بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کۆمپیوتەری وێنەیی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆمپیوتەری وێنەیی
لقیapplied computer science، graphics
بەشێکە لەdigital art
بواری کارcomputer graphics
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://stackoverflow.com/tags/graphics

کۆمپیوتەری وێنەیی یان گرافیکی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer graphics) ئاماژەیە بۆ بواری داتا وێنەیی، کە لەلایەن کۆمپیوتەرێکەوە بە تایبەتی بە یارمەتی ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵای گرافیکی تایبەتمەند دروست دەکرێت. گرافیکی کۆمپیوتەر یەکێکە لەو تەکنەلۆژیا گرنگانەی کە لە بواری فۆتۆگرافی تەکنیکی , فیلم، یاری ڤیدیۆیی , مۆبایل، ئامێری پیشاندانی بینراو، و بوارە تایبەتمەندەکانی تر و تەکنەلۆژیا بەکاردێت. گرافیکی کۆمپیوتەر بوارێکی فراوان و مۆدێرن لە زانستی کۆمپیوتەر، کە لێکۆڵینەوە لە شێوازەکانی بنیاتنانەوە و دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی بینراو دەکات. ھەرچەندە ئەم زاراوەیە زۆرجار ئاماژەیە بۆ گرافیکی سێ ڕەھەندی، بەڵام گرافیکی دوو ڕوویی و ڕێکخستنی وێنەش لەخۆدەگرێت. لە نێوان ساڵانی ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٠ جۆن ویتنی گەورە بە یەکێک لە پێشەنگەکانی یەکەم و یەکێک لە باوکانی ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەر دادەنرێت، زاراوەی گرافیکی کۆمپیوتەر لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لەلایەن ویلیام ئالان فێتێرەوە پێناسە کراوە،[١] ھی دیزاینەری گرافیکە لە کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکا. زاراوەی گرافیکی کۆمپیوتەر لەگەڵ ھاتنی ڕەقەکاڵای گرافیکدا دەرکەوت، ئێستا کەسانی زۆر هەن لە بواری گرافیک کار دەکەن لەوانە گرافیستی کورد بەرەکات قورتاس کە لەبواری گرافیکی کۆمپویتەر کار دەکات.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Boeing-Wichita».