ئەلیسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئەلیسا
ئەلیسا لە ئابی ٢٠١٢
زانیارییەکان
ناوی خۆماڵیإلیسار زکریا خوری
ناوی لەدایکبوونئەلیسار زەکەریا خوري
لەدایکبووی (١٩٧١-١٠-٢٧) ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ (تەمەن ٤٨)[١]
بنەچەدیر ئەحمەر,  لوبنان
چەشنمیوزیکی عەرەبی, ڕۆمانسی, میوزیک
پیشەکانگۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٢ تا ئێستا
کۆمپانیای تۆمارکردنEMI (١٩٩٨-١٩٩٩)
دیلارا میوزیک (٢٠٠٠–٢٠٠٣)
Rotana (٢٠٠٤ تا ئێستا)
ماڵپەڕelissalb.com

ئەلیسا یان ئەلیسار زەکەریا خوری لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١. یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی لوبنان[٢][٣] و لە جیھانی عەرەبی ناوی ھەیە.[٤] ئەلیسا یەکێکە لەو گۆرانیبێژە عەرەبییانەی کە بەرھەمەکانی پڕفرۆشترینبوونە و لەساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩، وە ٢٠١٠ لەنێو گۆرانیبێژانی مێینەی عەرەب ئەلبوومەکانی پڕفرۆشترین بووە.[٥].[٥][٦][٢] تا ئێستا ئەلبوومەکانی زیاتر لە ٣٠ میلیۆن دانەیان لێفرۆشراوە لەگشت جیھان.[٥][٦][٢] ئەلیسا بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین ھونەرمەندەکانی لوبنانیش دادەنرێت کە سامانەکەی بەزیاتر لە ٤١ میلیۆن دۆلار خەملێنراوە. لەبەرنامەی میوزیکی و تەلەفزیۆنی (The X Factor) لەلیژنەی دادوەریدا بەشدارە. تا ساڵی ٢٠١٧ ئەلیسا ٤٣ میلیۆن شوێنکەوتووی ھەبووە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لەساڵی ٢٠١٨ وەک لیژنە لەبەرنامەی میوزیکی خۆشترین دەنگ (The Voice Ahla Sawt) ڤێرژنی عەرەبی ذە ڤۆیز بەردەوامە.

ژیانی سەرەتایی[دەستکاری]

ئەلیسا لە باوکێکی لوبنانی و دایکێکی سووری لەدایکبووە.[٧][٥] سێ برای هەیە (غەسان، کامیل و جیهاد) لەگەڵ دوو خووشك (نۆرما و ڕیتا). سەرەتای ژیانی لەگەڵ خزمەکانی لەدۆڵی بەقاع لە لوبنان بەسەربردووە.[٧] ئەلیسا زانستە سیاسییەکانی تەواوکردووە لە زانکۆی لوبنان.[٥] وێڕای ئەوەی بەشی سیاسەتی خوێندووە بەڵام خۆی حەزی بەسیاسەت نەکردووە و کارکردنی لەبواری میوزیکدا هەڵبژاردووە.[٥]

ژێدەرەکان[دەستکاری]

  1. ^ "FARFESH.COM - تسریب جواز سفر الیسا علی الـ". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٧. لە ڕێکەوتی August 5, 2016 ھێنراوە. 
  2. ^ ی ا ب nadiadhahir (August 22, 2017). "إلیسا.. السر وراء لقب "ملکة الإحساس" - Forbes Middle East". 
  3. ^ "Women Are Saying They're Getting Checked After A Famous Lebanese Singer Said She'd Had Breast Cancer". 
  4. ^ Press، ZEINA KARAM Associated. "Lebanese diva breaks taboo with clip announcing cancer fight". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی ئابی ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە. 
  5. ^ ی ا ب پ ت ج Khazaal، Chaker (March 13, 2015). "Elissa: A Light in the Dark Times of the Middle East". 
  6. ^ ی ا nadia-3 (August 20, 2017). "The Secret To The Success Of Elissa Lies In More Than A Love Song". 
  7. ^ ی ا "'Stop the war': Elissa urges fans to pray for Syria". April 5, 2017.