بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیکلیپس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیکلیپس (بە ئینگلیزی: Eclipse) ژینگەیەکی کۆدنووسینە کە بۆ کۆدکردن و بەرنامەکردنی کۆمپیوتەری بەکاردێت.[١] پێکھاتووە لە شوێنێکی پەرەپێدان و توانای زیادکردنی زیادکراوی ھەیە بۆ دەستکاریکردنی ژینگەی کۆدنووسینەکەت. ئیکلیپس دووەم بەربڵاوترین ژینگەی کۆدنووسینە بۆ پەرەپێدانی بەرنامە بە زمانی جاڤا، و ھەتاوەکوو ٢٠١٦ بەربڵاوترین بوو.[٢] ئیکلیپس زۆرتر بە جاڤا نووسراوە و بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی جاڤا بەکاردێت،[٣] بەڵام دەتوانرێت بۆ ھەر یەک لە زمانەکانی تر بە بەکارھێنانی زیادکراو بۆ ژینگەکەت بەکاربھێندرێت، کە پێکھاتووە لە زمانەکانی وەکوو سی شارپ، پایتۆن، پێرڵ، جاڤاسکریپت جولیا،[٤] ڕووبی و زۆری تر.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «IDEs vs. Build Tools: How Eclipse, IntelliJ IDEA & NetBeans users work with Maven, Ant, SBT & Gradle». zeroturnaround.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «IntelliJ IDEA dominates the IDE market with 62% adoption among JVM developers». Snyk. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «Eclipse desktop & web IDEs». The Eclipse Foundation. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «GitHub - JuliaComputing/JuliaDT: Julia Development Toolkit for Eclipse». github.com. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە – via GitHub.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]