ئەندرۆید ١٤
| وەشانێکی سیستەمی بەکارخەریی ئەندرۆید | |
| گەشەپێدەر | گۆگڵ |
|---|---|
| بنەماڵە | ئەندرۆید |
| مۆدێلی سەرچاوە | نەرمامێری سەرچاوە کراوە |
| ھەبوونی گشتی | ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ |
| وەشانی کۆتایی | 14.0.0_r13 (USV1.230808.024)[١] / ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ |
| جۆری ناوک | Monolithic (لینوکس) |
| پێش | ئەندرۆید ١٣ |
| دوای | ئەندرۆید ١٥ |
| ماڵپەڕی فەرمی | www |
| باری پشتگیری | |
| پاڵپشتیکراو | |
ئەندرۆید ١٤ چواردەھەمین وەشانی جێگیر و ٢١ـەمین وەشانی سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆیدە، سیستەمێکی کارپێکردنی مۆبایلە کە لەلایەن دەستەی ھاوپەیمانیی کراوە بە سەرۆکایەتی کۆمپانیای گۆگڵ پەرەیپێدراوە، ھەردوو وەشانی Google و AOSP لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەشێوەیەکی گشتی بڵاوکرایەوە، یەکەمین ئامێرەکان کە ئەندرۆیدی ١٤ لەسەر جێگیر کرابوو بریتی بوون لە پێکسڵ ٨ و پێکسڵ ٨ پرۆی تایبەت بە کۆمپانیای گۆگڵ.
مێژوو
[دەستکاری]
ئەندرۆید ١٤ ( ناوی کۆد: Upside Down Cake )،[٢] لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ ڕاگەیەندرا، پاشان وەشانی تاقیکاری گەشەپێدەران بۆ زنجیرەی پێکسڵ ٦ و ٧ بڵاوکرایەوە،[٣] ھەروەھا خشتەیەک لەگەڵ بەرواری نوێکردنەوەکان[٤] کە دواتر تاقیکارییەکی تری گەشەپێدەرانی لەخۆگرتبوو لە ٨ی ئازاردا[٥] بڵاوکرایەوە و ھەروەھا چوار وەشانی تاقیکاری مانگانەش بەردەست خرا، یەکەمین تاقیکاری لە ١٢ی نیسان بڵاوکرایەوە، کە لە ٢٦ی نیساندا چاکسازییەکی گشتی بۆ تاقیکاری ١.١ پێگەیشت[٦] [٧] دووەم تاقیکاری لە ١٠ی ئایاردا بڵاوکرایەوە و ھەروەھا لە ٢٥ی ئایاردا چاکسازییەکی تری گشتی بۆ تاقیکاری ٢.١ نێردرا[٤] سێیەم وەشانی تاقیکاریش لە ٧ی حوزەیران بڵاوکرایەوە، پاشان وەشانی جێگیری پلاتفۆرمی پێگەیشت،[٨] کە دواتر کۆمەڵە چاکسازییەکی گەورەی بۆ تاقیکاری ٣.١ لە ١٤ی حوزەیران وەرگرت، چوارەم وەشانی تاقیکاریش لە ١١ی تەمموزدا بڵاوکرایەوە[٩] وەشانی ئەندرۆید ١٤ یەک ساڵ و ١ مانگ و دوو ھەفتە و پێنج ڕۆژی لەنێواندا بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەندرۆید ١٣ کە لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٢دا بڵاوکرابۆوە.
