ئەپڵیکەیشن
ڕواڵەت
ئەپڵیکەیشن یا نەرمامێری بەکاربەری بەو نەرمامێریە ئەوترێ کە داڕێژراوە بۆ ئەوەی یارمەتیی بەکارھێنەرەکەی بدا لە بەئەنجامگەیاندنی کارێکی تایبەتدا. نموونەکان بریتین لە نەرمامێری ژمێریاری، نەرمامێری ڕێکخراوە، نەرمامێری نیگارەیی و میدیا پلەیێر. لە بنچینەدا زۆرێک لە ئەپلیکەیشەنەکان سەروکاریان لەگەڵ بەڵگەنامەیە. لەوانەیە ئەپلیکەیشنەکان لەگەڵ سیستمی بەکارخەریی کۆمپیوتەرەکە خرابێتن و لەوانەشە بەجیا بڵاو بکرێنەوە. ھەندێک لە بەکارھێنەران بەو ئەپلیکەیشنە لەگەڵخراوانە ڕازین و ھەرگیز ئەپلیکەیشنی تر دانامەزرێنن.
نەرمامێری بەکاربەری لەگەڵ نەرمامێری سیستم و ناوینەواڵەدا جیاوازیی ھەیە. ئەوان توانایییەکانی کۆمپیوتەر ڕاستەخۆ بۆ بەجێھێنانی پێداویستییەکانی بەکارھێنەر ناگرنە کار. نەرمامێری سیستم کار بۆ ئەپلیکەیشن ئەکا، ئەپلیکەیشنیش کار بۆ بەکارھێنەر ئەکا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Application software»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەپڵیکەیشن تێدایە. |