ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ گەڕانی بۆشایی
ئەکادیمیایی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانی بۆشایی (بە ئینگلیزی : International Academy of Astronautics) ڕێکخراوێکی سەربەخۆیی نا حکومیە کۆمەڵەک لە زانایان و شارەزاییان ئەندامن تێیدا بە ئامانجی فراوانکردنی سنوری بۆشایی، ئەو ئەکادیمیاییە لە وڵاتی سوێد لە شاری ستۆکھۆڵم لە ڕێکەوتی ١٦ی ئابی ١٩٦٠ لەلایەن (دکتۆر تیۆدۆر ڤۆن کەرماون) دامەزرا، لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان بە فەرمی ناسێندرا، ئەکادیمیاییەکە لە ساڵی ١٩٦٠ەوە زانایان و شارەزایانی جیهان کۆدەکاتەوە لۆ گفتوگۆ و گەڕان دەربارەی بۆشایی ئاسمان ، ئەو ئەکادیمیاییە بەشدارە لە چەندین چالاکی وەک: [١]
- هانی هاوکاری زانستی نێودەوڵتی ئەدات لە ڕێگەی کۆنفرانس و کۆڕ و کۆبوونەوەکان لە بواری: زانستە بۆشاییەکان، زانستەکانی ژیانی بۆشایی، تەکنەلۆژیایی بۆشایی، پەرەسەندنی سیستەم، ئۆپراسیۆنەکانی سیستەمەکانی بۆشایی، بەکارهێنانی سیاسەتی بۆشایی، یاسا و ئابووری بۆشایی و کۆمەڵگا و کلتور و پەروەردە
- زیاتر لە ٣٠ کۆنفرانسی ساڵانە بەڕێوەدەبا [٢]
- چەندین توێژینەوە و خوێندنی بۆشایی بڵاودەکاتەوە کە مامەڵە لەگەڵ چەندین بابەتی جۆراوجۆر دەکات لەوان: گەڕانی بۆشایی، پاشماوەی بۆشایی، سەتەلایتی گچکە، بەڕێوەبردنی هاتووچۆی بۆشایی، سروشتی گۆڕانی کەش و هەوا هیتر..
- ئەکادیمیاییەکە کتێبێک بڵاودەکاتەوە بە ناونیشانی (Acta Astronautica) بە ٢٤ زمانی جیهانی. [٣]
ئامانج و گەڕانەکانی ئەکادیمیایی نێودەوڵەتی
[دەستکاری]ئامانجە بنەڕەتییەکانی ئەکادیمیایی نێودەوڵەتی بۆ گەرآنی بۆشایی بریتین لە: [٤]
- پەرەپێدان بە بواری ئاسمانی بۆ مەبەستی ئاشتییانە
- ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە خۆیان لە لقێکی زانستی یان تەکنەلۆجیا جیاکردیتەوە کە پەیوەندی بە بۆشایی ئاسمانەوە هەیە.
- ئەکادیمیایەکە بەرنامەیەک دابین بکات کە ئەندامەکان بتوانن بەشداربن لە هەوڵ و کۆششە نێودەوڵەتیەکان.
- برەودان بە هاوکاری نێودەوڵەتی لە پێشکەوتنی زانستی ئاسمانیدا.
سەرۆکەکانی ئەکادیمیا
[دەستکاری]سەرەتایی ئەکادیمی لەلایەن یەکەم سەرۆکەوە بەڕێوەدەبرا ئەویش تیۆدۆر ڤۆن کەرماون و پاشان ئێدوارد سی ستۆن لە ساڵی ١٩٦٠ هەتا تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٩ پۆستەکەیان بەڕێوەبرد و پاش ئەوانیش مادهاڤان نایر سەرۆکی ئەکادیمیا بوو لە هەمانکاتدا سەرۆکی دەزگای بۆشاییی ھیند بوو لە ساڵی ٢٠٠٩ هەتا ٢٠١٥ ئەرکی سەرۆکی ئەکادیمیایی گەرت ئەستۆ.[٥]
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ «لە ماڵپەری فەرمی ئەکدیمیای گەڕانەوە».
- ^ «کۆنفرانسەکانی ئەکادیمیا، لە ماڵپەری فەرمی ئەکادیمیایەوە».
- ^ «گۆڤاری ئاکت، لە ماڵپەری فەرمی ئەکادیمیایەوە».
- ^ «ئامانجەکان، لە ماڵپەری فەرمی ئەکادیمیایەوە».
- ^ «جی مادهاڤان نایر سەرکردایەتی ئەکادیمیایی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانی بۆشایی». ١٢ی٩ی٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی٦ی٢٠١٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی)