Marvel Eying 'Avengers'-Themed TV Series". Deadline Hollywood. Archived from the original on July 28, 2012. Retrieved July 29, 2012.
  7. ^ Graser, Marc (August 7, 2012). "Joss Whedon to write, direct 'Avengers' sequel". Variety. Archived from the original on August 4, 2020. Retrieved August 15, 2020.
  8. ^ Tancharoen, Maurissa [@motancharoen] (August 8, 2020). "A snapshot of an email confirming our first lunch meeting with #JephLoeb and @mtbradner. Eight years ago today, Joss, @misterkarate and I pitched them our idea for @AgentsofSHIELD over sushi. Apparently they liked it". Archived from the original on December 26, 2021. Retrieved August 15, 2020 – via Instagram.
  9. ^ Elizabeth Henstridge (August 12, 2020). Live with you! Agents of SHIELD Series Finale. Archived from the original on 2021-11-15. Retrieved August 15, 2020 – via YouTube.
  10. ^ ئ ا Littleton, Cynthia (August 28, 2012). "ABC orders Marvel 'S.H.I.E.L.D' pilot". Variety. Archived from the original on August 31, 2012. Retrieved August 29, 2012.
  11. ^ Andreeva, Nellie (August 28, 2012). "ABC Greenlights 'S.H.I.E.L.D' Marvel Pilot, Joss Whedon To Co-Write & Possibly Direct". Deadline Hollywood. Archived from the original on August 29, 2012. Retrieved August 28, 2012.
  12. ^ ئ ا Andreeva, Nellie (May 10, 2013). "ABC Picks Up Marvel/Joss Wheden's 'S.H.I.E.L.D.' To Series". Deadline Hollywood. Archived from the original on June 7, 2013. Retrieved May 10, 2013.
  13. ^ "Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D." ABC Studios. April 6, 2013. Archived from the original on April 10, 2013. Retrieved April 6, 2013. ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Kondolojy, Amanda (October 10, 2013). "'Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.' Gets Full Season Order". TV by the Numbers. Archived from the original on October 12, 2013. Retrieved October 10, 2013. ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ ئ ا Connelly, Brendon (September 11, 2014). "Exclusive! Agents Of S.H.I.E.L.D.'s Showrunner Talks Interconnection With Avengers: Age Of Ultron, Agent Carter, & Marvel Cinematic Universe". Comicbook.com. Archived from the original on September 13, 2014. Retrieved September 14, 2014.
  16. ^ Hibberd, James (May 8, 2014). "ABC renews 'SHIELD' plus orders 'Captain America' spin-off". Entertainment Weekly. Archived from the original on May 9, 2014. Retrieved May 8, 2014. ٩ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ Goldberg, Lesley (May 7, 2015). "ABC Renews 'Agents of SHIELD,' 'Agent Carter'". The Hollywood Reporter. Archived from the original on May 10, 2015. Retrieved May 7, 2015.
  18. ^ Strom, Marc (March 3, 2016). "'Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.' Renewed For Season 4". Marvel.com. Archived from the original on August 22, 2017. Retrieved March 3, 2016.
  19. ^ Radish, Christina (September 20, 2016). "'Agents of S.H.I.E.L.D.' EPs Jed Whedon & Maurissa Tancharoen on Season 4, Ghost Rider, and More". Collider. Archived from the original on September 21, 2016. Retrieved September 21, 2016.
  20. ^ Goldberg, Leslie (May 11, 2017). "ABC Renews 'Agents of SHIELD,' 'American Housewife,' 'Designated Survivor'". The Hollywood Reporter. Archived from the original on May 12, 2017. Retrieved May 12, 2017.
  21. ^ Schwartz, Terri (May 16, 2017). "Marvel's Agents of SHIELD Showrunners Talk Season 5 And Space Cliffhanger". IGN. Archived from the original on May 17, 2017. Retrieved May 17, 2017.
  22. ^ Mitovich, Matt Webb (February 27, 2018). "Agents of S.H.I.E.L.D. Bosses Talk Season 5 (Possibly Series) Finale: 'If This Is the End, We're Ready'". TVLine. Archived from the original on February 27, 2018. Retrieved February 28, 2018.
  23. ^ Goldberg, Lesley (May 14, 2018). "'Agents of SHIELD' Renewed for Abbreviated Sixth Season at ABC". The Hollywood Reporter. Archived from the original on May 14, 2018. Retrieved May 15, 2018.
