ئێمینێم
ئەمە ژیاننامەی کەسێکی زیندووە و بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ئێمینێم | |
|---|---|
ئێمینێم لە کاتی گۆرانی وتن لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ | |
| لەدایکبوون | مارشاڵ بروس مازەرسی سێیەم ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢ سەینت جۆزێف، میزوری، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
| ناوەکانی تر |
|
| پیشە |
|
| چالاکبوون | ١٩٨٨–ئێستا[١] |
| ھاوسەر | کیمبەرلی ئان سکۆت (ھاوسەرگیری ١٩٩٩؛ ٢٠٠١) (ھاوسەرگیری ٢٠٠٦؛ ٢٠٠٦) |
| مناڵ(ەکان) | ٣ |
| پیشەی مۆسیقی | |
| بنەچە | دیترۆیت، میشیگن، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
| چەشنەکان | ھیپ ھۆپ |
| کۆمپانیاکان |
|
| وێبگە | |
| واژوو | |
مارشاڵ بروس مازەرسی سێیەم (لەدایکبووی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢)، ناسراو بە ناوی ئێمینێم (/ˌɛmɪˈnɛm/؛ کە زۆرجار بە EMINƎM دەنووسرێت)، ڕاپەر، گۆرانینوس، و بەرھەمھێنەری گۆرانیی ئەمریکییە. کە ناسراوە بەھۆی بەناوبانگکردنی ھیپ ھۆپ لە ناوەڕاستی ئەمریکا، و بە یەکێک لە باشترین ڕاپەرەکانی مێژوو دادەنرێت.[٢]
ژیاننامە
[دەستکاری]ئیمێنیم تاکە منداڵی مارشاڵ بروس مازەرس جونیۆر و دێبەرە ڕێیی دایکی بوو. باوکی ھەر لەساوایی ئیمینێمەوە خێزانەکەی بە جێھێشتووە و دایکی شووی کردووەتەوە، زڕ باوکی و دایکی زۆر بۆ ئیمینێم خراپ بوون و ئیمینێم ھەر لە منداڵییەوە چەند جارێک توشی خەمۆکی بووە و ھەوڵی خۆ کوشتنی داوە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا سێ ساڵ لە قوتابخانە لە پۆلی ٩ کەوتووە، دواتر وازی لە قوتابخانە ھێناوە. ھەر لە قوتابخانە کچێکی ناسیووە بە ناوی کیم سکۆت کە ھاوسەرگیریان کردووە و سێ کچیان ھەیە بە ناوەکانی ھەیلی، وینتی، ئالیانا، ئیمینێم لەگەڵ ھاوسەرەکەی زۆۆربەی کات کێشەیان ھەبووە و لێی جیابووەتەوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ ئاشت بوونەوە و دووبارە جیابوونەوە، ئیمینێم لە ساڵی ھەشتاکانەوە تێکەڵی ھونەری ڕاپ بووە، لەڕێ ڕاپی سەرشەقامەوە «باتێڵ ڕاپ» خۆی ناساندوە و یەکەم ئەلبوومی لە ساڵی ١٩٩٦ بەناوی ئینفەنەت (بێسنوور) بڵاوکردەوە دواتر ئیمینێم خۆی بە ڕاپەری گەورە دکتۆر دری ئاشنا کردوەو لەگەڵیدا کاری کردوە لێرەوە دەرگای ناوبانگ بە ڕووی ئیمێنیمدا دەکرێتەوە و ئەلبوومی دووەمی لە ساڵی ١٩٩٩ بە یارمەتی دکتۆر دری بڵاو کردەوە بەناوی سلیم شەیدی ڕاستەقینە کە بووە باشترین ئەلبوومی ساڵ و چەندین خەڵاتی دی بەدەست ھێنا.
ئەلبومەکان
[دەستکاری]- ئینفەنەت (بێسنوور) (١٩٩٦)
- سلیم شەیدی ڕاستەقینە (١٩٩٩)
- مارشاڵ مازەرس ئێڵ پی (٢٠٠٠)
- ئێمینێم شۆو (٢٠٠٢)
- ئینکۆر (دووبارەیبکەرەوە) (٢٠٠٤)
- ڕیلاپس (خراپ بونەوە) (٢٠٠٩)
- ڕیکۆڤەری (چاک بوونەوە) (٢٠١٠)
- ماڕشاڵ مازەرس ئێڵ پی ٢ (٢٠١٣)
- ڕیڤایڤەل (ژیانەوە) (٢٠١٧)
- کۆمەکۆزی (فڕۆکەوانی فیداکەر) (٢٠١٨)
- میووزیک تو بیی مێدەد بای (مۆسیقای کوژەر) (٢٠٢٠)
- میووزیک تو بیی مێدەد بای (مۆسیقای کوژەر) (سیدی دووەم) (٢٠٢٠)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریhuffpostنەدراوە - ↑ «the 10 best rappers of all time». billboard.com.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- زیندووان
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- گۆرانیبێژانی پیاوی ئەمریکی
- لەدایکبووانی ١٩٧٢
- ئێمینێم
- گۆرانیبێژانی ڕاپی خەڵکی ئەمریکا
- گۆرانیبێژانی پیاوی خەڵکی ئەمریکا
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- براوەکانی خەڵاتی مۆسیقای جیھانی
- ڕاپەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ڕاپەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- تۆماری بەرهەمهێنەرانی هیپ هۆپی ئەمریکی
- بەڕێوەبەرانی پیشەسازی مۆسیقایی ئەمریکی
- بەرھەمھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- تۆماری بەرھەمھێنەرانی ھیپ ھۆپی ئەمریکی
- خێرخوازە ئەمریکییەکان
- باشترین گۆرانی ڕەسەنی گۆرانیبێژانی خاوەن خەڵاتی ئۆسکار
- براوەکانی خەڵاتی بریت
- براوەکانی خەڵاتی ئیمی پرایم تایم