ئەنتۆنی ھۆپکینس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەنتۆنی هۆپکینسەوە ڕەوانە کراوە)
سێر ئەنتۆنی ھۆپکینس

ھۆپکینس لەساڵی ٢٠١٠
لەدایکبوون
فیلیپ ئەنتۆنی ھۆپکینس

(١٩٣٧-١٢-٣١) ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧ (تەمەن ٨٦ ساڵ)
مارگام، وێڵز
نیشتەجێیمالیبو، کالیفۆرنیا، ئەمەریکا
نەتەوەوێڵزی
شارۆمەندێتیشانشینی بەڕیتانیا / ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
خوێندنگەئەکادیمیای شاھانەیی ھونەر
پیشەئەکتەر، وێنەکێش
چالاکبوون١٩٦٠–تا ئێستا
ھاوسەرستێلا ئەڕۆیاڤ (٢٠٠٣ - تا ئێستا)
مناڵ(ەکان)ئەبیگەیڵ ھۆپکینس

سێر فیلیپ ئەنتۆنی ھۆپکینس (لەدایکبووی ٣١ی دیسەمبەری ١٩٣٧) ئاکتەرێکی وێڵزیە.

ھۆپکینس وەک یەکێک لەمەزنترین ئاکتەرەکانی مێژوو دادەنرێت، بەھۆی ڕۆلی ھانیبال لێکتەر لە فیلمی "Silence of The Lambs"دا، کە بەم ھۆیەشەوە توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر بەرێتەوە، و بەشداربوو لە بەشە تەواوکەرەکانیشی بەناوی Hannibal و The Red Dragon. فیلمە بەناوبانگەکانی تریشی پێکھاتوونە لە: The Mask of Zorro, The Bounty, Meet Joe Black, The Elephant Man, Magic, 84 Charing Cross Road, Bram Stoker's Dracula, Legends of the Fall, Thor, The Remains of the Day, Amistad, Nixon, The World's Fastest Indian, Instinct, and Fracture.

بەدەر لەبردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار، ھۆپکینس سێ خەڵاتی بافتای بردۆتەوە، لەگەڵ دوو خەڵاتی ئێمی و خەڵاتێکی ڕێزلێنانی گۆڵدن گڵۆبیش، لەساڵی ١٩٩٣ وەک شاسوار دەستنیشان کرا لەلایەن شاژنەوە بەھۆی خزمەتەکانی بۆ ھونەر، و لەساڵی ٢٠٠٣ ناوی خرایە سەر شەقامی ناودارانی ھۆڵیوود. ھەروەھا لەساڵی ٢٠٠٨ ئەکادیمیای بەڕیتانیش خستیە نێو ڕێزی مەزنەکانی سەدە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

کۆلێژی شاهانەیی وێلز بۆ مۆسیقا و شانۆ لەشاری کاردیف، ئەو شوێنەی ھۆپکینس تێیدا دەرچووە.

ھۆپکینس لەسەرەتای ساڵی نوێ لەساڵی ١٩٣٧، لە مارگام لەدایکبووە. خێزانەکەی ئانی موریێل و ڕیچارد ئارسەر ھۆپکینس کە نانەوایەک بووە، بوون. ڕۆژانی قوتابخانەی ھۆپکینس بێ سوود بوونە بۆی، چونکە ئەو خۆی لە ھونەردا دەدۆزیەوە وەک وێنەکێشان و لێدانی پیانۆ. لەساڵی ١٩٤٩ خێزانەکەی دەیگوازنەوە قوتابخانەی جۆنێس وێسی تایبەت بە کوڕان لە پۆنتی پووڵ. نزیکەی پێنچ ساڵ لەوێدا دەمێنێتەوە دواتر دەچیتە قوتابخانەی ڕێزمانی کاوبریج لە گلامۆرگان.

دوای دەرچوونی لە کۆلێژی شانۆ و مۆسیقای شاھانەی وێلز لەساڵی ١٩٥٧، دەستی کرد بە ڕاھێنانی لە ئەکادیمیای شانۆیی لە لەندەن، دواتر ئەکتەری بەڕیتانی مەزن لۆرێنس ئۆلیڤەر سەرسام دەبێت و دەیباتە ستەیجی شانۆی نەتەوەیی. لە ساڵی ١٩٦٨ لە فیلمی The Lion in Winterدا، ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد کاتێ ڕۆڵی ریچارد لاینھارتی گێڕا.

ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

ئیزابێلا ڕۆسەلینی و هۆپکینس لە بەرلین لەکاتی وێنەگرتنی فیلمی The Innocent، ١٩٩٣.

