باڵادەستیی سپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە باڵادەستیی سپی پێستانەوە)
Jump to navigation Jump to search

باڵادەستیی سپی پێستان (بە ئینگلیزی: White Supremacy) بریتییە لەو باوەڕە ڕەگەزپەرستییەی کە مرۆڤە سپی پێستەکان باڵادەستر و لەپێشترن لە ڕەگەزانی تر بۆیە سپی پێستەکان دەبێت زاڵ و خاوەن دەسەڵاتی ڕەھا بن بەسەر ئەوانی دی دا. باڵادەستی سپی پێست ڕەگ و ڕیشەی ھەیە لە ڕەگەزپەرستی زانستی دا کە زۆر جار پشت دەبەستێت بە بیروڕا و مشتومڕەکانی زانستە نادروستەکان. ھاوشێوەی زۆربەی جوڵانەوە ڕەگەزپەرستیەکان (وەک نازییەکان)، ڕەگەزپەرستە سپی پێستەکان دژایەتی ھەموو ڕەگەزەکانی تر دەکەن کە لە خۆیان نەبێت و بەھەمان شێوە جولەکەکانیش ڕووبەڕوی ئەو ڕەگەزپەرستییە بوونەتەوە.

دەستەواژەکە بە شێوەیەکی بەڕچاو بەکاردێت بۆ ناساندنی بیروڕایەکی سیاسی کە ڕێ خۆشکەرە سپی پێستەکان بەردەوام بن لە باڵادەستی لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، مێژوویی و دەمەزراوەکان دا (بۆ نموونە: بازرگانی ئەتلەسی کۆیلەکان، یاساکانی جیم کرۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و سیاسەتی ڕەگەزپەرستی لە باشووری ئەفریقا).[١][٢] شێوازە جیاوازەکانی باڵادەستی سپی پێست چەند پێوەرێکیان ھێناوەتە کایەوە کە کێ بە سپی پێست دادەنرێت و ھەر کۆمەڵەیەک لە سپی پێستان ھەستاون بە ناساندنی چەند ڕەگەز و کلتورێکی جیاواز بە دووژمنی سەرەکیان خۆیان.[٣]

لە بەکارھێنانی ئەکادیمی دا، دەستەواژەی "باڵادەستی سپی پێست" دەکرێت بۆ سیستمێکی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بەکاربێت کە کەسانی سپی پێست خاوەنی سوود و مافێکی زیاترن بە بەراورد بە ڕەگەزەکانی دی بەشێوەیەکی گشتی و تایبەتی.

بەڕیتانیا[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٣٧ دا، وینستن چەرچڵ ڕایگەیاند بە دەستەی شاھانەی فەلەستین کە "من دان نانێم بەوەی کە ھەڵەیەکی گەورە کراوە بەرامبەر بە ھیندە سوورەکانی ئەمریکا یان ڕەش پێستەکانی ئوسترالیا. دان نانێم کە ھەڵە بەرامبەر بەو کەسانە کراوە لەبەر ئەوەی کە ڕەگەزێکی بەھێزتر، ڕەگەزێکی ئاست بەرزتر یان با بڵێین رەگەزێکی ژیرتر ھاتووە و جێی ئەوانی گرتۆتەوە."

ریچارد تۆی، مێژوونوسی بەڕیتانی و نووسەری کتێبی ئیمپراتۆری چەرچڵ دەڵێت "چەرچڵ بەڕاستی پێی وابوو کە مرۆڤە سپی پێستەکان باڵادەست و داناترن."[٤]

باشووری ئەفریقا[دەستکاری]

چەندین نەتەوەی باشووری ئەفریقا دووچاری ململانێ و گرژی توندی ڕەگەزیی بوونەتەوە لە سەردەمی لابرنی داگیرکاری جیھانی دا و بەتایبەتی کە ئەفریقیە سپی پێستە نەژادە ئەوروپییەکان شەڕیان دەکرد بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسی و کۆمڵایەتییەکانیان. جیاکردنەوەی ڕەگەزیی لە باشووری ئەفریقا دەستی پێکرد لە سەردەمی داگیرکاری ئیمپراتۆری ھۆڵەندی دا و بەردەوام بوو کاتێک بەڕیتانییەکان دەستیان گرت بەسەر (ناوچەی Cape of Good Hope - شاری کەیپ تاون – باشوری ئەفریقا) لە ساڵی ١٧٩٥ دا. لە دوای ھەڵبژاردنی گشتی ساڵی ١٩٤٨، جیاکردنەوەی ڕەگەزی بەفەرمی ناسێنرا کە سیاست و یاسایەک بوو ڕێکخراو و پێشنیار کراوبوو لەلایەن "حیزبی نەتەوەیی – ئەفریکانەر - Afrikaner"ەوە. یاسای جیاکردنەوە دانیشتوانەکەی بەسەر چوار کۆمەڵەی رەگەزیی دا دابەش دەکرد (ڕەش پێست، سپی پێست، نیو ڕەنگ "بە واتای نیوە ڕەش پێست و نیوە سپی پێست" و ھیندی) و کۆمەڵەی نیو ڕەنگەکان جارێکی دی دابەش کرابوون بۆ چەند لق و کۆمەڵەیەکی تر.[٥] دواتر لە ساڵی ١٩٧٠ دا، حوکمەتی ئەو کاتە کە (حیزبی نەتەوەی – ئەفریکانەر) دەسەڵاتدار بوو تێیدا ھەستا بە قەدەغەکردنی ھەموو نوێنەرایەتییەکی سیاسی کە سپی پێست نەبێت و سەندنەوەی مافی بە ھاوڵاتی بوون لە ھاونیشتمانییە ڕەش پێستەکان،[٣٣] و لە کۆتایی و لە ساڵی ١٩٩١ دا ئەفریقای باشوور ڕژێمی جیاکردنەوەی ڕەگەزیی ھەڵوەشاندەوە و کۆتای بەو سیاسەتە ھێنا.[٦][٧]

