ئەزمەڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەزمەڕ چیایەکە کەوتووەتە سنووری پارێزگای سلێمانی کە بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ١٬٧٠٢ مەترە. شاری سلێمانی کەوتووەتە بناری ئەم چیایە. لە زۆربەی زستان و بەھارەکاندا لووتکەکەی بە بەفر دادەپۆشرێ. لە ڕووی جیۆپۆلەتیک و زەویناسییەوە چیایەکی ناوداری کوردستان و عێراقە. لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک پەناگەیەک بووە بۆ شۆرشگیرانی کورد، بەشێکی زۆر لە چیای ئەزمەڕ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە مینڕێژ کراوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Mountains Explorer". peakvisor.com.