بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیلیزابێت باتۆری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیلیزابێسی ھەنگاری و ئەفسانەکانی بکوژی زنجیرەی و خوێن مژی

کوانتێس ئەلیزابێس باسۆری دی ئێکسێد (لە ٧ی  ئابی ١٥٦٠   تا ٢١ی ئابی ١٦١٤) ژنێکی خانەدانی  ھەنگاری بوو وە گوایە بکوژی ژمارەیەکی زۆری خەڵک بووە لە ھەنگاریا  لە بنەماڵەی باسۆریە، کە خاوەنی زەوی و دەسەڵاتێکی زۆر بووە لە شانشینی  یەکگرتوو ھەنگاریا کە دەکاتە  (ئێستا سلۆڤاکیا).

باسۆری و چوار لە خزمەتکارەکەی تۆمەتبار بوون بە ئەشکەنجەدان و کوشتنی سەدان کچ و ژن لە نێوان ساڵانی ١٥٩٠ بۆ ١٦١٠. خزمەتکارەکانی دادگایی کران و سزا دراون، لەکاتێکدا باسۆری لەناو قەڵای سیجتێ (چچتیس) زیندانی کرا.ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیباسۆری کراوە لەلایەن چەندین مێژوونووسەوە پشتراست کراوەتەوە  بە ڕاوکردنی جادووگەر وەسفیان کردوە . نووسەرانی دیکە، وەک مایکلفارین لە ساڵی ١٩٨٩، ڕایانگەیاندووە کە تۆمەتەکانی سەر باسۆری بە ئیفادەی زیاتر لە ٣٠٠ کەس پشتگیری کراوە، کە ھەندێکیان بەڵگەی فیزیکی و بوونی کچانی مردوو  و زیندانیکراو  کە جەستەیان   دۆزراوەتەوە کە باسۆری دەزگیرکرا.

چیرۆکەکان دەربارەی باسۆری بە خێرایی بوونە بەشێک لە فۆلکلۆری نیشتمانی. ئەو ئەفسانەانەی باس لە مەیلی خوێنمژەکان دەکەن لەباسۆرییەوە وەرگیراون، وەک ئەو حیکایەتەی کە دەڵێت بۆ ئەوەی تەمەنی گەنجی خۆی بپارێزێت خۆی بە خوێنی کچان شۆردووە، بە گشتی ساڵانێک دوای مردنی تۆمارەکان تۆمارکراون و جێی متمانە نین کە ئایا باسۆری بۆچی ئەم کارەی کردوە.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

[دەستکاری]

باسۆری لە ساڵی ١٥٦٠ لە  خێزانێکی خانەدان و خاوەن موڵک  لە شاری نیرباتۆر لە ھەنگاریا  لەدایکبووە. منداڵی خۆی لە قەڵای ئێکسێدبەسەر بردووە. باوکی بارۆن جۆرج شەشەم باسۆری بوو ، برای ئەندرۆ بۆناڤێنتورا باسۆری بوو کە پێشتر لە ترانسیلڤانیا بووە. دایکیبارۆنیس ئانا باسۆری  بوو، باسۆری لە منداڵیدا چەندین جار سەرئێشەی ھەبوە  کە ڕەنگە بەھۆی نەخۆشی سەرئێشە بووبێت. لەو کاتەدانیشانەکانی پەیوەست بە نەخۆشی سەرئێشە وەک نەخۆشی کەوتن دەستنیشان دەکران و چارەسەرەکان بریتی بوون لە ڕشتنی خوێنیکەسێک کە تووشی نەبووە لەسەر لێوی نەخۆشێکی سەرئێشە یان پێدانی تێکەڵەیەک لە خوێنی کەسێکی نەتووشبوو و پارچە کەلەسەری نەخۆشەکە.گریمانەییەک بۆ ئەو درندەییەی باسۆری بریتیی بووە  لە وەی  کە لەلایەن خێزانەکەیەوە ڕاھێنراوە بۆ ئەوەی دڕندە بێتت.  لەگەنجیدا فێری زمانی لاتینی و ئەڵمانی و ھەنگاری و یۆنانی بووە. باسۆری لە خێزانێکی ئیمتیازداری ئاغاکان لەدایکبووە، سامان و خوێندنو پلەیەکی کۆمەڵایەتی دیار و بەرچاوی پێبەخشراوە.

باسۆری لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا، پێش یەکەم ھاوسەرگیریبکات گواییە دوگیان بووە، وە کە منداڵەکە لەدایک بووە کە گواییە باوکی منداڵەکەی باسۆری پیاوێکی کۆڵبەر بوە . گوایە  پاش لەدایک بوونی منداڵەکە بەخشراوە بە ژنێکی ناوچەکە کە لەلایەن بنەماڵەی باسۆری متمانەی پێکراوە. ژنەکە پارەی ئەو کارەی پێدراوە. بەڵگەی ئەم دووگیانییە زۆر دوای مردنی ئەلیزابێس ھاتە ئاراوە، لە ڕێگەی ئەو دەنگۆیانەی کە لەلایەن کۆڵبەرانەوە بڵاوکرابوونەوە؛ بۆیە زۆرجار ڕاستی دەنگۆکە مشتومڕی لەسەرە.

فۆلکلۆر و کولتووری باو

[دەستکاری]

کەیسی ئەلیزابێس باتۆری ئیلھامبەخش بوو بۆ چەندین چیرۆک لە ماوەی سەدەی ١٨ و ١٩دا. باوترین مۆتیڤی ئەم بەرھەمانە ئەوەیە کەکوانتێس بە خوێنی قوربانییە پاکیزەکان خۆی دەشوات بۆ ئەوەی بە جوانی یان گەنجی بمێنێتەوە. ئەم ئەفسانەیە بۆ یەکەمجار لە ساڵی١٧٢٩ لە  دەرکەوت، لە کتێبی تراجیکا ھیستۆریای زانای یەزیدی لاسلۆ تورۆچی، کە یەکەم گێڕانەوەی نووسراوی دۆسیەی باسۆرییە. چیرۆکەکە لە ساڵی ١٨١٧دا کەوتە ژێر پرسیارەوە کاتێک بۆ یەکەمجار گێڕانەوەی شایەتحاڵەکان (کە لە ساڵی ١٧٦٥دا دەرکەوتبوون) بڵاوکرانەوە. ھیچ ئاماژەیەکیان بە خۆشوردن و  خوێن نەکردبوو. جۆن پاگێت لە کتێبی ھەنگاریا و ترانسیلڤانیادا کە لە ساڵی ١٨٥٠دابڵاوکراوەتەوە، باس لە سەرچاوەی گوماناویی خوێنڕێژکردنی باتۆری دەکات، ھەرچەندە پێدەچێت چیرۆکەکەی خوێندنەوەی خەیاڵی مێژوویزارەکی بێت لەو ناوچەیە. زەحمەتە بزانین باسی ڕووداوەکانی چەندە وردە. چێژی خنکاندنی کەسەکان بە پاڵنەرێکی زۆر جێی متمانەتردادەنرێت بۆ تاوانەکانی باسۆری.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Elizabeth Báthory»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.