سێزدە (فیلم)
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
| سێزدە | |
| | |
| دەرھێنەر | ھومەن سەیدی |
|---|---|
| بەرھەمھێنەر | سەعید سەعدی |
| نووسین | ھومەن سەیدی |
| کاست | ئازادە سەمەدی - ئەمیر جەدیدی - میھران ئەحمەدی ویشکا ئاسایش - ئەمیر جەعفەری - نەوید محەممەدزادە |
| مۆسیقا | شەرمین مەھدیزادە |
| وێنەگری سینەمایی | عەلی تەبرێزی |
| دەستکاری | ھومەن سەیدی |
| ماوەی فیلم | ٩٣ |
| وڵات | ئێران |
| زمان | فارسی |
سێزدە (بە فارسی: سیزدە) فیلمێکی فارسی زمانی کۆمەڵایەتیە کە ساڵی ٢٠١٢یە لەلایەن ھومەن سەیدی دەرھێنراوە و نووسراوە.
کورتەی چیرۆک
[دەستکاری]بمانی کوڕێکی سیازدە ساڵەیە و لە قۆناغی ھەرزەکاریدایە و دایک و باوکی نزیکن لەوەی لە یەک جیابنەوە، دایکی ماڵەوە جێدەھێڵێت و باوکی زۆر گیرۆدەی کارەو ئاگای لە بمانی نەماوە، بمانیش بەھۆی تەنھایی و ئەو گرفتانەی ھەیەتی پەنا دەباتە بەر گەنجانی لە خۆی گەورەتر و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕەوشت و ڕەفتاری بگۆڕێت و بە دیاریکراوی سێ کەس دەناسێت کە توشی کۆمەڵێک کێشەی زۆر قورس دەبنەوە پێکەوە.
ھومەن سەیدی لەم فیلمەدا توانیویەتی زۆر بە وردی سەرنج بخاتە سەر قۆناغی ھەستیاری ھەرزەکاری
کاست
[دەستکاری]ئەمیر جەدیدی
ڕیما ڕامینفەر
میھران ئەحمەدی
ئەمیر جەعفەری[١]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- خەڵاتی تایبەتی داوەران بۆ ھومەن سەیدی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- دیپلۆمی شانازی بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو بۆ ئەمیر جەدیدی لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین فیلم لە پەخشی نیگای نوێ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- پاڵێوراوی باشترین دەرھێنان بۆ ھومەن سەیدی لە پەخشی نیگای نوێ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
- پاڵێوراوی باشترین سیناریۆ بۆ ھومەن سەیدی لە پەخشی نیگای نوێ لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ https://www.salamcinama.ir/movie/177/سیزده-13 ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ماڵپەڕی سەلام سینەما - فیلمی سیازدە