ئەنیمەیشن ساز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنیمەیشن ساز
ئەنیمەیشن سازی سکۆتلەندی‒کەنەدی ماک نۆرمەن، خەریکی وێنە کێشانە لە فیلمێکی ئەنیمەیشنیدا. ساڵی ١٩٤٤
پیشە
جۆری پیشە
ھونەر
بەشە چالاکەکان
فیلم، تەلەڤیزیۆن، ئینتەرنێت، میدیای بەکۆمەڵ، کایەی ڤیدیۆیی
دەربارە
Competenciesوێنەکێشان، کارت، نەرمەکاڵای کۆمپیوتەر، مۆبایل
شوێنی
کارکردن
ئەنیمەیشن

ئەنیمەیشن ساز بریتییە لە ھونەرمەندێک کە چەندین وێنە دروست دەکات، کە بە پێکھێنەرەکان (Frames) ناسراوە، و دیمەنێکی جووڵە بەخش پێک دەھێنێت کە پێی دەوترێت ئەنیمەیشن.[١] ئەنیمەیشن سازەکان دەتوانن لە چەندین بواردا کار بکەن لەوانە فیلم و تەلەڤیزیۆن و یارییە ڤیدیۆیییەکان. ئەنیمەیشن پەیوەندییەکی نزیکی بە فیلمسازییەوە ھەیە و ھاوشێوەی فیلمەکانی تر، لەڕادەبەدەر کارێکی زۆر و تێچووی زۆری دەوێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە زۆربەی کارە بەرچاوەکان پێویستیان بە ھاوکاری چەند ئەنیمەیشنێک ھەیە. شێوازەکانی دروستکردنی وێنەی پێکھێنەر بۆ پارچە ئەنیمەیشنێک پەیوەستە بە شێوازی ھونەری ئەنیمەیشن سازەکان و بوارەکەیانەوە.[٢][٣][٤]

ئەو ھونەرمەندانەی دیکە کە بەشداری لە کارتۆنە ئەنیمەیشنەکاندا دەکەن، بەڵام ئەنیمەیشن ساز نین، بریتین لە «ھونەرمەندانی نەخشە» (کە دیزاینی باگراوند و ڕووناکی و گۆشەی کامێرا دەکەن)، ھونەرمەندەکانی «ستۆری بۆرد» (کە پانێڵی ڕووداوەکان لە سیناریۆی فیلمەکە یان زنجیرەکە دەکێشن)، و «ھونەرمەندانی باگراوند» (کە وێنەکێشی دیمەنەکانن).[٥] فیلمە ئەنیمەیشنەکان ھەندێک لە دەستەی فیلمەکانیان لەگەڵ فیلمە ئاسایییە ئەکشنە ڕاستەوخۆداکاندا ھاوبەشن، وەک دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، ئەندازیاری دەنگ و مۆنتاژ، بەڵام جیاوازییەکی ڕیشەیییان ھەیە، لەوەی کە بۆ زۆربەی مێژووی ئەنیمەیشن، زۆر پێویستیان بە سەرجەم ئەوانەی سەرەوە نەبووە بۆ دروستکردنی فیلمێکی ئەنیمەیشن.

لە بەرھەمە ئەنیمەیشنییە ژاپۆنییە بەدەست کێشراوەکاندا، وەک بەرھەمەکانیی ھایاوۆ میازاکی، ئەنیمەیشن سازی سەرەکی مامەڵە لەگەڵ داڕشتن و ئەنیمەیشنی کلیلدا دەکات. ھەندێک لە ئەنیمەیشن سازەکان لە ژاپۆن وەک میتسۆ ئیسۆ بەرپرسیارێتی تەواو لە دیمەنەکانیان دەگرنە ئەستۆ، ئەمەش وایان لێدەکات زیاتر وەک ئەنیمەیشن سازێکی سەرەکی و تاک دیمەنێک لە ئەنیمەیشنەکە دروست بکات.[٦]

تایبەتمەندییەکان[دەستکاری]

زۆرجار ئەنیمەیشن سازان تایبەتمەندن، جیاوازییەکی گرنگ لە نێوان ئەنیمەیشنی کارەکتەرەکان (ئەو کارەکتەرانەی کە دروست دەکرێن لەسەر شێوەی ئەنیمەیشن و ھەڵگری جووڵەی فیزیکی، دیالۆگ و قسەکردنن) و ئەنیمەیشنە کاریگەرییە تایبەتییەکان (کە ئەمانە وەک کارەکتەرە ئەنیمەیشنەکان نین؛ زۆربەی کات ئۆتۆمبێلەکان، ئامێرەکان، و دیاردە سروشتییەکانی وەک باران، بەفر، ئاگر و ئاو دەگرێتەوە).[٧][٨]

کارەکتەرێکی ئەنیمەیشنی جووڵە وەستاو (Stop-Motion) ساڵی ١٩٥٧

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Carter, Isabel (2003). "Facilitating Change: The Role of Animators". Development in Practice. 13 (1): 83–89. ISSN 0961-4524.
  2. ^ "Tools and guides: The special role of animators". Tearfund Learn (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  3. ^ "Definition of ANIMATOR". www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). 2023-12-26. Retrieved 2023-12-27.
  4. ^ "Dictionary.com | Meanings & Definitions of English Words". Dictionary.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  5. ^ "Animator/Digital Artist - About the job". www.careers.govt.nz. Retrieved 2023-12-27.
  6. ^ Team, N. F. I. (2022-03-17). "Animator - Everything You Need To Know". NFI (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  7. ^ "Job Information". careerswales.gov.wales. Retrieved 2023-12-27.
  8. ^ ScreenSkills. "Animator in the animation industry". ScreenSkills (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.