ئینێرشیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ئینێرشیا واتە ئایەخی یان سستی تەنەکان (بە ئینگلیزی: Inertia) بریتیە لە بەرهەڵستیکردنی هەر تەنێکی فیزیایی بۆ هەر گۆڕانێک لە دۆخی جوڵەی تەنەکەدا؛ئەمە بەرهەڵستیکردنی گۆڕان لە خێرایی و ئاڕاستە و دۆخی جێگیرییش دەگرێتەوە. ئینێرشیا بریتیە لە ویستی تەنەکان بۆ بەردەوامیدان بە جووڵە لەسەر هێڵێکی ڕاست و بە خێراییەکی نەگۆڕ. ڕێسای ئینێرشیا یەکێکە لە ڕێسا بنچینەییەکانی فیزیای کلاسیکی کە بەکاردێن بۆ وەسفکردنی جووڵەی تەنەکان و بۆ ڕوونکردنەوەی کاریگەری ئەو هێزانە کە دەخرێتە سەریان. ئنێرشیا لە وشەی لاتینی iners ەوە سەرچاوەی گرتووە کە مانای سستی و ناکارا دەدات. ئینێرشیا یەکێکە لە ڕوونکەرەوە بنەڕەتیەکانی بارستە، دیارە بارستە تایبەتمەندییەکی ژمێرراوی سیستەمە فیزیاییەکانە. زانای بە ناوبانگ ئیسحاق نیوتن ئینێرشیای وەک یاسای یەکەمی خۆی ناساند.    

سەرچاوەکان[دەستکاری]