ئەبوو نەبیل ئەنباری
ڕواڵەت
ویسام نەجم عەبد زەید زوبەیدی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
مەرگ | ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ |
ھۆکاری مەرگ | ھێرشی ئاسمانی |
نەتەوە | عێراقی |
ناوەکانی تر | ئەبوو نەبیل ئەنباری، ئەبوو موغیرە قەحتانی |
دەوڵەتی ئیسلامی | |
ناسراوە بە | ئەمیری پێشووی دەوڵەتی ئیسلامی لە لیبیا |
ئەبوو نەبیل ئەنباری ناسراو بە ویسام نەجم عەبد زەید زوبەیدی یان ئەبوو موغیرە قەحتانی، سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی بوو لە لیبیا، و پێدەچێت لە ھێرشێکی ئاسمانی ئەمریکادا کوژرابێت لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لەسەر شاری دێرنە لە ڕۆژھەڵاتی لیبیا.[١]
کورتەیەک دەربارەی
[دەستکاری]ئەبوو نەبیل ئەنباری ھاووڵاتییەکی عێراقییە، ماوەیەکی زۆر ئەندامی ڕێکخراوی قاعیدە بووە، بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٠ لەژێر ئاڵای قاعیدە لە عێراق چەندین ئۆپەراسیۆنی لە عێراق لە فەلووجە و ڕەمادی ئەنجامداوە، و بەشێک بوو لە وەفدی دەوڵەتی ئیسلامی کە لە عێراقەوە ڕەوانەی لیبیا کرابوو لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٤ بۆ کۆکردنەوەی بەیعەت بۆ ئەمیری داعش ئەبووبەکر بەغدادی و لقی تازەپێگەیشتووی دەوڵەتی ئیسلامی لە لیبیا.[٢]