تایبەتمەندییەکان
[دەستکاری]ئەزموونی بەکارھێنەر
[دەستکاری]بە بنیاتنانی ئەو بژاردە نوێیەی کە لە ئەندرۆید ١٣ زیاد کراوە بۆ دانانی زمانەکان بە تاک بۆ ئەپەکان، ئەم تایبەتمەندییە فراوانتر کراوە و جێبەجێکردنی ئاسانترە بۆ گەشەپێدەران، جگە لەوەش، "API ی وەرچەرخانی ڕێزمانی" نوێ بۆ بەکارھێنەرانی ڕەگەز زیاد کراوە بەپێی ڕەگەزی ڕێزمانی دڵخوازی خۆیان.[١٠] [١١]
ئەندرۆید ١٤ توانای زیادکردنی قەبارەی فۆنتەکان تا ٢٠٠٪ دابین دەکات بە بەراورد بە ١٣٠٪ لە وەشانی پێشوودا، لەگەڵ پێوانەکردنی فۆنتەکانی ناھێڵی تێکەڵ دەکرێت بۆ ئەوەی توخمە دەقییە گەورەکان لەسەر شاشە قەبارەیان زۆر گەورە نەبێت و دەقەکان تێک نەچێت[١٠] ئێستا دەتوانرێ دیاری بکرێت کە کام یەکەیەکی پلەی گەرمی ( فارەنھایت، سەدی، یان کێلڤن ) [١٢] لە بەرنامەکاندا بەکاربھێنرێت.[١٣]
زمانی دیزاینی Material You کە لە ئەندرۆید ١٢ ناسێنراوە و لە ئەندرۆید ١٣ تەواوکراوە، ڕەنگە تایبەتەکانی ئەم دیزایینە لە ئەندرۆیدی ١٤ دا بەشێوەیەکی بنەڕەتی چالاککراوە بۆ ڕووکەشی بەکارھێنەر[١٤] ھەروەھا ئەندرۆیدی ١٤ بژاردەی زیادە بۆ خۆکارکردنی شاشەی قوفڵ دەخاتە ڕوو، وەک چەندین شێوازی کاتژمێر و کورتکراوەکانی کەشوھەوا.[١٥]
بۆ ئەو ئامێرانەی شاشەیەکی گەورەتریان ھەیە، وەک تابلێت، تاسکبارەکە لە ئەندرۆیدی ١٤ فراوان کراوە و ئێستا ناوی ئەو بەرنامانەی کە جێگیرکراون پیشاندەدرێت.[١٤] [١٦]
ئەندرۆیدی ١٤ ڕێگە دەدات مۆبایلێک وەک وێب کام بەکاربھێنرێت کاتێ دەخرێتە ناو کۆمپیوتەرێک یان ئامێرێکی تری ئەندرۆیدەوە.[١٧]
ئەندرۆید ١٤ پشتگیری بۆ جۆرێکی نوێی وێنەی Ultra HDR زیاد دەکات، بۆ گرتن و پیشاندانی وێنەی مەودای داینامیکی بەرز بە کامێرا و شاشەی گونجاوی HDR، فۆرماتەکەی Ultra HDR بە پاشەکشە لەگەڵ JPEG لەسەر شاشەکانی مەودای داینامیکی ستاندارد دەگونجێت.[١٨] [١٩]
گۆگڵ بەشێک لە بەرنامەکانی ڕێکخستنەکانی ئەندرۆیدی بە Jetpack Compose داڕشتەوە بۆ بەکارھێنەران لە ئەندرۆید ١٤دا[٢٠]
تەمەنی پاتری
[دەستکاری]پرۆسەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئەندرۆید کاراترن، ئەمەش باشترکردنی تەمەنی پاتری زیادتر دەکات[١١] جگە لەوەش ئێستا ھەڵبژاردنی ڕاستەوخۆ لە نێوان دۆخی پاشەکەوتکردنی پاتری و دۆخی پاشەکەوتکردنی پاتری توند ھەیە.[١٤]
ئێستا کاتی شاشە لە دوایین بارگاویکردنەوەی تەواوەوە لە ڕێکخستنەکانی پاتریدا پیشان دەدرێت. بەکارھێنانی پاتری بە جیا لە سیستەم و بەرنامەکانی بەکارھێنەر نیشان دەدرێت. ئەم تایبەتمەندییە بە خستنەبازاڕی ئەندرۆید ١٢ گۆڕدرا بە نیشاندانی بەکارھێنانی پاتری لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا.[١٤] [٢١]
تایبەتمەندێتی و پارێزگاری
[دەستکاری]ئەندرۆید ١٤ ڕێگری لە دامەزراندنی ئەو بەرنامانە دەکات کە وەشانی ئەندرۆیدەکەی لە خوار مارشمالۆو (٦.٠) یە ئەم گۆڕانکارییە بە مەبەستی سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی بەرنامە زیانبەخشەکانە، کە بە مەبەست وەشانە کۆنەکانی ئەندرۆید دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی ئەو سنووردارکردنە پارێزپەندییانەی کە لە وەشانی نوێتردا خراونەتە ڕوو تێپەڕ نەکات، دامەزراندنی ئامرازەکانی چاککردنەوەی ئەندرۆید (ADB) زیاد کراوە بۆ تێپەڕاندنی سنووردارکردنەکە.[٢٢] [٢٣]
پەیوەندی تەندروستی
[دەستکاری]بە جێگیرکردنی Health Connect وەک یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی ئەندرۆید ١٤، ئێستا بەکارھێنەران دەتوانن لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ئامێرە نوێیەکانی Pixel دەستیان بگات بە Health Connect ھاوبەشی بکەن لەگەڵ بەرنامەکانی وەک Fitbit و Samsung Health و Google Fit دا.[٢٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- مێژووی وەشانی ئەندرۆید
- ئەندرۆید (سیستەمی کارپێکردن)
ئاماژەکان
[دەستکاری]- ↑ «Android security 14.0.0 release 13». Google Git.
