بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیدیالیزمی بەرزەجێیانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیدیالیزمی بەرزەجێیانە یا ئیدیالیزمی ترانسێندێنتاڵ ڕێبازێکی گرنگی فەلسەفە ڕەخنەیییەکەی ئیمانوێل کانتە. لە کتێبی ڕەخنە لە ئەقڵی پەتیدا، کانت بەم چەشنە دەیناسێنێ:[١]

بەڵام مەبەستی من لە ئیدیالیزمی بەرزەجێیانەی گشت نموودەکان،[٢] ڕێبازێکە، کە بە گوێرەی، ئێمە نموودەکان سەرجەم بە نوێنەرایەتیی ڕووت دەبینین، نە لە گوێن شتەکان لە خۆیاندا. ھەروەھا، بە گوێرەی ئەوە، کات و جێ ھەر تەنیا فۆرمە ھەستییەکانی بیناوەکانی ئێمەن و،[٣] دیاریکراوێتیگەلێک[٤] نین کە بۆ خۆیان درابێتن، یا مەرجەکانی ئۆبژەکان [نین] کاتێ کە لە گوێن شتەکان لە خۆیاندا چاویان لێ بکرێ.

ئیدیالیزمەکەی کانت لە بەرامبەر ڕێبازە ئیدیالیستییەکانی دوو فەیلەسووفی پێش خۆیەوە دەوەستا. ئەوەڵ، ئەوەی دێکارت کە پێی وابوو ھەبوونی ماددە جێی شکە و، دووەم، ئیدیالیزمە دۆگماتیکەکەی بارکلی کە ڕێک و ڕاست ھەبوونی ماددەی حاشا دەکرد. کانت باوەڕی ئەوە بوو کە، ئیدیا کە کەرەستەی مەعریفەتە، پێویستە بە جۆرێ لە واقیعێکی ھەڵنەواسراو بە زەینی مرۆڤەوە، سەرچاوەی گرتبێ. واقیعێ کە ئەو پێی دەوت شتەکان لە خۆیەتیی خۆیاندا و، وایشی بۆ دەچوو کە ھەرگیز دەستی ناسیاریی مرۆڤ پێیان ناگا.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئیمانوێل کانت، ڕەخنە لە ئەقڵی پەتی، A369. بە پێی وەرگێڕانە فارسییەکەی بێھرووز نەزەری.
  2. ^ نموود بەرامبەر بە appearanceی ئینگلیزی دانراوە، بە گوێرەی فەرھەنگی کوردی بە ئینگلیزیی تۆفێق وەھبی. مەبەست لە نموود «بابەتی بەبیناوھاتوو»ە. بۆ وێنە، خانوویەک کە لە بەرانبەرمەوە دیارە. بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی پێناسەی نموود بە لای کانتەوە، سەیری ئێرە بکە.
  3. ^ بیناو یا دیناو بەرامبەر بە intuition
  4. ^ دیاریکراوێتی بەرامبەر بە determination، بە گوێرەی فەرھەنگی زاراوەی ڕەخنەییی بەختیار سەجادی.
  5. ^ «Transcendental idealism | Definition & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە 2024-10-30 ھێنراوە.