وتووێژ:ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ گەڕانی بۆشایی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

@Shahid tahir: ئەم ناوە ھەڵەیە. ئەمە ئەبێتە ئەکادیمیای نێو(ان)نەتەوەییی ئەستێرەگەڕی. ‎Gêjełûk ‏١٣:٠٨، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: دەکرێ بکرێتە ناوە بەربڵاوەکەی ئەکادیمیای نێودەوڵەتی بۆ کەشتیوانی هەرچەندە ناوەکە تەواو ماناداری ووشەکە نیە، بەڵام دەکرێ بکرێتە گەردوونگەڕ کە پێم تەواوە، لەگەڵ ئەستێرەگەڕی نیم، سوپاس. شەهید (لێدوان) ‏١٤:١١، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Shahid، ئەمە وا نابێ. لە شوێنێکدا ئەڵێی فەلەک لە ئێرەدا ئەڵێی گەردوون. astronaut گەردوونگەڕ بێ، ئەی cosmonaut ئەبێ بە چی؟
ئەستێرەگەڕ بۆ ئەمە دانراوە. لە دەستپێکی وتارە ئینگلیزییەکەدا نووسراوە from ἄστρον (astron), meaning 'star'. وەک ئەزانن star یانی ئەستێرە. ئەستێرەگەڕی باشترە. ‎Gêjełûk ‏١٥:٤٢، ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Gejeluk: دەمەوێ سوپاست بکەم لە بەرامبەر خەمخۆری و دەستکاریەکانت و وتوێژکردن لەسەر ناوی وتارەکان پێش گۆڕینیان، لۆ ئەوەی بە باشی لە یەک بگەین دەمەوێ سەرەتا بڵێم کە (astronaut) و (cosmonaut) جیاوازییان نیە و لە پێشتردا بە کەشتیوانە ئاسمانییەکانی یەکێتی سۆڤیەت دەگوترا (kosmonavt)، واتا وشەکە بە یەک مەبەست بەکاردێت، هەروەها ئەمن و ئەتوو لە پێشتردا دەربارەی (ئەستێرەناسی) وتوێژمان کردیە و (ئەستێرەگەڕ) جیاوازە، لێرە ئەمن کێشەم لەگەڵ خوودی پێشگری (astro) نیە کە بە واتای ئەستێرە دێت، وە هەروەها ئەگەر وەرگێڕانی دەقی وشەکە بکەین دەکرێ و کێشەی نیە وەکو وەرگێران و زمان ئەوە بە نسبەتی گەردوونگەڕ یاخوود ئەستێرەگەڕ، بەڵام لێردا ئەو کێشەیەی هەمانە بەس ئەو وشەیە نیە بەڵکوو (astronomy) (Astronaut) (astrology) ( Astrophysics ), بە وەرگێڕانی دەق (ئەستێرەناسانە،ئەستێرەناسی،ئەستێرەگەر،ئەستێرەفیزیک) بە پشت بەستن بە وشەی فەلەک (فەلەکناسی،گەردونگەڕ،فیزیای فەلەکی) لە ناو ئەو ووشانە بەس ووشەی (asatrology) کێشەم نیە ئەگەر بەرامبەرەکەی (ئەستێرەناسی) (ئەستێرەناسانە) بێت، لەبەر ئەو هۆکارانە:
  • astro واتا ئەستێرە - وشەکە یۆنانیە و بە واتای ئەستێرە یاخوود لاشەیەکی ئاسمانی یاخوود بە واتای بۆشاییی دەرەکی دێت.