دوای دەرچوونی لە کۆلێژی شانۆ و مۆسیقای شاھانەی وێلز لەساڵی ١٩٥٧، دەستی کرد بە ڕاھێنانی لە ئەکادیمیای شانۆیی لە لەندەن، دواتر ئەکتەری بەڕیتانی مەزن لۆرێنس ئۆلیڤەر سەرسام دەبێت و دەیباتە ستەیجی شانۆی نەتەوەیی. لە ساڵی ١٩٦٨ لە فیلمی The Lion in Winterدا، ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد کاتێ ڕۆڵی ریچارد لاینھارتی گێڕا.

دوای ئەم سەرکەوتنەی ھۆپکینس زیاتر کاری لەسەر زنجیرەکانی تەلەڤزیۆن دەکرد وەک War & Peace لەساڵی ١٩٧٢، و A Bridge Too Far لەساڵی ١٩٧٧.

لەساڵی ١٩٨٠، بەشداربوو لەفیلمی The Elepahnt Manدا. ھەروەھا لە فیلمی A Change of Seasonsیشدا بەشداربوو و لە لێدوانێکدا گوتی "خانمە ئاکتەر شیرلی ماکلارین فیداکارترین خانمە ئاکتەرە کە کاری لەگەڵدا کردبێت". لەساڵی ١٩٨٤ بەشداربووە لە فیلمی The Bounty لەپاڵ ئەکتەر مێڵ گیبسن. لەساڵی ١٩٩٢ لەفیلمی Bram Stoker's Draculaدا ڕۆڵی ئەبراھام ڤان ھێڵسینگی بینی لە فیلمەکەدا.

لەساڵی ١٩٩٠ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر بردەوە بۆ فیلمی Silence of The Lambs کە تەنھا ماوەی ١٥ خولەکیش دەرکەوت، بەدەر لەوەش فیلمەکە بووە براوەی چوار خەلاتی دیکەی ئۆسکار و ڕۆڵەکەش بە یەکێک لەمەزنترین ڕۆڵەکانی ئەم ئەکتەرە دادەنرێت. لەساڵی ١٩٩٣ ھۆپکینس ڕۆڵی نووسەری مەزنی بەڕیتانی سی ئێس لویس گێڕا لە فیلمی Shadowlands و خەلاتی بافتای باشترین ئاکتەری بردەوە. دواتر بەشداربووە لە فیلمی Legends of The Fall و The Edge لەساڵانی ١٩٩٤ و ١٩٩٧.

لەساڵی ١٩٩٨ ھۆپکینس بووە یەکێک لەو داواکراوترین و دەوڵەمەندترین ئەکتەرەکانی بەڕیتانیا لە فیلمی The Mask of Zorro  و Meet Joe Blackدا بەشداربوو، ھەروەھا ڕازیبوو دووبارە ڕۆڵی دکتۆر ھانیباڵ لێکتەر ببینێتەوە بەرامبەر بە ١٥ میلیۆن پاوەند. لەساڵی ٢٠٠٣ ھۆپکینس ناوی خرایە سەر شەقامی ناودارانی ھۆڵیوود.

ھۆپکینس گوتی ڕۆڵی بەڕت مونرۆ لەفیلمی The World's Fastest Indianدا باشترین ڕۆلی بووە بەلای خۆیەوە. لەساڵی ٢٠٠٦ ھۆپکینس خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی ڕێزلێنانی وەرگرت.

لەساڵی ٢٠١١ بەشداربووە لە فیلمی The Rite، و لەساڵی ٢٠١٤شدا بەشداربوو لەفیلمی Kidnapping Mr.Heinekenدا.

لەساڵی ٢٠١١ ڕۆڵی ئۆدینی بینیوە لەفیلمی Thor و لەساڵی ٢٠١٣شدا بۆ بەشی دووەمی فیلمەکەش بەشداربوو، و لەساڵی ٢٠١٧شدا دووبارە گەڕایەوە بۆ ڕۆڵەکەی. ھۆپکینس ڕۆڵی ئەلفرێد ھیچکۆکی بینیوە لە فیلمی Hitchcockدا، فیلەکە لە نۆڤەمبەری ٢٠١٢دا بڵاوکرایەوە. ھەروەھا لەساڵی ٢٠١٤ لەپاڵ ئەکتەر ڕەسڵ کرۆ بەشداربوو لەفیلمی Noah. و لەساڵی ٢٠١٥شدا لەپاڵ ئەکتەر کۆڵن فارێل بەشداربوو لەفیلمی Solaceدا. لەساڵی ٢٠١٦شدا دوای ماوەیەکی زۆر ھۆپکینس گەڕایەوە سەر شاشەکانی تەلەڤزیۆن و بەشداربوو لەزنجیرەی WestWorld. واشبڕیارە بەشداربێت لەفیلمی Transformers:The Last Knight کەوا لە حوزەیرانی ٢٠١٧ دەردەچێت.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

