ئەلێکساندەر تساتوریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلێکساندە تساتوریان

لەدایکبوون (١٨٦٥-0٣-٢٨) ٢٨ی ئازاری ١٨٦٥
مەرگ١٧ی ئازاری ١٩١٧(١٩١٧-٠٣-١٧) (٥١ ساڵ ژیاوە)
تبلیس
نەتەوەئەرمەنی
پیشەشاعیر و وەرگێڕ

ئەلێکساندەر تساتوریان (بە ئەرمەنی: Ալեքսանդր Ծատուրյան؛ ٢٨ی ئازاری ١٨٦٥ لە زاقاتالا – ٣١ی ئازاری ١٩١٧ لە تبلیس) شاعیر و وەرگێڕێکی ئەرمەنی بووە.

ژیاننامە[دەستکاری]

ئەلێکساندەر تساتوریان لە ١١ی نیسانی ١٨٦٥ لە شاری زاقاتالا لەدایک بووە. لە خێزانێکی ھەژارەوە پەروەردە بووە. خوێندنی لە بەشە ناوخۆیییەکی کڵێسا-پەرستگا و قوتابخانەیەکی سێ ساڵەی ناوچەیی خوێندووە. دواتر ڕووی لە مۆسکۆ کردووە و زۆربەی ژیانی لەوێ بەسەر بردووە. تساتوریان لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە نووسین کردووە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٨٥ چاپی کردوە. یەکەم کۆمەڵە شیعری لە ساڵی ١٨٩١ بڵاوکرایەوە.[١][٢]

تساتوریان جگە لە بەرھەمە ڕەسەنەکانی، وەرگێڕی شیعر و نووسینی شاعیرانی ڕووسی و ئەورووپیش بووە، دوو بەرگی وەرگێڕانی شیعری بە ناوی «شاعیرانی ڕووسی» لە ساڵی ١٩٠٥دا بڵاوکردەوە.[٣]

وێنەیەکی ئەلێکساندەر تساتوریان

تساتوریان وێناکردنی کار و ئازار و خەونی گەلی ڕەسەنی خۆی لە «لە گۆرانییەکانی ڕەنجەوە»، ساڵی ١٨٩٣ دەرخستووە. تساتوریان لە کۆمەڵە شیعری تەنزئامێزی «گاڵتەجاڕی قەڵەم» (١٩٠١) گاڵتە بە خراپەکارییەکانی دەوڵەمەند و پیاوانی کڵێسا دەکات.[٤] زۆرێک لە شیعرەکانی تساتوریان بوون بە گۆرانی فۆلکلۆر، لە ٣١ی ئازاری ١٩١٧ لە شاری تبلیس کۆچی دوایی کردووە و لە تبلیس لە پانتێۆنی خۆجیڤانک بە خاک سپێردرا.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Поэт Александр Цатурян | Наша среда" (بە ڕووسی). 2015-04-10. Retrieved 2023-03-27. ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ peoplepill.com. "Alexander Tsaturyan: Armenian poet and translator (1865 - 1917) | Biography, Facts, Information, Career, Wiki, Life". peoplepill.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  3. ^ "Alexander Tsaturyan Biography". PoetrySoup.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-29.
  4. ^ "Цатурян Александр Иосифович — Энциклопедия фонда «Хайазг»". ru.hayazg.info. Retrieved 2023-03-27.
  5. ^ "Цатурян Александр Овсепович в переводах К. Д. Бальмонта". Центральная универсальная научная библиотека. Retrieved 2023-03-27. ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.