ئەمیر جەدیدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمیر جەدیدی

لەدایکبوون٢١ی ٦ ی ١٩٨٤
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٠- تا ئێستا
خەڵاتەکانپاڵێورانێکی خەڵاتی فەجر

ئەمیر جەدیدی (لەدایکبوی ١٩٨٤، لە شاری تارانئەکتەری سینەما و شانۆیە، یەکەمین بەشداری لە فیلمی ئەفریقا بوو لە دەرھێنانی ھومەن سەیدی، ئەمیر جەدیدی دوو جار خەڵاتی دیپلۆمی شانازی وەرگرتوە بۆ فیلمەکانی ئەفریقا و کۆتایی خزمەت، وە جارێکیش پاڵێوراوە بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشتی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لەبەر ڕۆڵگێڕان لە فیلمی من.[١]

دەرکەوتن[دەستکاری]

ئەمیر جەدیدی سەرەتا لە فیلمی ئەفریقا ڕۆڵی گێڕا لە دەرھێنانی ھومەن سەیدی، ئەمیر جەدیدی ھاوڕێی ھومەن سەیدی بووە لە ھەمان کاتیشدا مامۆستای بووە لە یاری تێنسدا، لە فیلمی ئەفریقادا ئەمیر جەدیدی لەگەڵ کۆمەڵێک ئەکتەری دیار ڕۆڵی گێڕا وەکو شەھاب حوسێنی و ئازادە سەمەدی و جەواد عیزەتی، جەدیدی دەڵێت: ھەرچەندە شەھاب حوسێنی و جەواد عیزەتیم لە نزیکەوە نەدەناسی بەڵام زۆر یارماتیان دام و ھانیان دەدام.[٢] ئەمیر جەدیدی تا دوو ساڵ دواتر بەشداری لە ھیچ فیلمێکدا نەکرد دواتر لە فیلمەکانی سێزدە و کۆتایی خزمەت دەرکەوت وە دوای ساڵێک لەم دوو فیلمە وەکو ئەکتەری سەرەکی بەشداری لە فیلمی قەڵای دێوانە کرد کە بەم فیلمە ئەمیر جەدیدی بە تەواوەتی ناسرا و ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد

فیلمناسی[دەستکاری]

  1. بینراو(٢٠١٧)
  2. زار (٢٠١٧)
  3. قاتل اھلی (٢٠١٧)
  4. ئەژدیھا دەگات (٢٠١٥)
  5. من (٢٠١٥)
  6. زەردەخەنکانی ئەتوسا (٢٠١٤)
  7. قەڵای دێوانە (٢٠١٤)
  8. کۆتایی خزمەت (٢٠١٢)
  9. سێزدە (٢٠١٢)
  10. ئەفریقا (٢٠١٠)[٣]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]