وێنزدەی ئادەمز
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
وێنزدەی ئادەمز | |
---|---|
کەسایەتیی خێزانی ئادەمز | |
یەکەم دەرکەوتن | کارتۆنی نیویۆرکەر (١٩٣٨) |
دروستکراوە لەلایەن | چارڵس ئادەمز |
بەرجەستەکراوە لەلایەن | لیزا لۆرینگ نۆیڵ ڤۆن سۆن کریستینا ریکسی نیکۆڵ فۆگێر کریستا ڕۆدریگێز ڕەچەڵەک پۆتەر مێلیسا هانتەر کاری هۆپ فلێچەر جێنا ئۆرتێگا |
دەنگ | سیندی هێندرسۆن (١٩٧٢–١٩٧٤ زنجیرە) دێبی دێریبێری (١٩٩٢–١٩٩٤ زنجیرە) کلۆی گرەیس مۆرتێز (٢٠١٩ و ٢٠٢١ فیلم) |
Hair color | ڕەش |
Age | ٦ (لە یەکەم زنجیرەی تەلەڤیزۆنیدا) ١٢–١٣ (لە فیلمەکاندا) ۱٥–۱٦ (لە وێنزدەیدا) |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
ناوی تەواو | وێنزدەی فرایدەی ئادەمز |
ڕەگەز | مێ |
خێزان | گۆمێز (باوک) مۆرتیشا (دایک) پاگسڵی (برای گەورە/بچووک) |
وێنزدەی ئادەم (بە ئینگلیزی: Wednesday Addams) تاکە کچی خێزانی ئادەمزەکانە، کەسایەتییەکی خەیاڵییە لە لایەن چارڵز ئادەمز دروستکراوە. لە ١٩٦٤ەوە کەسایەتییەکە لە کۆمەڵێکی بڵاوی هەمەجۆری میدیا دەرکەوتووە، کەسایەتییەکە بناغەی زنجیرەی نێتفلیکسی ٢٠٢٢ وێنزدەیە. کەسایەتییەکە لەلایەن چەند ئەکتەرێکەوە رۆڵی گێڕدراوە وەک لیزا لۆرینگ و کریستینا ریکسی و جێنا ئۆرتێگا، و کلۆوی گرەیس مۆریتز ڕۆڵی دەنگیی کەسایەتییەکەی گێڕاوە.
ڕەچەڵەک
[دەستکاری]ئەندامانی خێزانی ئادەمز لە کارتۆنەکانی نیویۆرکەر نەناسران کە یەکەم جار لە ١٩٣٨ دەرکەوتن. کاتێک کەسایەتییەکان بۆ زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی ١٩٦٤ هەڵگیرایەوە، چارڵز ئادەمز وێنزدەی لەسەر دێڕێکی قافیەی دایەنگا: «منداڵەکانی چوارشەممە پڕی دوژمنایەتین» دروستکردووە. ژنە ئەکتەر و شاعیر جوان بلەیک، ناسیاوێکی چارڵز ئادەمز، بیرۆکەی ناوەکەی پێشکەشکردووە.[١] ئەو خوشکی پەگزڵی ئادەمزە و تاکە کچی گۆمێز و مۆرتێشا ئادەمزە. نوسخە کۆنەکانی پێشوو وەک دواچۆڕە دەینوێنن، بەس لە گۆڕانکارییەکانی دواتردا وێنزدەی بە نۆبەرەی خێزانەکەی نوێنراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Addams Family Values, Letters, The New Yorker, July 30, 2018
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وێنزدەی ئادەمز تێدایە. |