شکی دێکارتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شکی دێکارتی یا گومانی دێکارتی چەشنێک سکێپتیزمە کە پەیوەندیی بە نووسراوەکان و میتۆدۆلۆژیی ڕێنێ دێکارت (٣١ی ئازاری ١٥٩٦–١١ی شوباتی ١٦٥٠) -ەوە ھەیە.[١][٢]:٨٨ سکێپتیزمی دێکارتی، شکی میتۆدیک، سکێپتیزمی میتۆدۆلۆژیک، شکی تێکڕایی و شکی سیستماتیک -یشی پێ دەوترێ.

شکی دێکارتی میتۆدێکی تایبەتە لە فەلسەفەدا و بریتییە لە پێڤاژۆیەکی ڕێکوپێک و بەسەروبەر کە تێیدا مرۆڤ لە ڕاستیی باوەڕەکانی خۆی دوودڵ و بەشک دەبێ. ئەم شێوازە کە دێکارت دایھێنا بە سەرچاوکەی میتۆدی زانستیی مۆدێرن دەزانرێ. خۆی لە بنەڕەتدا دێکارت دەیوت: من لە ھەموو شت بەشکم، تەنیا شتێ کە دەتوانم لێی دڵنیا بم ئەوەیە کە شکم ھەیە. کەوابوو، دەبێ من ببم تا بتوانم شکم ھەبێ. ئەمەش بناغەی وتە بەناوبانگەکەیەتی کە دەڵێ: من بیر دەکەمەوە، کەواتە ھەم.

سکێپتیزم وەکوو میتۆد و سکێپتیزم وەکوو فەلسەفە[دەستکاری]

جیاوازیی نێوان سکێپتیزمی دێکارتی و سکێپتیزمی فەلسەفی لەوەدایە کە سکێپتیزمی دێکارتی ھەموو بانگەشە مەعریفییەکان دەخاتە بەر لێوردبوونەوە و لێکۆڵینەوە، بۆ ئەوەی کە بانگەشە ڕاستەکان لە بانگەشە درۆکان جیا بکاتەوە، بەڵام، سکێپتیزمی فەلسەفی لە ھەڵکەوتنی ھەر جۆرە مەعریفەیەک کە مرۆڤ لێی دڵنیا بێ، بەگومانە.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ Scruton, Roger (2012-11-26). Modern Philosophy: An Introduction and Survey (بە ئینگلیزی). A&C Black. ISBN 978-1-4482-1051-0.
  2. ^ Leiber, J., ed., A Philosophical Glossary, Philosophy Department, University of Houston, 2001, p. 88.