  24. ^ ئ ا Andreeva, Nellie; Petski, Denise (November 16, 2018). "'Marvel's Agents Of S.H.I.E.L.D' Renewed For Season 7 By ABC". Deadline Hollywood. Archived from the original on November 16, 2018. Retrieved November 17, 2018.
  25. ^ Patten, Dominic (July 18, 2019). "'Marvel's Agents Of S.H.I.E.L.D.' To End After Season 7 On ABC – Comic-Con". Deadline Hollywood. Archived from the original on July 18, 2019. Retrieved July 18, 2019.
  26. ^ McLevy, Alex (August 12, 2020). "The Agents Of S.H.I.E.L.D. showrunners reveal the plan behind that grand series finale". The A.V. Club. Archived from the original on August 13, 2020. Retrieved August 13, 2020.
  27. ^ Hibberd, James (September 24, 2013). "Joss Whedon: The definitive EW interview". Entertainment Weekly. Archived from the original on March 9, 2015. Retrieved September 28, 2013. ٩ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ Wigler, Josh (January 11, 2013). "Joss Whedon's 'S.H.I.E.L.D.' Is About 'Powers,' 'Spectacle' And 'Little Things' That Matter". MTV Splash Page. Archived from the original on January 14, 2013. Retrieved January 11, 2013.
  29. ^ Prudom, Laura (May 12, 2015). "'Marvel's Agents of SHIELD' Boss Talks Shocking Finale Cliffhanger, Skye's Secret Mission". Variety. Archived from the original on May 14, 2015. Retrieved May 13, 2015.
  30. ^ ئ ا ب Damore, Meagan (July 29, 2016). ""Agents Of SHIELD" Reveals Ghost Rider Details, Talk Up The New Director & More". Comic Book Resources. Archived from the original on August 1, 2016. Retrieved July 29, 2016. ١ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ ئ ا Ching, Albert (October 7, 2013). ""Agents of S.H.I.E.L.D." EP Talks Ratings, Nick Fury Cameo". Comic Book Resources. Archived from the original on October 9, 2013. Retrieved September 2, 2014.
  32. ^ Abrams, Natalie (September 24, 2014). "'Agents of S.H.I.E.L.D.' postmortem: Bosses answer burning season 2 questions". Entertainment Weekly. Archived from the original on September 24, 2014. Retrieved September 27, 2014. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ Wieselman, Jarett (May 14, 2014). "What The "Agents Of S.H.I.E.L.D." Bosses Learned From That Tumultuous First Season". BuzzFeed. Archived from the original on May 14, 2014. Retrieved October 25, 2014.
  34. ^ Agard, Chancellor (August 11, 2020). "Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D. stars and bosses reflect on the show's standout moments". Entertainment Weekly. Archived from the original on August 15, 2020. Retrieved August 15, 2020.
  35. ^ Strauss, Gerry (September 9, 2015). "Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.'s Executive Producer Jeff Bell on What to Expect In Season Three and Beyond". Paste. Archived from the original on September 10, 2015. Retrieved October 11, 2015.
  36. ^ Ellwood, Gregory (March 23, 2014). "10 things we learned at the 'Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.' Paleyfest panel". HitFix. Archived from the original on March 24, 2014. Retrieved March 24, 2014.
  37. ^ Abrams, Natalie (May 17, 2016). "Agents of S.H.I.E.L.D. to play hot potato of death in finale". Entertainment Weekly. Archived from the original on May 20, 2016. Retrieved May 17, 2016.
  38. ^ Abrams, Natalie (September 15, 2016). "Agents of S.H.I.E.L.D.: Has Daisy turned to the dark side?". Entertainment Weekly. Archived from the original on September 16, 2016. Retrieved September 16, 2016.
  39. ^ Schwartz, Terri (August 10, 2016). "Meet Marvel's New Ghost Rider, Gabriel Luna". IGN. Archived from the original on August 11, 2016. Retrieved August 11, 2016.
  40. ^ ئ ا ب پ Benjamin, Troy (July 29, 2014). Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D. Season One Declassified. Marvel Worldwide, Inc. ISBN 978-0-7851-8998-5.
  41. ^ Roots, Kimberly (October 1, 2012). "S.H.I.E.L.D. Scoop: Meet the Members of Joss Whedon's New ABC Pilot!". TVLine. Archived from the original on October 2, 2012. Retrieved October 1, 2012.
  42. ^ "NYCC 2012: Coulson Lives in Marvel's S.H.I.E.L.D." Marvel.com. October 13, 2012. Archived from the original on October 15, 2012. Retrieved October 13, 2012.
