ئەبراھام مینتچن
ئەبرەھام مینتچن | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٤ی نیسانی ١٨٩٨ |
| مەرگ | ٢٥ی نیسانی ١٩٣١ |
| نەتەوە | فەڕەنسی |
| پەروەردە | کولێژی ھونەریی کیێڤ |
| ناسراوە بە | پیرۆ و ھارلیکوین لە تابلۆکانیدا |
| چەشن | دەربڕینگەرایی (دەروون دەربڕین لە ھونەردا)، کوبیزم |
| بزاڤ | قوتابخانەی پاریس |
ئەبراھام مینتچن (٤ی نیسانی ١٨٩٨ – ٢٥ی نیسانی ١٩٣١)یەکێک بوو لە نیگارکێشە سەرەکییەکانی پەیوەست بە «دەربڕینی دەروونی ھونەرمەندان» کە بە قوتابخانەی پاریس ناسراوە.[١] نیگارکێشێکی جوولەکە بوو، لە شاری کیێڤ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٢٥ ڕۆیشتووە بۆ پاریس،[٢] کارە ھونەرییە ناسراوەکانی زیاتر لەکاتێکدا بەرھەم ھێنراون کە لە پاریس و لا گاردێ بووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٢٦ بۆ ١٩٣١.
بەناوبانگە بە تابلۆی زیندوو کە زۆرجار پەندیشی تێدا دەردەکەوێت. کارەکانی دەتوانرێت پەیوەندییان بە دەربڕینگەرایییەوە ھەبێت.[٣][٤]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]
مینتچن لە شاری کیێڤ لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا شاگردی زێڕینگەرێک بووە. لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە دەستی بە نیگارکێشان کردووە و لە کۆلێژی ھونەری کیێڤ خوێندوویەتی.[٥] دواتر لە ساڵی ١٩٢٣ ئوکراینای بەجێھێشت و بەرەو بەرلین دەڕوات. لە بەرلین دیزاینی سێت و جلوبەرگی بۆ شانۆی جوولەکەکان کردووە. لە کاتی یەکەم پێشانگایدا لە بەرلین کارە ھونەرییەکانی بە شێوازێکی نزیک لە کوبیزم نمایش کرد.[٦][٧][٨]
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ئەبراھام مینتچین – WikiGallery.org ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Roditi، Eduard (١٩٦٨). «The School of Paris». European Judaism: A Journal for the New Europe. ٣ (2). Berghahn Books: ١٣–٢٠. ISSN ٠٠١٤-٣٠٠٦. JSTOR ٤١٤٤٢٢٣٨. OCLC ٦٧٣٣٥٨٠٦٩٣.
- ↑ «Mintchine Chagall Soutine, Peinture Montparnasse». mintchine.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Mintchine, Abraham, 1898–1931 | Art UK». artuk.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ↑ «Abraham Mintchine - Overview». Ben Uri Gallery and Museum (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Abraham MINTCHINE». Bureau d’art Ecole de Paris (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Abraham Mintchine - Artisti». Galleria Michelangelo (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Abraham Mintchine - Artists - Beloosesky Gallery». www.beloosesky.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Two Elegant Ladies - Abraham Mintchine (1898 - 1931) | Stern Pissarro Gallery». www.pissarro.art (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.