ئیرۆتیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی ئۆلیڤ تۆماس، لەلایەن ئەلبێرتۆ ڤارگاسەوە، ساڵی ١٩٢٠.

ئیرۆتیزم (لە زمانی یۆنانیی کۆن: ἔρως/ئیرۆس؛ «ئارەزووی ڕۆمانسی، ھەڵچوون، ورووژێنەر») ھەموو ئەو دیاردانەی کە ئارەزووی سێکسی ورووژێنەرن، بە تایبەتی لە بابەتی کلتووری و ھونەری، کە ئەم سۆزەی ھەستەکان دەردەبڕن، دیاری دەکات.[١][٢][٣]

ھەروەھا ئیرۆتیزم دەکرێت بە درێژایی سروشتی ئەو پەیوەندییانە دیاری بکات کە لە نێوان تاکەکاندا لە ئەنجامی ھەڵچوون یان ئارەزووی ڕۆمانسی دامەزراوە.

ئیرۆتیزم، تایبەتمەندی ھەموو ئەو شتانەیە کە لە نوێنەرایەتییەکی پەیوەستی ھەیە بە سێکس، وروژاندنی سێکسی، سۆزداری جەستەیی و دەروونی. بەم مانایە ئیرۆتیزم جیاوازە لە تەنیا چەمکی «سێکس»، چونکە ئاماژەیە بۆ خودی کردەی سێکسی، بەڵکو ئاماژەیە بۆ ھەموو ئەو شتانەی کە ئارەزووی سێکسی دەورووژێنن، ھەروەھا بۆ ھەموو ئەو پێشبینییە دەروونییانەی کە ورووژێنەرن، بەتایبەتی خەیاڵکردن.

ھەروەھا ئیرۆتیزم جیا دەکرێتەوە لە خۆشەویستی (کە تەنیا ھەستێکە)، تا ئەو ڕادەیەی کە سۆز و خۆشەویستی ئیرۆتیک بەشێکی لە جەستە و پاڵنەرە سێکسییەکانەوە دێت، بە پێچەوانەی ھەندێک جۆری خۆشەویستی کە جەستە پشتگوێ دەخەن (خۆشەویستی منداڵی، ئەوینی ئەفلاتونی و ئەوانی تر).

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "ÉROTISME". www.cnrtl.fr. Retrieved 2024-04-09.
  2. ^ "Érotisme: réveillez votre désir". Marie Claire (بە فەڕەنسی). Retrieved 2024-05-11.
  3. ^ "érotisme". www.babelio.com (بە فەڕەنسی). Retrieved 2024-04-09.