ئەنوەر عەرەب
ڕواڵەت
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەنوەر عەرەب، لەدایکبووی ١٣٦٤ی ھەتاوی (١٩٨٥) لە بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان شاعیر، نووسەر و وەرگێڕی کوردە.
ئەنوەر عەرەب لە شاعیرانی نوێخواز دێتە ئەژمار و بە دوو زمانی کوردی و فارسی شێعر و وەرگێرانەکانی لە گۆڤار و بڵاڤۆگەکاندا بڵاو بوونەتەوە. ساڵی ٢٠١٤ یەکەم کۆمەڵەچیرۆکی لە چاپ دا. پێشتر بۆ ماوەی خولێک بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان بوو. ھاوکات چالاکێکی مەدەنی و داکۆکیکارێکی مافی کۆڵبەران و ئازادیی قەڵەم و ئەندێشەیە. ڕۆژی ١٢ پووشپەڕی ٩٧ھەتاوی (٢٠١٨ی تەممووزی ٣) ھێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕژانە شوێنی کارەکەی و دەسبەسەریان کرد[١] و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- لە چاوەڕوانیی پیاوێکی کراسزەردی گوڵگوڵیدا[٢]- کۆمەڵەچیرۆک - ٢٠١٤.
نموونەی شێعر
[دەستکاری]- لەسەر پردەکە
- ڕێک لەسەر پردەکە
- لەو شوێنەی وا ھەمیشە چاوەڕێم دەکردی
- پیاوێک دەیھەوێ خۆی تووڕ داتە خوارێ
- ھیچ کەس نازانێ،
- پیاوێک لەسەر پردەکە
- ڕێک لەسەر پردەکە
- بە پاڵتاوێکی درێژ و کڵاوێکی پەشمینەوە
- بۆ چی خۆی تووڕ دەداتە خوارێ؟
- لە خوار پردەکە
- ڕێک لە خوار پردەکە
- لەو شوێنەی وا ھەمیشە چاوەڕێت دەکردم
- چەند کەسیتر چاوەڕێن،
- چەند پیاو و
- چەند ژن،
- تۆش وا لە دوورە بە ھەڵاتن دێی
- تا ببینی
- پیاوێک لەسەر پردەکە
- ڕێک لەسەر پردەکە
- چۆن خۆی تووڕ دەداتە خوارێ
- بە پەلەی،
- چاوێکت لای کاتژمێرە و
- چاوێکت لای
- پیاوێکە تا خۆی تووڕ داتە خوارێ.
- لەسەر پردەکە
- ڕێک لەسەر پردەکە
- پیاوێک بە پاڵتاوێکی درێژ و کڵاوێکی پەشمینەوە
- داگەڕا خوارێ و
- بە سانایی بە لام دا تێپەڕ بوو
- «ناشێ لە بیر کەم ئەم ڕووداوە»
- لەسەر پردەکە
- ڕێک لەسەر پردەکە
- بە ھەر دووچاوی خۆم بینیم
- پیاوێک بە پاڵتاوێکی درێژ و کڵاوێکی پەشمینەوە
- داگەڕا خوارێ و
- بە سانایی بە لام دا تێپەڕ بوو.
- لەسەر پردەکە
- ڕێک لەسەر پردەکە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.nrttv.com/News.aspx?id=2830&MapID=1
- ^ لە چاوەڕوانیی پیاوێکی کراسزەردی گوڵگوڵیدا، عەرەب، ئەنوەر. خانەی خەون، سلێمانی: ٢٠١٤
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |