بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیفا ئەبو حەلاوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیفا ئەبو حەلاوە

لەدایکبوون١٩٧٥
نەتەوەئەردەنی
پیشەپارێزەر

ئیفا ئەبو حەلاوە (لەدایکبووی ١٩٧٥)[١] پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی ئەردەنییە. لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

ھاودامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئێستای گرووپی یاسایی میزان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عەممان.[٣] ئیفا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا ھەیە، ھەروەھا ماستەر لە دیبلۆماسی. ئەو ئەندامی ڕێکخراوی عەرەب بۆ مافەکانی مرۆڤە لەوەتەی ساڵی ١٩٩٣.[٤] پێشتر ئیفا کارمەندی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بووە و ڕاھێنانی تایبەتی داوەتەوە وە ڕاوێژکاری یاسایی بووە.[٥]

ئیفا کەمپەینی سازکردووە لە دژی کوشتن لەسەر نامووس، ئەمەش بۆ پاراستنی ژنان ھەروەھا کۆتایی ھێنان بۆ مامەڵەی خراپی ژنان لەنێو زیندانییەکانی ئەردەن.[٦] لە ساڵی ٢٠١٧، کەمپەینێکیشی سازکرد لەدژی یاسای دەستدرێژی سێکسی کە ڕێگەی دەدا کەسزای تاوانەکە کەمبکرێتەوە ئەگەر دەستدرێژیکار ھاوسەرگیری لەگەڵ قوربانییەکە کردبا.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. EVA ABU HALAWEH، ماڵپەڕی پیپل پل، ڕۆژی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. «Secretary Clinton To Host the 2011 International Women of Courage Awards». ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. United Nations High Commissioner for Refugees. «UNHCR - Document Not Found». UNHCR.
  4. Al Bahrani، Yusur (٢١ی ئازاری ٢٠١٦). «A woman of courage, a tireless Jordanian lawyer». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. «Archived copy» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر) ٢٥ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. In Jordan, 'house of safety' offers hope and freedom to at-risk women، ماڵپەڕی csmonitor، ڕۆژی September 14, 2018 بڵاوکراوەتەوە.
  7. Jordan scraps controversial rape law، ماڵپەڕی فەڕەنسا ٢٤، ڕۆژی 01/08/2017 نووسراوە.