ئەلێکس فێرگوسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلێکس فێرگوسۆن
Ferguson i 2006
Alex Ferguson لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونAlexander Chapman Ferguson لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٨٢ ساڵ)
Govan، گلاسگۆ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Broomloan Road Primary School
  • Govan High School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەیاریزانی تۆپی پێ، association football coach، خۆدژیاننامەنووس، نووسەر، manager لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵDarren Ferguson لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Commander of the Order of the British Empire لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەباڵیۆزی نیازپاکی یوونیسێف لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
سێر ئەلێکس ڤێرگوسۆن

سێر ئەلێکساندەر چاپمان -ئەلێکس- فێرگوسۆن (بەئینگلیزی:Alex Ferguson) لەدایک بووی ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤١ لەشاری گلاسگۆو لە سکۆتلاند ، ناوبراو لە نێو یاری تۆپی پێ دوو ئەزموونی گەورەی ھەیە یەکەمیان وەک یاریکەر و دووەمیان وەک ڕاھێنەری یانەکان ، ناوبراو لەساڵی ١٩٨٦ ەوە تاکوو ٢٠١٣ ڕاھێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ی ئینگلیزی بووە.

ژیانی یاریزانیی[دەستکاری]

دەستپێکی یاریکردنی ئەلێکس بۆ ساڵی ١٩٥٨ دەگەڕێتەوە کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بوو، لە ڕیزی یانەی (کوێنز پارک)ی سکۆتلەندا دەستی بەیاری تۆپی پی کرد. لەھەمان کاتدا یاریدەدەری تیپ بوو،فێرگوسۆن تەنھا یەک ساڵ لە یانەی (کوێنز پارک) یاریکرد، ئەویش وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پێ نەدەبەسترا، بەڵام توانی لەسەرجەم یاری باشداربووی، لەگەڵ یانەی یەکەمی توانی ١١ گۆڵ تۆمار بکات.

فێرگی ساڵی ١٩٦٠ پەیوەندیکرد بە یانەی (جۆنستۆن) لەو یانەیەش چوارساڵ بەردەوام بوو، واتە تا ساڵی ١٩٦٤ سێھەم ویستگەی سێ ساڵی خایاند لەگەڵ یانەی (دینفەر ملاین)، بەڵام ئەزموونی ئەمجارەی بەپێچەوانەی یانەکانی پێشوویەوەبوو، چونکە لە سێ ساڵی بەشداریکردنی لەیارییەکانی لەگەڵ یانەی (دینفەر ملاین)، توانی ٦٦ گۆڵ تۆماربکات. دواتر لەچەندین یانەی سکۆتلەنداوە ھەوڵی پەلکێشکردنی درا بەتایبەتی یانەی خاوەن مێژووی لەچەشنی گلاسکۆ ڕینجەرز ، ئەوەبوو ئەلێکس فێرگوسۆن، بەداواکەی یانەی (رینجەرز) قایل بوو، لە ساڵی ١٩٦٧ گرێبەستی لەگەڵ رینجەرز بۆماوەی دووساڵ مۆرکرد. دواتر چووە ڕیزی یانەی (فالکریک) لەوێش بۆماوەی چوار ساڵ بەردەوامی بەیاری تۆپی پێ دا لەیاریکردن و توانی لەو ماوەیەدا ٣٦ گۆڵ تۆماربکات. لە دواساڵی یاریکردنی لەڕیزی (فالکریک) ٩ گۆڵی تۆمارکردوو کۆتایی بەوێستگەی ژیانی وەرزشی ھێنا وەک یاریزان.

ژیانی ڕاھێنەرایەتی[دەستکاری]

دەستکەوتەکانی وەک ڕاھێنەر[دەستکاری]

لە ١٩٨٦وە تا ٢٠١٣ راھێنەری یانەی "مانچستەر یونایتد"بووە

  • ( ١٩٨٦ – نازناوی خولی ئینگلیزی ( ١٢ ) ١٩٩٢ - ٩٣ ، ١٩٩٣ ـ ٩٤ ، ١٩٩٥ ـ ٩٦ ، ١٩٩٦ ـ ٩٧ ، ١٩٩٨ ـ ٩٩ ، ١٩٩٩ ـ ٢٠٠٠ ، ٢٠٠٠ ـ ٠١ ، ٢٠٠٢ ـ ٠٣ ، ٢٠٠٦ ـ ٠٧ ،٢٠٠٧ ـ ٠٨ ، ٢٠٠٨ ـ ٠٩ ، ٢٠١٠ ـ ١١
  • پرێمیەرلیگ ( ٥ ) ١٩٨٩ - ٩٠ ، ١٩٩٣ - ٩٤ ، ١٩٩٥ - ٩٦ ، ١٩٩٨ - ٩٩ ، ٢٠٠٣ - ٠٤
  • جامی رابیتەی ئینگلیزی ( ٤ ) ١٩٩١ - ٩٢ ، ٢٠٠٥ - ٠٦ ، ٢٠٠٨ - ٠٩ ، ٢٠٠٩ - ١٠
  • جامی قەڵغانی ئینگلیزی ( ١٠) ١٩٩٠ - ١٩٩٣ - ١٩٩٤ - ١٩٩٦ - ١٩٩٧ - ٢٠٠٣ - ٢٠٠٧ - ٢٠٠٨ - ٢٠١٠ - ٢٠١١
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ( ٢ ) ١٩٩٨ - ٩٩ ، ٢٠٠٧ - ٠٨

جامی جامەکانی ئەوروپا ( ١ ) ١٩٩٠ - ٩١ جامی سوپەری ئەوروپی ( ١ ) ١٩٩١

سەرچاوەکان[دەستکاری]