بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبراھام مینتچن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەبراهام مینتچنەوە ڕەوانە کراوە)
ئەبرەھام مینتچن
لەدایکبوون٤ی نیسانی ١٨٩٨
مەرگ٢٥ی نیسانی ١٩٣١
نەتەوەفەڕەنسی
پەروەردەکولێژی ھونەریی کیێڤ
ناسراوە بەپیرۆ و ھارلیکوین لە تابلۆکانیدا
چەشندەربڕینگەرایی (دەروون دەربڕین لە ھونەردا)، کوبیزم
بزاڤقوتابخانەی پاریس


ئەبراھام مینتچن (٤ی نیسانی ١٨٩٨ – ٢٥ی نیسانی ١٩٣١)یەکێک بوو لە نیگارکێشە سەرەکییەکانی پەیوەست بە «دەربڕینی دەروونی ھونەرمەندان» کە بە قوتابخانەی پاریس ناسراوە.[١] نیگارکێشێکی جوولەکە بوو، لە شاری کیێڤ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٢٥ ڕۆیشتووە بۆ پاریس،[٢] کارە ھونەرییە ناسراوەکانی زیاتر لەکاتێکدا بەرھەم ھێنراون کە لە پاریس و لا گاردێ بووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٢٦ بۆ ١٩٣١.

بەناوبانگە بە تابلۆی زیندوو کە زۆرجار پەندیشی تێدا دەردەکەوێت. کارەکانی دەتوانرێت پەیوەندییان بە دەربڕینگەرایییەوە ھەبێت.[٣][٤]

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]
فیل دی لویس مانتۆ (زەیتی کانڤاس) ئەمە، چڕی کارە ھونەرییەکانی مینچن نیشان دەدات.

مینتچن لە شاری کیێڤ لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا شاگردی زێڕینگەرێک بووە. لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە دەستی بە نیگارکێشان کردووە و لە کۆلێژی ھونەری کیێڤ خوێندوویەتی.[٥] دواتر لە ساڵی ١٩٢٣ ئوکراینای بەجێھێشت و بەرەو بەرلین دەڕوات. لە بەرلین دیزاینی سێت و جلوبەرگی بۆ شانۆی جوولەکەکان کردووە. لە کاتی یەکەم پێشانگایدا لە بەرلین کارە ھونەرییەکانی بە شێوازێکی نزیک لە کوبیزم نمایش کرد.[٦][٧][٨]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Roditi، Eduard (1968). «The School of Paris». European Judaism: A Journal for the New Europe. 3 (2). Berghahn Books: 13–20. ISSN 0014-3006. JSTOR 41442238. OCLC 6733580693.
  2. ^ «Mintchine Chagall Soutine, Peinture Montparnasse». mintchine.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Mintchine, Abraham, 1898–1931 | Art UK». artuk.org (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Abraham Mintchine - Overview». Ben Uri Gallery and Museum (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Abraham MINTCHINE». Bureau d’art Ecole de Paris (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «Abraham Mintchine - Artisti». Galleria Michelangelo (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ «Abraham Mintchine - Artists - Beloosesky Gallery». www.beloosesky.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ «Two Elegant Ladies - Abraham Mintchine (1898 - 1931) | Stern Pissarro Gallery». www.pissarro.art (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.