بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمامعەلی ڕەحمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمامعەلی ڕەحمان
Эмомали Раҳмон
ئیمامعەلی ڕەحمان لە ساڵی ٢٠٢٣
سێیەمین سەرۆک کۆماری تاجیکستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤
سەرۆک وەزیران عەبدولجەلیل سەمەدۆڤ
جەمشید کەریمۆڤ
یەحیۆ عەزیمۆڤ
عۆقیل عۆقیلۆڤ
قۆھیر ڕەسووڵزادە
پێشینە ڕەحمان نەبیێڤ
ئەکبەرشۆ ئەسکەندەرۆڤ (کاتی)
سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلی تاجیکستان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٨ی ئازاری ١٩٩٨
پێشینە عەبدولمەجید دۆستیێڤ
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای تاجیکستان
لە پۆستدا بووە
٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ – ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤
سەرۆک وەزیران ئەکبەر میرزۆیێڤ
عەبدولمالیک عەبدوڵڵاجانۆڤ
عەبدولجەلیل سەمەدۆڤ
پێشینە ئەکبەرشۆ ئەسکەندەرۆڤ
پاشینە ھەڵوەشایەوە
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ئیمۆمعەلی شەریپۆڤیچ ڕەحمۆنۆڤ
(١٩٥٢-١٠-٠٥) ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ (تەمەن ٧١ ساڵ)
دەنغەرە، کۆماری سۆسیالیستی تاجیکستان، سۆڤیەت
(لە ئێستادا تاجیکستان)
پارتی سیاسی پارتی دیموکراتی گەلی تاجیکستان (١٩٩٤–ئێستا)
لایەنگیری سیاسی
تر
پارتی کۆمۆنیست
(١٩٩٠–١٩٩٤)
ھاوسەر(ەکان) عەزیزمۆ ئەسەدوڵڵایێڤا (ھاوسەرگیری لە دەیەی ١٩٧٠)
منداڵ(ەکان) کوڕەکان: ڕۆستەم و سۆمۆن
کچەکان: فیرووزە، ئۆزۆدە، زەرینە، تەھمینە، پەروینە، ڕوخشۆنە فەرزۆنە
خوێندن لە زانکۆی نیشتمانیی تاجیکستان
واژوو
خەڵاتەکان
دڵسۆزی
خزمەت/لق
ساڵانی خزمەت
  • ١٩٧١–١٩٧٤ (لە ھێزەکانی سۆڤیەتدا)
  • ١٩٩٢–ئێستا (لە ھێزەکانی تاجیکستاندا)
پلە جەنەڕاڵی سوپا

ئیمامعەلی ڕەحمان (بەناوی کاتی لەدایکبوونی ئیمۆمعەلی شەریپۆڤیچ ڕەحمۆنۆڤ، بە تاجیکی: Эмомалӣ Шарипович Раҳмонов؛ ٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢) سیاسەتوانێکی تاجیکە کە لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ەوە وەکوو سێیەمین سەرۆک کۆماری تاجیکستان کار دەکات. ئەو پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای تاجیکستان بووە و بەشێوەی ڕاستەقینە وەکوو سەرۆکی دەوڵەت لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٢ەوە ھەتا ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤ خزمەتی کردووە.[ئ] ڕەحمان ھەروەھا لەو کاتەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا بوو لە ١٨ی ئازاری ١٩٩٨ەوە، سەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلی تاجیکستانە. ئەو لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٩٩، بۆ ماوەی یەک ساڵ بە جێگری سەرۆکی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ھەڵبژێردرا.

ڕەحمان ڕژێمێکی دەسەڵاتخواز لە تاجیکستان بەڕێوە دەبات کە نیشانەکانی کەس پەرستی تێدایە. نەیارانی سیاسی سەرکوت دەکرێن، پێشێلکردنی مافەکان و ئازادییەکانی مرۆڤ بەرچاوە، ھەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەرانە نین و گەندەڵی و خزمگەریەتی لە دەسەڵاتدا بەربڵاوە.[١][٢][٣][٤] پۆستە جۆراوجۆرە گرنگە حکوومییەکان لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەی ڕەحمان بەڕێوە دەبردرێن. بۆ نموونە کوڕێکی ڕەحمان بەناوی ڕۆستەم ئیمامعەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی شارەوانیی دووشەنبەیە.[٥][٦][٧]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار لەم ماوەیەدا بە شێوەیەکی کاتی ھەڵوەشایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Tajikistan's eternal ruler Emomali Rakhmon | DW | 12.10.2020". DW.COM (بە ئینگلیزی). Deutsche Welle. Archived from the original on 6 July 2021. Retrieved 2021-07-05.
  2. ^ "World Report 2019: Rights Trends in Tajikistan". Human Rights Watch (بە ئینگلیزی). 15 January 2019. Archived from the original on 24 February 2019. Retrieved 13 May 2020.
  3. ^ "The world's enduring dictators: Emomali Rahmon, Tajikistan". www.cbsnews.com (بە ئینگلیزی). CBS News. 19 June 2011. Archived from the original on 9 July 2021. Retrieved 2021-07-05.
  4. ^ "Tajikistan: Nations in Transit 2020 Country Report". Freedom House (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 2021-07-05.
  5. ^ Pannier, Bruce (23 August 2016). "Nepotism And Dynasty In Central Asian Politics". RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 2021-07-11.
  6. ^ Benevento, Chris. "Tajikistan: President's Daughter Gets Plum Ministry Job". www.occrp.org (بە ئینگلیزی). Organized Crime and Corruption Reporting Project. Archived from the original on 11 July 2021. Retrieved 2021-07-11.
  7. ^ Pannier, Bruce (10 February 2018). "The Happiest Member Of The Rahmon Family". RadioFreeEurope/RadioLiberty (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 7 May 2021. Retrieved 2021-07-11.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]