ئەڵمانیا[دەستکاری]

لە سەدەی بیستەم دا نازییەت بە بەردەوامی و توندی برەوی دەدا بە بیرۆکەی باڵادەستی و نایابتری گەلی ئەڵمانی و رەگەزی ئاری لە ئەڵمانیادا. لە سەدەی نۆزدەھەم دا ھەردوو چەمکی بالادەستێتی سپی پێست و باڵادەستی ڕەگەزی ئاری لێکدرا و باوەڕی ئەوەی کە سپی پێستەکان بەشێکن لە ڕەگەزی ئاری "ڕەگەزی سەروەر" ھاتە کایەوە کە ئەم ڕەگەزە باڵادەستر و لە پێشترە بەسەر ھەموو رەگەزەکانی تر بەگشتی و بە بەتایبەتی (جوو، سلاڤ و قەرەجەکان). لایەنگریی بیردۆزی ڕەگەزیی و خانەدانێتی و نووسەری فەڕەنسی "ئارسەر دی گۆبینۆ - Arthur de Gobineau" ھۆکاری شکست ھێنانی رژێمە دێرینەکانی فەڕەنسای دەگەڕانەوە بۆ داڕمانی ڕەگەزیی بەھۆی تێکەڵبوونی ڕەگەز و نەتەوەکانەوە و پێی وابوو کە ئەو تێکەڵبوونە " ڕەسەنایەتی-پاکی" ڕەگەزی ئەڵمانی لەناوبردووە. بیردۆزەکانی گۆبینۆ لایەنگر و شوێنکەوتووەیەکی بەرچاوی ھەبوو لە ئەڵمانیا و پێ داگیری دەکرد لە بوونی ڕەگێکی ناڕێک و لە بنەڕەتەوە نەگوونجاو لە نێوان ڕەگەزی ئاری (ئەڵمانی) و کلتووری جووەکان دا.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Wildman، Stephanie M. (١٩٩٦). Privilege Revealed: How Invisible Preference Undermines America. NYU Press. پەڕە ٨٧. ISBN 978-0-8147-9303-9. 
  2. ^ Helms، Janet (٢٠١٦). "An election to save White Heterosexual Male Privilege". Latina/o Psychology Today. ٣: ٦–٧. 
  3. ^ Flint، Colin (٢٠٠٤). Spaces of Hate: Geographies of Discrimination and Intolerance in the U.S.A. Routledge. پەڕە ٥٣. ISBN 978-0-415-93586-9. Although white racist activists must adopt a political identity of whiteness, the flimsy definition of whiteness in modern culture poses special challenges for them. In both mainstream and white supremacist discourse, to be white is to be distinct from those marked as non-white, yet the placement of the distinguishing line has varied significantly in different times and places. 
  4. ^ "The 10 greatest controversies of Winston Churchill's career". BBC News. 26 January 2015. 
  5. ^ Baldwin-Ragaven, Laurel; London, Lesley; du Gruchy, Jeanelle (1999). An ambulance of the wrong colour: health professionals, human rights, and ethics in South Africa. Juta and Company Limited. p. 18
  6. ^ "abolition of the White Australia Policy". Australian Government. November 2010. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. لە ڕێکەوتی October 13, 2011 ھێنراوە. 
  7. ^ "Encyclopædia Britannica, South Africa the Apartheid Years". Encyclopædia Britannica. لە ڕێکەوتی October 13, 2011 ھێنراوە. 
  8. ^ Blamires, Cyprian; Jackson, Paul. "World Fascism: A Historical Encyclopedia[بەستەری مردوو]": Volume 1. Santa Barbara, California, USA: ABC-CLIO, Inc, 2006. p. 62.