ئەساسینز کرید: ئاشکراکردنەکان
ئەساسنز کرید: ریڤیلەیشنز | |
---|---|
بەشێک لە زنجیرەی | Assassin's Creed |
چەشن | کایەی ئەکشن-سەرکێشی |
بڵاوکەرەوە | یوبی سۆفت |
وڵاتی بنەڕەت | کەنەدا |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ |
ئاوازدانەر | Jesper Kyd |
دابەشکەر | ستیم، علي، Ubisoft Store، پلەیستەیشن ستۆر، فرۆشگای مایکرۆسۆفت |
Soundtrack release | Assassin's Creed Revelations – Original Game Soundtrack: The Complete Recordings |
شوێنی گێڕانەوە | قوستەنتینە |
تۆماری پێداچوونەوە | 80/100، 76/100 |
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵیی | Assassin's Creed universe |
کەسایەتییەکان | Altaïr Ibn-La'Ahad، Ezio Auditore da Firenze، Desmond Miles |
پەرەپێدەر | Ubisoft Montreal |
سەکۆ | ئێکس بۆکس ٣٦٠، پلەی ستەیشن ٣، مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤ |
بزوێنەری نەرمامێر | Ubisoft Anvil |
دۆخی کایە | تاک-یاریزان، فرە-یاریزان |
ئامێری وەرگر | گەیمپاد |
چەشنی بڵاوکردنەوە | optical disc، دابەشکردنی دیجیتاڵی، digital download |
CERO rating | Z (Ages 18 and up only) |
نرخاندنی ESRB | Mature 17+ |
نرخاندنی PEGI | PEGI 18 |
نرخاندنی USK | USK 16 |
وێبگە | http://assassinscreed.ubi.com |
زنجیرەفیلم | Assassin's Creed |
ئەساسنز کرید: ئاشکراکردنەکان (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed Revelations)یارییەکی ڤیدیۆیییە کە لەلایەن کۆمپانیای یوبیسۆفت مۆنتریال پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە بە شێوازی کایەی دزێو و کایەی ئەکشن-سەرکێشی لە جیھانی کراوەدا. ئەم یارییە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بۆ کۆنسۆلی پلەیستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاوکرایەوە. وەشانی مایکرۆسۆفت ویندۆزی ئەم یارییە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە.[١][٢]
ئەم یارییە لە دەرھێنانی ئەلێکساندەر ئامانچیۆیە و لەلایەن مارتن شێلینگەوە بەرھەم ھێنراوە و ئەلێکساندەر براولت دیزاینی کردووە و بە بزوێنەری «ئەنڤیل» دیزاین و دروست کراوە.[٣][٤] کاری ژەنینی گۆرانی و دەنگدان لەلایەن جێسپەر کید و لۆرن بالفەوە ئەنجامدراوە.[٥]
لەم یارییەدا، کارەکتەرە بەناوبانگەکانی یارییەکانی پێشووی ئەساسنز کرید وەک ئەلتەیر، ئیزیۆ ئودیتۆر و دێسمۆند مایڵز بەکارھێنراون.[٦][٢]
چیرۆکی ئەم یارییە درێژە بە چیرۆکی وەشانی پێشووی ئەم زنجیرەیە دەدات بە ناوی ئەساسنز کرید: برۆزەرھوود. ئێزیۆ، دوای ڕووداوەکانی کتێبی (ئەساسنز کرید: برایەتی)، دەست دەکات بە دۆزینەوەی وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە پاشخانی بکوژەکان[پانویس ١] و باپیرە ئەفسانەیییەکەی، ئەلتەیر، بۆ قەڵای مەسیاف، شوێنێک کە تا چەند سەدەیەک پێش خۆی شوێنی ئامادەبوون و چالاکییەکانی ئەلتەیر و گرووپی بکوژەکان بووە. ئیزیۆ بەدوای دۆزینەوەی کتێبخانەیەکی نھێنیدا دەگەڕێت لەناو ئەم کۆمپاوندەدا کە ھی ئەلتەیر بووە.[٧][٨][٩]
یارییەکە لە چەند قۆناغێکی کاتیی جیاوازدا گێڕدراوەتەوە. ئێستا و ڕێنێسانس و جەنگە خاچپەرستەکان ماوەی کاتن کە لەلایەن کارەکتەرە جیاوازەکانەوە وێنا دەکرێن. ڕەوتی باڵادەستی یارییەکە لە سەردەمی ڕێنێسانس و چیرۆکی ئێزیۆ ئۆدیتۆرە، کە لە قوستەنتینە و مەسیاف و شوێنەکانی دیکەدا بەدوای وەڵامی پرسیارەکانیدا دەگەڕێت.[١٠]
گۆڤاری باژیناما باس لە داھێنانەکانی وەک باشترکردنی میکانیزمی پێکھێنانی برایەتی بکوژەکان و خستنەڕووی تایبەتمەندی ھەستی ھەڵۆ و ھتد دەکات لەم یارییەدا و گەورەترین کەموکوڕی ئەم یارییە بە زیادەڕۆیی دووبارەبوونەوەی پرۆسەی شێوازی کایەکردنی ئەم یارییە دەزانێت. ھەروەھا ئای جی ئێن پێشوازی لە داھێنانەکانی یارییەکە کرد بەڵام پێی وایە کە ڕەوتی ئەم زنجیرەیە زۆر دووبارە بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ماڵپەڕە باسی ئەم یارییەی کردووە وەک باشترین وەشانی ئەم زنجیرەیە لەم ژانرەدا و یارییەکی نایاب.[١١]
ئەم یارییە لە پلەیستەیشن ٣ ٣٫٨٣ ملیۆن دانە و لە ئێکس بۆکس ٣٦٠ ٣٫٩٠ ملیۆن دانە و لە ویندۆز ٠٫٤٥ ملیۆن دانە فرۆشراوە؛ بە گشتی زیاتر لە ٨ ملیۆن دانە لە سەرانسەری جیھاندا فرۆشراوە، تا ٩ی ئازاری ٢٠١٣.[١٢][١٣][١٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Assassin's Creed Revelations»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ "June Cover Revealed: Assassin's Creed Revelations" (بە ئینگلیزی). Game Informer.
- ^ ئ ا "Assassin's Creed Revelations: Assassin's Dens Explained, Gamerant". 27 May 2011. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «ac:r gamerant» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا - ^ "Assassin's Creed: Revelations game details, system requirements, ratings and reviews". 24 November 2012.
- ^ "Face-Off: Assassin's Creed: Revelations". 19 November 2011.
- ^ "Assassin's Creed Revelations Soundtrack Detailed". 19 September 2011.
- ^ "June Cover Revealed: Assassin's Creed Revelations". 5 May 2011.
- ^ "The End of Revelations and the Future of Assassin's Creed".
- ^ "Assassin's Creed Revelations Concludes Ezio's Story".
- ^ "Assassin's Creed Revelations Stars Ezio and Altair".
- ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
- ^ "Assassin's Creed Revelations Review". 14 November 2011.
- ^ "Assassin's Creed: Revelations PS3 Sales". 9 March 2013.
- ^ "Assassin's Creed: Revelations X360 Sales". 9 March 2013.
- ^ "Assassin's Creed: Revelations PC Sales". 9 March 2013.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەساسینز کرید: ئاشکراکردنەکان تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref>
tags exist for a group named "پانویس", but no corresponding <references group="پانویس"/>
tag was found