بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیسین
چەپ: حەبێکی گڵی مێخی. بابلی کۆن،

١٩٠٠–١٧٠٠ پێش زایین.

ڕاست: میخی سۆمەری «بەردی بناغە». ئەم کونە گڵینەیە لە دیوارێکدا چەسپاوە، و بەڵگەنامەی بناغەی دیوارەکانی شاری ئیسین (بەحرییەت بڵێ) لەخۆدەگرێت لەلایەن پاشا ئیشمێ-داگان لە ئیسین (١٩٥٣–١٩٣٥ پێش زایین).
ئیسین is located in عێراق
ئیسین
Shown within عێراق
ناوەکانی دیکەئیشان ئەلبەحرییەت
شوێنپارێزگای قادسیە، عێراق
هەرێممێزۆپۆتامیا
پۆتانەکان31°53′06″N 45°16′07″E / 31.88500°N 45.26861°E / 31.88500; 45.26861پۆتانەکان: 31°53′06″N 45°16′07″E / 31.88500°N 45.26861°E / 31.88500; 45.26861
جۆریەکلاکردنەوە
مێژوو
ماوەشانشینی سەرەتایی، ئیسین-لارسا، بابلی کۆن، کاسیت
Site notes
Excavation dates١٩٢٤، ١٩٧٣–١٩٨٩
Archaeologistsستیڤن ھێربێرت لانگدۆن، بارتێل ھیرۆدا

ئیسین (بە سۆمەری: 𒉌𒋛𒅔𒆠) شوێنێکی شوێنەوارییە لە پارێزگای قادسیە لە عێراق، ھەڵکۆڵینەکان دەریان خستووە کە لە ڕابردوودا (شار-دەوڵەتێکی) گرنگ بووە.[١]

مێژووی توێژینەوەی شوێنەواری

[دەستکاری]

ئیسین لەلایەن ستیڤن ھێربێرت لانگدۆنەوە سەردانی کرا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی ١٩٢٤ لە کیش خەریکی ھەڵکەندن بوو،[٢] زۆربەی کارە شوێنەوارییە گەورەکانی ئیسین لە ١١ وەرزدا لە نێوان ساڵانی ١٩٧٣ بۆ ١٩٨٩ لەلایەن تیمێکی شوێنەوارناسانی ئەڵمانی بە سەرۆکایەتی بارتێل ھرۆدا ئەنجامدراون،[٣][٤][٥][٦] لێکۆڵینەوەکان بەھۆی شەڕی کەنداو (١٩٩٠–١٩٩١) و شەڕی عێراق (٢٠٠٣ تا ٢٠١١) پچڕان وەک چۆن لە زۆرێک لە شوێنەکانی عێراقدا ڕوویدا، لە کۆتایی ھەڵکۆڵینەکانەوە باس لەوە دەکرێت کە تاڵانییەکی بەرفراوان لە شوێنەکەدا ڕوویداوە تەنانەت کاتێک تیمی ئەڵمانی دەستیان بە کارەکانیان کرد پێشتر ئەو شوێنە بە قورسی تاڵان کرابوو.[٧]

ئیسین و ژینگەکەی

[دەستکاری]

ئیسین نزیکەی ٢٠ میل (٣٢ کم) لە باشووری نیپورەوە دوورە، تەپۆڵکەیەکی نیشتەجێبوونە و نزیکەی ١٫٥ کیلۆمەتر درێژییەکەی و بەرزی ٨ مەتر (٢٦ پێ)یە.

