بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێما مایرز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێما مایرز

لەدایکبوون (٢٠٠٢-٠٤-٠٢) ٢ی نیسانی ٢٠٠٢ (تەمەن ٢٣ ساڵ)[١]
ئۆرلاند، فلۆریدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٠–چالاک

ئێما مایرز (بە ئینگلیزی: Emma Myers، لەدایکبووی ٢ی نیسانی ٢٠٠٢[١] ئەکتەری ئەمریکییە. لە ساڵی ٢٠١٠ وەک ئەکتەری منداڵ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، کاتێک لە فیلمی زە گلەیدس دەرکەوت.[٢] ئەو پێشکەوتنەکەی بەدەستھێنا بە ڕۆڵی ئینید سینکلێر لە زنجیرەی نێتفلیکسدا کە وێنزدەی لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا.[٣][٤]

سەرەتای ژیانی

[دەستکاری]

ئێما مایرز لە ٢ی نیسانی ٢٠٠٢ لە شاری ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدا لەدایکبووە.[٥] ئەو لە قوتابخانەیەکی ماڵەوە خوێندوویەتی و «ھەرگیز ئەزموونی قوتابخانەی دەرەوەی نەبووە».[٦]

کارەکان

[دەستکاری]

مایرز لە ساڵی ٢٠١٠ وەک ئەکتەری منداڵ دەستی بە ڕۆڵ گێڕان کردووە و بۆ یەکەمجار لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی زە گلادز بەشداری کردووە.[٧] لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا دەستی بە نواندنی پیشەیی کردووە،[٨] مایرز لە فیلمەکانی ئینجیلی باشوور (٢٠٢٠)، تامێک لە جەژنی کریسمس (٢٠٢٠)، و کچ لە ژێرزەمیندا (٢٠٢١) دەرکەوتووە.[٩] پێشکەوتنی خۆی بەدەستھێنا کاتێک لە زنجیرەی نێتفلێکسدا ڕۆڵی سەرەکی بینی لە وێنزدەی لە ساڵی ٢٠٢٢، ڕۆڵی ئینید سینکلێری بینی شانبەشانی ھاوئەستێرەکەی جێنا ئۆرتیگا کە وێنزدەی ئادەمز گێڕا.[١٠][١١]مایرێس لە داھاتوودا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە فیلمی کۆمیدی نێتفلێکس بەناوی پشووی خێزان شانبەشانی جێنیفر گارنەر و ئێد ھێڵمز.[١٢][١٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «What movies and TV shows has Emma Myers been in?». PopBuzz. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. «What movies and TV shows has Emma Myers been in?». PopBuzz. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. «Get Ready with Emma Myers for the "Wednesday" Premiere». Teen Vogue. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. Kickham، Dylan (٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «Emma Myers Wants Wenclair Shippers To Know: "They Were Roommates"». Elite Daily. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. «Emma Myers: How old is 'Wednesday' star Enid Sinclair who has became a fan favourite?». The Economic Times. ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. «Netflix Star Emma Myers Is Wednesday's Biggest Fan». Teen Vogue. ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. «What movies and TV shows has Emma Myers been in?». PopBuzz. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. Roth، Jaclyn (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «Emma Myers Hopes To Inspire Young Girls With Her Role In Netflix's 'Wednesday'». Grazia USA. لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. «Emma Myers and Brady Noon Join the Cast of Family Leave». Movie Web. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. «Get Ready with Emma Myers for the "Wednesday" Premiere». Teen Vogue. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11. Kickham، Dylan (٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢). «Emma Myers Wants Wenclair Shippers To Know: "They Were Roommates"». Elite Daily. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  12. Grobar، Matt (١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «'Wednesday's Emma Myers & Brady Noon Join McG-Directed Body-Swap Comedy 'Family Leave' For Netflix». Deadline. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  13. DiLillo، John (١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «'Wednesday' Ray of Sunshine Emma Myers Is Taking Some 'Family Leave'». Netflix Tudum. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]