بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێدوارد نوئێل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەفسەر ئێدوارد ویڵیام چارڵز نوئێل CIE DSO (بە ئینگلیزی: Edward William Charles Noel؛ ١٤ی نیسانی ١٨٨٦ – ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤) ئەفسەر و دیپلۆماتکار و سیخوڕی بەریتانی بووە.

ژیانی سیاسی

[دەستکاری]

ساڵی ١٩١٥ وەک جێگری کونسوڵی ئەھواز لە فارس[١][٢] و لە ساڵی ١٩٢٩ وەک کونسوڵ، بۆ کرمان و بەلوچستانی فارس دەستنیشان کراوە.[٣] یارمەتی پیتەر پۆلۆڤتسۆڤ، ژەنەراڵێکی تزاری داوە بۆ ئەوەی لە ڕووسیا ھەڵبێت.[٤] ساڵی ١٩١٩ خەڵاتی ڕێزلێنانی خزمەتی بەرزی پێبەخشراوە.[٥] لە دوای جەنگی جیھانیی یەکەم پشتیوانی دروستکردنی کوردستانێکی سەربەخۆی کرد و گەشتێکی بەرفراوانی بە ناوچەکەدا کرد و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ نەوەکانی بەدرخان بەگ و شێخ عوبەیدوڵڵا دروست کردبوو.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Lundy, Darryl. "Lt. -Col. Edward William Charles Noel". The Peerage. Retrieved 1 December 2013.
  2. ^ London Gazette Issue 29183 published on 4 June 1915. Page 8
  3. ^ London Gazette Issue 33548 published on 1 November 1929. Page 4
  4. ^ Fitzpatrick, David. "Edward William Charles Noel – political officer and spy". blogs.bl.uk (بە ئینگلیزی). British Library. Retrieved 1 July 2021.
  5. ^ London Gazette Issue 31374 published on 30 May 1919. Page 6
  6. ^ Olson, Robert W. (1989). The emergence of Kurdish nationalism and the Sheikh Said Rebellion, 1880-1925 (بە ئینگلیزی). University of Texas Press. pp. 53–54. ISBN 978-0-292-77619-7.