بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەلیسۆن فێلیکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلیسۆن فێلیکس
بە ئینگلیزی: Allyson Michelle Felix
لەدایکبوون (١٩٨٥-١١-١٨) ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥ (تەمەن ٣٩ ساڵ)
لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
وڵاتی وەرزشویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونAllyson Michelle Felix
پیشەsprinter، athletics competitor
پەروەردەزانکۆی باشووری کالیفۆرنیا، Los Ángeles Baptist High School
دانیشتوویسانتا کلارێتا
وەرزشathletics
ڕووداوی وەرزشی100 metres، 200 metres، 400 metres
خەڵاتەکانتایم ١٠٠، Women of the Year، ١٠٠ ژن لە بی بی سی
وێبگەhttps://www.allysonfelix.com/


ئەلیسۆن میشێل فێلیکس (لەدایکبووی ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥)[١] وەرزشوانێکی خانەنشینکراوی گۆڕەپان و مەیدانی ئەمریکییە لە پێشبڕکێکانی ١٠٠ مەتر و ٢٠٠ مەتر و ٤٠٠ مەتردا. لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٣ یاریزانی ٢٠٠ مەتر بووە، دواتر گۆڕاوە بۆ ٤٠٠ مەتر.[٢] لە ٢٠٠ مەتردا، فیلیکس پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٢ یە، سێجار براوەی پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی جیھانییە (٢٠٠٥ – ٢٠٠٩)، دوو جار براوەی میدالیای زیو لە ئۆڵۆمپیاد (٢٠٠٤ و ٢٠٠٨)، و براوەی میدالیای برۆنزی جیھانییە لە ساڵی ٢٠١١. لە ٤٠٠ مەتردا پاڵەوانی جیھانی ٢٠١٥ و میدالیای زیوی جیھانی ٢٠١١ و میدالیای زیوی ئۆڵۆمپیادی ٢٠١٦ و میدالیای برۆنزی جیھانی ٢٠١٧ و میدالیای برۆنزی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠. لە مەودای کورتدا، فێلیکس دە جار بووەتە براوەی پاڵەوانێتی نیشتمانی گۆڕەپان و مەیدانی ئەمریکا (٢٠٠٤, ٢٠٠٥, ٢٠٠٧ – ٢٠١٢, ٢٠١٥ و ٢٠١٦).

فیلیکس ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە تیپەکانی ڕیلەی ژنانی ئەمریکا، شەش مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێنا: چوار میدالیای لەسەریەک لە ٤ × ٤٠٠ مەتر (٢٠٠٨، ٢٠١٢، ٢٠١٦، و ٢٠٢٠) و دوو میدالیای ٤ × ١٠٠ مەتر (٢٠١٢ و ٢٠١٦). تیمەکانی ئۆڵۆمپیادی ئەمریکا لە ساڵانی ٢٠١٢ و ٢٠١٦ لە ٤ × ١٠٠ م ڕیکۆردێکی جیھانییان تۆمارکرد کە ٤٠٫٨٢ چرکە و دووەم خێراترین کاتیان بە ٤١٫٠١ چرکە تۆمارکرد. بەم شەش زێڕە لە یارییەکانی ڕیلەی و یەکێکیش لە ڕووداوێکی تاکەکەسی، فێلیکس بووە یەکەم وەرزشکاری مێینە کە تا ئێستا حەوت مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی بەدەستھێنابێت.[٣] ھەروەھا دیارترین وةرزشوانی طؤرِةثان و مةیدانی ژنە لە مێژووی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و ئةمریکا لە مێژووی ئۆڵۆمپیاددا، کە کۆی گشتی ١١ مةدالیای لە پێنج یارییە ئۆڵۆمپیادةکانی یەک لە دوای یەکدا بەدەستھێناوە.[٤] فێلیکس دیارترین وەرزشوانە، نێر یان مێ، لە مێژووی پاڵەوانێتییەکانی گۆرەپان و مەیدانی جیھانیدا بە ٢٠ مەدالیا، ٧ مەدالیا لە پێشبڕکێی تاکەکەسی و ١٣ لە یارییە تیمییەکان.[٥] بە کۆی گشتی ئۆڵۆمپیاد و پاڵەوانێتی گۆرەپان و مەیدان کە بەشداریکردوە ٣١ مەدالیای بەدەستھێناوە.[٦]لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسانی ساڵی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ی گۆڤاری تایم بەشداربووە. لە ساڵی ٢٠٢٢، فێلیکس بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لە نامە مرۆیییەکان لە زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا وەرگرت و ھەروەھا وەک وتاردەری دەستپێکردنی خوێندن بۆ ئاھەنگی دەرچوونی ئەو ساڵە کاری کردووە.[٧] لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٤، فێلیکس لە پلەی ٦٣ی لیستی ١٠٠ گەورەترین وەرزشکاری سەدەی بیست و یەکەمی کەناڵی ESPN جێگیرکرا.[٨]ھاوسەرگیری کردووە. خاوەنی کچێکە، لەدایکبووی ساڵی ٢٠١٨، کوڕێکیان ھەیە، لەدایکبووی ساڵی ٢٠٢٤.[٩][١٠][١١] فیلیکس مەسیحییە.[١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Athlete Bio: Allyson Felix». USA Track & Field. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «Allyson Felix». Team USA. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Allyson Felix by the numbers». Olympics. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Felix most decorated in U.S. track with relay gold». ESPN.com. ٧ی ئابی ٢٠٢١. لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Phyllis Francis Shocks Shaunae Miller-Uibo, Allyson Felix in World 400 Win». FloTrack. لە ٩ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  6. ^ Larsson، Peter. «All-time Women's 4x400m relay». Track and Field All-time Performances. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ «2022 Honorary Degree Recipients». USC Commencement. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ https://www.espn.com/espn/story/_/id/40446224/top-100-athletes-21st-century
  9. ^ Shelburne، Ramona (٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Allyson Felix on pregnancy and motherhood: 'Only so much of this you can predict, much less control'». ESPN W. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ «Allyson Felix: World Athletics Championships record-breaker on life-changing year». BBC. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩.
  11. ^ Maine، D'Arcy (١٩ی نیسانی ٢٠٢٤). «Allyson Felix grateful after healthy birth of second child». ESPN. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. ^ Ackerman، Jon. «Allyson Felix becomes most decorated female Olympian ever, thankful for 'God's grace'». Sports Spectrum. لە ٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]