- ↑ Friedman، Alan (٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢). «Google reveals one interesting bit of information about 2023's Android 14». Phone Arena (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ «Android 14». Android Developer (بە ئینگلیزی). ٨ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 «Wayback Machine». Android Developer (بە ئینگلیزی). ٨ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Android 14 DP2: Flash notifications on Pixel will let you emulate a notification LED». 9to5Google (بە ئینگلیزی). ٨ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Dave Burke (١٢ی نیسانی ٢٠٢٣). «Android 14 Beta 1». Android Developers Blog (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Android 14». Android Developers Blog (بە ئینگلیزی). ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Burke، Dave (٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «Android 14 Beta 3 and Platform Stability». Android Developers Blog. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Android 14 Beta 4». Android Developers Blog (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 «Features and APIs Overview». Android (بە ئینگلیزی). ٨ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:1» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - 1 2 Cosmos (٨ی شوباتی ٢٠٢٣). «Android 14 First Developer Preview Available Now» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:2» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ «LocalePreferences.TemperatureUnit | API reference». Android for Developers (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Dave Burke (٨ی ئازاری ٢٠٢٣). «Android 14 Developer Preview 2». Android Developers Blog (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 9to5Google (٩ی شوباتی ٢٠٢٣). «Android 14 Developer Preview 1: Top new features!». YouTube (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>ی ھەڵە؛ ناوی «:3» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ↑ Thomas، Dallas (٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). «Android 14's new lock screen customization is live in Beta 3». Android Police (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Jens (٩ی شوباتی ٢٠٢٣). «Android 14: Das sind die wichtigsten Neuerungen in der ersten Developer Preview des neuen Betriebssystems». GoogelWatchBlog (بە ئەڵمانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Amadeo، Ron (٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣). «Android phones get PC webcam capabilities in the latest beta». Ars Technica (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Android 14: More customization, control and accessibility features». Google (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Ultra HDR Image Format v1.1 | Android media». Android Developers (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Bradshaw، Kyle (١٤ی شوباتی ٢٠٢٣). «Google is gradually rewriting Android's Settings app with Jetpack Compose». 9to5Google. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Aashish Singh (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «Android 12 ditched last full charge battery usage stats, shows past 24hrs». PiunikaWeb (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Bradshaw، Kyle (٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «Android 14 set to block certain outdated apps from being installed». 9to5Google (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Fingas، Jon (٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «Android 14 can block users from sideloading very old apps». Engadget (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Sharma، Nutan. «6 Best exciting and new features of Android 14». The Writing Paradigm (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]- Android 14 لەسەر Android Developers – ماڵپەڕی فەرمی بۆ زانیاری گەشەپێدەر
داڕێژە:Androidداڕێژە:Google LLC