باوھاوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باوھاوس (بە ئەڵمانی: Bauhaus) (پێکھاتووە لە دوو وشەی Buen بە واتای دروستکردن و Hause بە واتای خانوو، واتە دروستکردنی خانوو) ناوی قوتابخانەیەکی نژیاروانی و ھونەرەکان لە ئاڵمان بوو لە ساڵی ١٩١٩ تا ١٩٣٣ کاری لەسەر پەروەردەی ھونەرمەندان و پیشەسازان دەکرد و ڕۆڵێکی گرینگی گێڕا لە پەیوەندیدانی ھونەر و پیشە، ئامانجی سەرەکی باوھاوس لێک نزیکردنەوەی ھونەرمەندان و پیشەسازان بوو. باوھاوس قوتابخانەیەکی ئاسایی ئاڵمانی نەبوو، دەکرێ بڵێین قوتابخانەیەکی نێونەتەوەیی بوو ھەر ئەمەش بووە ھۆی سەرکەوتنی ئەگەرچی لە سەردەمی نازییەکان باوھاوس داخرا بەڵام مەکتەب و بیروڕای باوھاوس لەناو نەچوو. گرۆپیوس لەژێر زۆرداریی نازییەکان قوتابخانەی باوھاوس دەگوازیتەوە بۆ دێساو. لەنێوان ساڵەکانی ١٩٢٥-١٩٢٦ لەسەر دیزانی بینای باوھاوس کار دەکات و لەسەر دەرگای قوتابخانەکە دەنووسێت: «Form Follow Function» (شێوە پەیڕەوی کارە) کە ئەمە یەکێک لە دروشمە ناسراوەکانی نژیاروانە مۆدێرنەکانە.

قوتابخانەی باوھاوس[دەستکاری]

ساڵی ۱۹۰۶ لە شاری وایماری ئاڵمان، قوتابخانەی ھونەر و پیشەکان بە بەڕێوبەرایەتی ھانری وان دو وێلدێ (۱۹۵۷–۱۸۶۳) بنیات نرا. وان دو وێلدێ، پاشان والتێر گرۆپیوس دەکاتە بەڕێوبەری فێرگەکە. گرۆپیوس ناوی قوتابخانەکە دەگۆڕیت بۆ باوھاوس. فێرگەی باوھاوس شۆڕشێکی لە نژیاروانیدا بەرپا کرد، باوھاوس لە سێ شاری ئاڵمان، وایمار، لە ١٩١٩ تا ١٩٢٥ و دێسائو لە ١٩٢٥ تا ١٩٣٢ و بەرلین لە ١٩٣٢ تا ١٩٣٣) و بە بەڕێوبەرایەتی سێ نژیاروان (والتێر گرۆپیوس لە ١٩١٩ تا ١٩٢٧، ھانس مایێر لە ١٩٢٨ تا ١٩٣٠ و لودڤیگ میس ڤەن دێر ڕۆھە لە ١٩٣٠ تا ١٩٣٣) چالاکی ھەبوو. فێرکارییەکانی باوھاوس پێش و دوای داخرانی قوتابخانەکە وەکوو ھێمایەک ناسراوە بۆ نژیاروانیی سەردەمی مۆدێرن و سەرنجی نژیاروانانی ڕاکێشا و تەنانەت پاش ھەڵوەشاندنەوەی لایەنگری زۆری ھەبوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • معماری معاصر، دکتر خوشنویس

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]