  • logy واتا لێکۆڵینەوە لە شتێک - وشەکە یۆنانیە و هەر کاتێک لەگەڵ وشەیەکی زانستی بەکارهات بە واتا لێکۆڵینەوە لەو شتە دەدا. نمونەیتر: theology, geology, biology. (خواناسی، زەویناسی، ژینناسی) کەواتە (astrology) ئەستێرەناسی،

لێرە ئەگەر لەگەڵ ووشەی (astronomy) هەر ئەستێرەناسی بەکار ببەین بە تەواوی لەلام هەڵەیە، زۆرجار دەبیستم و دەبینم لێرە لە ویکیپیدیا بەکارهێنەران پشتگیری ئەوەی دەکەن کە زیاتر پشت بە زمانی ئینگلیزی ببەستین لە وەرگێڕان و هاوبەشکردن و هاوشێوەکردنی هەرچەندە منیش پێم باشترە بەڵام ئەوە شتێک نیە فەرز ببێت و نابێت سەیری زمانەکانی دیکە بکەین جگە لە ئینگلیزی، هەروەها بەس کوردی بەدەر نیە لەو کێشەیە بە گشتی زمانەکان تووشی کێشەی وەها دەبنەوە، بە نمونە هەر لەسەر بابەتەکەی خۆمان بە عەرەبی بە هەسارەی موشتەری دەگوترێ (المشتري) لە زمانی فارسی هاوشێوەی عەرەبی بەکاردێت و دەگوترێ (مشتری (سیاره))، لە هەمان کاتدا لە فارسی پێشی دەگوترێ (هُرمُز) ڕەچاوی ئەوەیان کردیە بە شێوەیەکی گشتی لە ناو خەڵک بە چ دەناسرێ و ناوبانگە و ئاشنایە، کەواتە دەکرێ بە زانستی فەلەکناسی لە کوردی بڵێین (فەلەک) راستە کوردی نیە بەڵام خەڵکی بە گشتی لە وشەکە دەگەن و دەزانن مەبەست چیە، ئەگەر جیاوازی نەکەین لەگەڵ (astronomy), (astrology) ئەوا تووشی هەڵەی گەورە دەبینەوە و خوێنەرەکانی ویکیپیدیاش بەلاڕێدا دەبەین، ئەوە دەمێنێتەوە باسی بکەم ئەوەیە بەپێی ئەو گەڕانانەی کردیتم لەسەر ئەو وشانەی ئێستا گفتوگۆی لەسەر دەکەین ئەوەیە ناکرێ مانا و واتای وشەکە بە تەواوی نەگەیەنین بەس لەبەر ئەوەی دەقی وشەکە وەربگێرین، دەکرێ هاوشێوەی عەرەبیەکە بەکارببەین بۆ گەیاندنی مەبەستی تەواوی وتارەکان ئەوەش شتێکی سروشتی و ئاساییە لە نێو هەموو زمانێک هەیە. سوپاس شـــــەهــــیـــد (لێدوان) ‏٠٨:٣٨، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shahid tahir ئەزانم کە astronaut و cosmonaut بۆ یەک تشت بە کار دێن. من شێوازی دروستبوونی وشەکانم مەبەست بوو.
بە منجم (astrologer) لە کوردیدا ئەستێرەژمێر و ئەستێرەبین ئەڵێن و لە فەرھەنگەکانیشدا ھەن.[١] [٢] لە ئێرەشدا پێم وتیت. بەپێی ئەمە بێ، astrology ئەبێتە ئەستێرەژمێری یان ئەستێرەبینی. کارمان بە ئینگلیزی نییە کە -logyیان بۆ زڕزانستێ بە کار ھێناوە. بەتایبەت کە لەگەڵ زانستێک تێکەڵ ئەبێ. ئەمە کێشەی خۆیانە. ئەم وشانەش ئینگلیزی نین، یۆنانی یان لاتینین.
لە ئاخردا، ئەستێرەناسانە و ئەستێرەناسی یەک شت نین. بەم شێوەیەن:
  • ئەستێرەناسانە = astronomical = فلكي (ئاوەڵناو)،
  • ئەستێرەناسی = astronomy = علم الفلك (ناو).
Gêjełûk ‏١٢:١٤، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ئەی بەرامبەر ئەوە چ رەئیەکت هەیە هەر وەک زمان و ویکیپیدیای فارسی لە جیاتی بەکارهێنانی وشەی (هورمز) وشەی (مشتری) عەرەبی بەکاردەهێنن؟، یاخوود هەروەک زمانی فەڕەنسی هاوشێوەی یەکتری یەک ناو بەکاردەهێنن بۆ هەسارەی موشتەری؟.شـــــەهــــیـــد (لێدوان) ‏٠٧:٣٠، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Shahid tahir ئەم تەنانە، venus, mercury, mars, jupiter, saturn، بە چاوی پەتی دەبینرێن و ناومان بۆیان ھەیە. ناوە کوردییەکان (بەپێی ماریفەتی خۆم): زاوە، ناھێ (ناھید)، بارام، ھورمز، کەیوان. uranus و neptune بە تەلەسکۆپ نەبێ، نابینرێن. کورد ئەم دووانەی نەدیوە و نەناسیوە، بۆیە ناوی بۆیان نییە. ئەوان ناوە باوەکان بە کار دێنن. دیارە ناوە عەرەبییەکان باون. ئێمەش ئەبێ یەکلای بکەینەوە. ‎Gêjełûk ‏١٢:٤٨، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]