مێژوو

[دەستکاری]

بەڵگە شوێنەوارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سەردەمی پێش مێژوو خەڵکی نیشتەجێبوو ھەبووە چونکە پارچەی گۆزەی سەردەمی ئوبەید و ئورووک بە شێوەیەکی بەرفراوان بەسەر شوێنەکەدا بڵاوبوونەتەوە، ھەروەھا ھەڵکۆڵینە شوێنەوارییەکان دەریان خستووە کە لە سەردەمی سەرھەڵدانی یەکەم شانشینەکان تا ڕادەیەک گرنگی ھەبووە، بە ھەمان شێوە لە سەردەمی شانشینی دووەم و سێیەمدا، بەڵگە شوێنەوارییەکان ئاماژەن بۆ بەردەوامبوونی نیشتەجێبوون دەدەن لە سەردەمی ئەکەدییەکاندا و دەقە نووسراوەکانیش ئەم بابەتە پشتڕاست دەکەنەوە، لە سەردەمی ئوری سێیەمدا لە زۆر نووسیندا ناوی ھاتووە و دوای کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی سۆمەرییەکان کە لەلایەن شانشینی سێیەمی ئورەوە نوێنەرایەتی دەکرا، ئیسین بووە میراتگری ئور لە حوکمڕانی سۆمەر و ئەکەددا و پێگەی ئەویش بەرزبووەوە، شارە گەورەکانی وەک ئوروک، ئور، ئێریدو، ئوما، لاگاش، کازاڵو و ئەوانی دیکەی ھەبوو و شانشینییەک بە ناوی شانشینی یەکەمی ئیسین بۆ ماوەی نزیکەی دوو سەدە و چارەکێک لەوێ حوکمڕانی دەکرد، پاشان لە ساڵی ١٧٩٤ی پێش زایین لە سەردەمی ڕیم سین پاشاکەیدا کەوتە ژێر کۆنترۆڵی شانشینی لارسا، بەڵام لە سەردەمی پاشا بەناوبانگەکەی بابلییەکان حەمورابی بە وردی لە ساڵی حەوتەمی حوکمڕانییەکەیەوە ملکەچی بنەماڵەی یەکەمی بابلی بوو، کۆمەڵێک تابلۆی گڵین دۆزرایەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشای بابل.

لە شاری ئیسین پانتێۆنێکی گەورە (کۆمەڵگەی خوداوەندەکان) دروست کرا کە تێیدا بنەماڵەی پیرۆزی خوداوەندەکان پێکھاتبوون لە خولا و ھاوسەرەکەی، بابل-زاک(pa-bel-zak)، «پا-بێل-زاک»، کوڕەکەی، دامو و کچەکەی(Damu)، گونورو (Gunuru) لە ئیسین و لە شارەکانی تری وەک ئور و ئوممەت قوربانییان بۆ دەکرا.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «لیستی پاشاکانی سۆمەری ».
  2. ڕیمۆند پی. دۆگەرتی، لێکۆڵینەوەیەکی شوێنەوارناسی لە باشووری بابلی یەکەم، بولیتینی قوتابخانەکانی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی، لاپەڕە ١٥–٢٨، ١٩٢٨
  3. هەڵکۆڵینەکان لە عێراق ١٩٧٢–٧٣، عێراق، بەرگی یەکەم. ٣٥، ژمارە ١٠. ٢، لاپەرە١٩٢، ١٩٧٣
  4. هەڵکۆڵینەکان لە عێراق ١٩٧٣–٧٤، عێراق، بەرگی یەکەم. ٣٧، ژمارە ١٠. ١، لاپەڕە ٥٧–٥٨، ١٩٧٥
  5. هەڵکۆڵینەکان لە عێراق ١٩٧٥، عێراق، بەرگی یەکەم. ٣٨، ژمارە ١٠. ٢، لاپەڕە ٦٩–٧٠، ١٩٧٦
  6. هەڵکۆڵینەکان لە عێراق ١٩٧٧–٧٨، عێراق، بەرگی یەکەم. ٤١، ژمارە١٠. ٢، لاپەڕە ١٥٠، ١٩٧٩
  7. هەڵکۆڵینەکان لە عێراق ١٩٨٩–١٩٩٠، عێراق، بەرگی یەکەم. ٥٣، ل١٧٥–١٧٦، ١٩٩١
  8. «زانیاری دەربارەی ئێسێن لەماڵپەری (d-nb.info)». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

تاڵانچییە عێراقییەکان شوێنەوارەکان دەدڕێنن Edmund L. Andrews. نیویۆرک تایمز، ٢٣ی ئایاری ٢٠٠٣.