ئێدوین ڤان دێن سار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێدوین ڤان دێر سار (بە ھۆڵەندی: Edwin van der Sar؛ لەدایکبووی ٢٩ی ئابی ١٩٧٠ لە ڤۆرھۆت، ھۆڵەندا) گۆڵچی پێشووی (ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا) بەو بە باشترین گۆڵچی لە مێژووی تۆپی پێی ھۆڵەندا ھەژمار دەکرێت. سەرەتای کاروانی (ڤان دێر سار) دەگەڕێتەوە بۆساڵی (١٩٩٠) لەگەڵ یانەی (ئەجاکس ئەمستەردام)، ڤان دێر سار ٢٢٦ یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامداوە گۆڵێکیشی بۆی تۆمارکرد، ئەو یەکێکە لەو یاریزانانەی کە خاوەن تاکە جامەکەی چامپیۆنسلیگن لە ساڵی (١٩٩٥) ئاستبەرزی ڤاندێر سار بەرپرسانی یانەی (ئەی سی میلان) ی ئیتاڵی ھاندا گرێبەستێکیان لەگەڵ مۆرکرد. دواتریش پەیوەندی کرد بەیانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی و ٦٦ یاری لەگەڵ ئەمیانەیە ئەمجامداوە. دوای بەرزتر بوونی ئاستی، ڕووی کردە خوڵی (ئینگلیزی) لە ساڵی ٢٠٠١ چوە ڕیزەکانی (فولھام) و لەگەڵ ئەم یانەیە ١٢٧ یاری ئەنجامداوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٥ چووە ڕیزەکانی یانەی (مانچستەر یونایتد) و بووە گۆڵچی سەرەکی یانەکە. ڤاندێر سار لە ساڵی ١٩٩٥ یەکەمین یاری نێودەوڵەتی خۆی ئەنجامداوە بەرامبەر (ھەڵبژاردەی بیلاڕووس). وە بەئەنجامدانی ١٧٠ یاری، خاوەن زۆرترین یاری نێودەوڵەتییە بۆ ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا.

«ڤان دێر سار» لە (٢٨ی ئایاری ٢٠١١) دوای دۆڕانیان بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە لەیاری کۆتایی (چامپیۆنسلیگ) دا. بڕیاریدا بەشێوەیەکی یەکجارەکی واز لە تۆپی پێ و وەرزش بێنێت. ئێستا لە کارگێری یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام کاردەکات.