ئەنستیتۆ (ڕۆمان)
ڕواڵەت
بەرگی وەشانی ئەمریکی | |
| نووسەر | ستیڤن کینگ |
|---|---|
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
| زمان | ئینگلیزی |
| چەشن | ھەستبزوێنی ترسێنەر، خەیاڵی زانستی |
| بڵاوبوونەوە | ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ |
| بڵاوکەرەوە | سکریبنەر |
| جۆری کتێب | چاپ (بەرگڕەق) |
| لاپەڕەکان | ٥٧٦ |
| ژپنک (ISBN) | ٩٧٨-١-٩٨٢١١٠-٥٦-٧ |
| 813/.54 | |
| LC Class | PS3561.I483 I57 2019 |
ئەنستیتۆ (بە ئینگلیزی: The Institute) ڕۆمانێکی ھەستبزوێنی ترسێنەری خەیاڵی زانستیی ٢٠١٩ی نووسەری ئەمریکی ستیڤن کینگە، لە لایەن سکریبنەرەوە لە ١٠ ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە.[١] کتێبەکە شوێنی بلیمەتێکی دوازدە ساڵان بە ناوی لووک ئێڵیس دەکەوێت. کاتێ کە دایک و باوکی دەکوژرێن، لە لایەن چەند کەسێکەوە دەڕفێنرێت و لە ئەنستیتۆکەدا بەخەبەر دێتەوە، کە ئەویش دامەزراوەیەکە چەندین مناڵی ڕفێنراوی تری تێدایە و ھەموویان توانای دوورەزانی یان دوورەجووڵێنییان ھەیە. بەگشتی، پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرتووە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Stephen King | The Institute». stephenking.com (بە ئینگلیزی). لە ٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Book Marks reviews of The Institute by Stephen King». Book Marks (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٥ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.