  43. ^ Sunu, Steven (October 13, 2012). "NYCC: Coulson Lives In Whedon's "S.H.I.E.L.D."". Comic Book Resources. Archived from the original on October 14, 2012. Retrieved October 13, 2012.
  44. ^ Andreeva, Nellie (October 24, 2012). "Ming-Na To Star In Joss Whedon's ABC Pilot 'Marvel's S.H.I.E.L.D.'". Deadline Hollywood. Archived from the original on October 25, 2012. Retrieved October 24, 2012.
  45. ^ Goldberg, Lesley (November 13, 2012). "Joss Whedon's 'S.H.I.E.L.D.' Pilot Adds Two Agents (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on November 15, 2012. Retrieved November 13, 2012.
  46. ^ Ausiello, Michael (November 27, 2012). "Exclusive: Joss Whedon's Red-Hot S.H.I.E.L.D. Pilot Adds 'Deadly' New Agent". TVLine. Archived from the original on November 29, 2012. Retrieved November 27, 2012. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  47. ^ Goldberg, Lesley (December 19, 2012). "Joss Whedon's 'S.H.I.E.L.D.' Pilot Enlists 'Nashville' Actress (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on December 31, 2012. Retrieved December 19, 2012.
  48. ^ Smith, Ryan (March 15, 2016). "Chinese-American Agents of S.H.I.E.L.D. star Chloe Bennet talks diversity in Hollywood". Chicago Reader. Archived from the original on March 17, 2016. Retrieved March 15, 2016. ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  49. ^ Ratcliffe, Amy (July 10, 2015). "Comic-Con: Lash is Coming to Season 3 of Agents of SHIELD". IGN. Archived from the original on July 12, 2015. Retrieved July 11, 2015.
  50. ^ Abrams, Natalie (July 25, 2014). "Agents of S.H.I.E.L.D. Reveals New Characters, Carter Adds Captain Directors". TV Guide. Archived from the original on August 3, 2014. Retrieved July 25, 2014.
  51. ^ Strom, Marc (August 7, 2014). "Henry Simmons Joins Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D." Marvel.com. Archived from the original on August 8, 2014. Retrieved August 7, 2014.
  52. ^ Goldberg, Lesley (August 19, 2014). "'Agents of SHIELD' Enlists Adrianne Palicki as Marvel Favorite (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Archived from the original on September 26, 2014. Retrieved August 19, 2014.
  53. ^ "Learn How Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D. Begins Its Second Season". Marvel.com. September 8, 2014. Archived from the original on September 8, 2014. Retrieved September 8, 2014.
  54. ^ Khatchatourian, Maane (February 14, 2015). "'Agents of SHIELD' Promotes Adrianne Palicki to Series Regular". Variety. Archived from the original on February 15, 2015. Retrieved February 15, 2015.
  55. ^ "Declassifying Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.: Aftershocks". Marvel.com. February 13, 2015. Archived from the original on February 14, 2015. Retrieved February 13, 2015.
  56. ^ Strom, Marc (March 19, 2015). "Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D. Adds Luke Mitchell". Marvel.com. Archived from the original on February 6, 2015. Retrieved June 13, 2015.
  57. ^ Cavanaugh, Patrick (March 20, 2015). "Declassifying 'Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.': Afterlife". Marvel.com. Archived from the original on March 24, 2015. Retrieved March 21, 2015.
  58. ^ Lovett, Jaimie (May 12, 2015). "Agents Of S.H.I.E.L.D. Season 3 Synopsis Revealed". Comicbook.com. Archived from the original on May 14, 2015. Retrieved May 13, 2015.
  59. ^ "Luke Mitchell Joins 'Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.' as Series Regular". Marvel.com. June 1, 2015. Archived from the original on June 2, 2015. Retrieved June 1, 2015.
  60. ^ Strom, Marc (June 4, 2015). "Henry Simmons Re-Enlists With 'Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.' as Series Regular". Marvel.com. Archived from the original on June 7, 2015. Retrieved June 5, 2015.
  61. ^ Burlingame, Russ (February 21, 2016). "Agents Of S.H.I.E.L.D. Spoiler: Grant Ward's Villainous Identity Revealed". Comicbook.com. Archived from the original on February 22, 2016. Retrieved February 22, 2016.
  62. ^ Phegley, Kiel (April 19, 2016). "The Kree Return To An Expanding Marvel Cinematic Universe In New "Agents Of SHIELD" Synopsis". Comic Book Resources. Archived from the original on April 20, 2016. Retrieved April 19, 2016. ٢٠ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  63. ^ Lovett, Jamie (February 16, 2016). "EXCLUSIVE: Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D. Casts Natalia Cordova-Buckley As Slingshot". Comicbook.com. Archived from the original on February 17, 2016. Retrieved February 17, 2016.
  64. ^ Schwartz, Terri (March 22, 2016). "Agents of SHIELD EP Jeff Bell on Mockingbird and Hunter Departure and Marvel's Most Wanted". IGN. Archived from the original on March 23, 2016. Retrieved March 23, 2016.
  65. ^ Abrams, Natalie (May 18, 2016). "Agents of S.H.I.E.L.D. bosses on death twist and what's next". Entertainment Weekly. Archived from the original on May 19, 2016. Retrieved May 18, 2016.
  66. ^ Lovett, Jamie (August 2, 2016). "Agents Of S.H.I.E.L.D. Season 4 Synopsis Released". ComicBook.com. Archived from the original on August 4, 2016. Retrieved August 3, 2016.
  67. ^ "ABC's "Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D." Star Natalia Cordova-Buckley Upped to Series Regular for Season Five of Hit Series" (Press release). The Futon Critic. October 5, 2017. Archived from the original on October 5, 2017. Retrieved October 5, 2017.
  68. ^ Knox-Smith, Michael (September 21, 2016). "Agents of SHIELD: Season Four Premiere 'The Ghost' (Review)". Mike's Film Talk. Archived from the original on September 23, 2016. Retrieved September 23, 2016.
  69. ^ Birnbaum, Debra (March 21, 2017). "'Agents of Shield' Star Natalia Cordova-Buckley Joins 'Bates Motel' (EXCLUSIVE)". Variety. Archived from the original on March 22, 2017. Retrieved July 31, 2017.
  70. ^ Patten, Dominic (October 5, 2017). "'Marvel's Agents Of S.H.I.E.L.D.' Ups Natalia Cordova-Buckley To Series Regular For Season 5 – NY Comic-Con". Deadline Hollywood. Archived from the original on October 5, 2017. Retrieved October 5, 2017.
  71. ^ Abrams, Natalie (February 21, 2017). "Agents of S.H.I.E.L.D. welcomes back original cast member". Entertainment Weekly. Archived from the original on February 22, 2017. Retrieved February 22, 2017.
  72. ^ Abrams, Natalie (September 8, 2017). "Agents of S.H.I.E.L.D.: Nick Blood returning as Lance Hunter". Entertainment Weekly. Archived from the original on September 8, 2017. Retrieved September 8, 2017.
  73. ^ Abrams, Natalie (November 2, 2017). "Meet the new season 5 Agents of S.H.I.E.L.D. cast members — first look". Entertainment Weekly. Archived from the original on November 2, 2017. Retrieved November 3, 2017.
  74. ^ Li, Shirley (July 21, 2018). "Agents of SHIELD ups Jeff Ward to series regular". Entertainment Weekly. Archived from the original on July 21, 2018. Retrieved July 21, 2018. ٢١ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  75. ^ Bucksbaum, Sydney (May 18, 2018). "'Agents of SHIELD' Star Clark Gregg on the Tragic Season 5 Finale". The Hollywood Reporter. Archived from the original on May 20, 2018. Retrieved May 19, 2018.
  76. ^ Dinh, Christine (March 30, 2019). "'Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D.' Season 6 Returns on May 10". Marvel.com. Archived from the original on March 31, 2019. Retrieved April 1, 2019.
  77. ^ Agard, Chancellor (August 2, 2019). "Marvel's Agents of S.H.I.E.L.D. bosses explain what those twists mean for the final season". Entertainment Weekly. Archived from the original on August 3, 2019. Retrieved August 18, 2019.
  78. ^ Jirak, Jamie (July 29, 2020). "Agents of SHIELD Finally Teases the Return of Fitz". Comicbook.com. Archived from the original on July 30, 2020. Retrieved July 29, 2020.
  79. ^ Matsumoto-Dyuan, Madeline (June 15, 2020). "Agents of SHIELD: Season 7's Biggest Mysteries (So Far)". Comic Book Resources. Archived from the original on June 19, 2020. Retrieved June 19, 2020.
  80. ^ Jirak, Jamie (August 5, 2020). "Agents of SHIELD: Did Fitz Finally Return?". Comicbook.com. Archived from the original on August 6, 2020. Retrieved August 6, 2020.
  81. ^ Freyer, Christopher (August 5, 2020). "Brand New Day". Agents of S.H.I.E.L.D.. Season 7. Episode 11. Event occurs at 42:32. ABC.
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tag with name "GhostRiderAug2016" defined in <references> group "" has no content.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]