وێنەیەکی پانۆڕامای سنۆودۆنیا لە باکووری وێڵز، کەوا هۆپکینس بەیەکێک لە جوانترین شوێنەکانی جیهانی وەسف دەکات، و دەشڵێت سنۆودۆن شوێنێکە وەک مرواریەکە لەسەر دڵیەتی، پێویستە پارێزگاری لێبکرێت و لەیاد نەکرێت.

لەساڵی ١٩٩٣ ھۆپکینس شاسواری پێدەدرێت لەلایەن شاژنەوە بەھۆی خزمەتەکانی بۆ ھونەر. لە ١٩٨٨یش خەڵاتی شەڕەفی لە زانکۆی وێلز وەردەگرێت.

ھۆپکینس لە مالیبو، کالیفۆڕنیا دەژی. لەساڵی ١٩٧٠ چۆتە ئەمەریکا بۆ زیاتر گەشەپێدان بە کاری ئاکتەریەکەی، دواتر لەکۆتایی ١٩٨٠ دەگەڕێتەوە لەندەن. بەڵام دووبارە لە ١٩٩٠ەکان دەگەڕێتەوە ئەمەریکا بەھۆی سەرکەوتن و ناوبانگی لەو کاتەدا لە ھۆڵیوود. دوای دەستبەرداربوون لە ناسنامەی بەڕیتانیا، بووە ھاوڵاتیەکی ئەمەریکی لە ١٢ی نیسانی ٢٠٠٠دا، و دوای ئەمەش گوتی " من دوو ناسنامەم ھەیە، دەستبەرداربوونەکەم تەنھا بەھۆی ئەوەیە کەوا نیشتەجێی ئەمەریکام و بەس".

ھۆپکینس سێ جار چۆتە نێو ژیانی ھاوسەرگیریەوە، دوو ھاوسەری یەکەمی پێکھاتبوو لە پێترۆنێلا بارکەر لە ١٩٦٦ تا ١٩٧٢، داوتر جێنیفەر لینتن لە ١٩٧٣ تا ٢٠٠٢. کچێکی لە ھاوسەری یەکەمەوە ھەیە بەناوی ئابیگەیڵ ھۆپکینس (لەدایکبووی ٢٠ی ئۆگەستی ١٩٦٨). لەساڵی ٢٠٠٣شدا ستێلا ئەڕۆیەڤی مارە کرد. لە کریسمسی ٢٠١٢ ئاھەنگی گێرا بەبۆنەی یادی دەیەمین ساڵی ھاوسەرگیریەتی خۆیەوە.

ھۆپکینس لەڕووی خێروازیەوەش دەستی ھەبووە، لەساڵی ١٩٩٨ یەک میلیۆن پاوەندی بەخشی بە سنۆودۆنی وڵاتی وێڵز بەمەبستی پاراستن و نوێکردنەوەی ناوچەکە، دواتریش لەساڵی ١٩٩٥ کتێبێکی تایبەتی لەسەر ئەم ناوچەیە نوسیوە، و بەم کارانەشی لەساڵی ٢٠٠٤ ھۆپکینس خرایە نێو لیستی ١٠٠ پاڵەوانەکەی وێڵزەوە.

ھۆپکینس یەکێکە لەو کەسانەی کەوا پارێزی لە کحول دەکات، ئەو لەساڵی ١٩٧٥ وازی لەخواردنەوە ھێناوە، بە گوتەی خۆی وازھێنانەکەی ڕێگایەکی گەورە بوو تاکو زیاتر بگەڕێتەوە بەرەو لای خوا. ھۆپکینس ڕەخنە لە بێ باوەڕی دەگرێت و دەڵێ " ژیان وەک کەسێکی بێ باوەڕ وەک ژیانە لەنێو ژوورێکی پێ پەنجەرە". ھۆپکینس دوای ئەمەش لەسەر شێوازی ئالن کار (کەوا نووسەرێکی کتێب بوو لەبارەی کێشەکانی ئالوودەبوون) وازی لە جگەرە ھێناوە. لەساڵی ٢٠٠٨دا بەشداربووە لە پڕۆگرامی کەمکردنەوەی کێش و لەساڵی ٢٠١٠شدا، ٨٠ پاوەندی کەم کردەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

١. ویکیپیدیای ئینگلیزی