ئیبن فەزڵان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خاوە‌ن سە‌فە‌رنامە‌ی ناسراو بە‌ (گە‌شتی ئیبن فە‌زلان)ـە‌؛ ناوی تە‌واوی (بە‌ عە‌رە‌بی: أحمد بن العباس بن راشد بن حماد )ە‌ لە‌ سە‌دە‌ی دە‌یە‌می زایینی دا ژیاوە‌. ساڵی ٩٢١ ز گە‌شتێکی بۆ وڵاتی بە‌لگارە‌کانی ڤۆڵگا کرد تا نامە‌ی خە‌لیفە‌ی عە‌بباسی (المقتدر باللە) بگە‌یە‌نێتە کراڵی رووس وە‌ یاخود‌ شای سلاڤان (بە‌ عە‌رە‌بی: ملک الصقالبە‌) کە‌ ناوی (بە‌ عە‌رە‌بی: ألموش بن یلطوار) بووە‌و وە‌ک زانراوە‌ لە‌ رۆژی ١٢ ئایاری ٩٢٢ گە‌یشتۆتە‌ شوێنی مە‌بە‌ست . ئە‌م مێژووە‌ ئێستا لە‌ تە‌تە‌رستان بووە‌تە‌ رۆژێکی ئایینی موسڵمانان . ‌

گە‌نجینە‌ی زانیاریە‌کان[دەستکاری]

گرنگی گە‌شتە‌کە‌ی ئیبن فە‌زلان بۆ ئە‌و زانیاریە‌ گرنگانە‌ دێت لە‌ دووتوێی سە‌فە‌رنامە‌کە‌یدا ھاتووە‌ لە‌ بارە‌ی پێکھاتە‌و دابە‌شبوونی ئە‌وسای گە‌لانی دانیشتووی رێرە‌وی گە‌شتە‌کە‌ کە‌ لە‌ بە‌غداوە‌ دە‌ستپێ دە‌کات و شارە‌کانی نە‌ھرە‌وان- ھە‌لوە‌ن- کرماشان- ھە‌مە‌دان- ساوە- رە‌ی- سمنان- دامغان- نیشابور- سە‌رخە‌س- مە‌رو- ئامول- جیحون- بوخارا- خوارزم- جرجانیە- جیت و ھە‌رێمی باشگرد دە‌برێت و بە‌ ناو ھۆزە‌ دواکە‌وتووە‌کانی ئۆغوز (تورکمان) و بە‌شکیر رە‌ت دە‌بێت کە‌ ھێشتان موسڵمان نە‌ببون و دە‌گاتە‌ بنکە‌ی شای سلاڤە‌کان لە‌ ئارێکی سە‌ر رووباری ڤۆلگا کە بە‌ بۆچوونی ھە‌ندێک لە‌ مێژووناسان‌ دە‌بێت شاری (کازان) بێت کە‌ ئێستا شارێکی‌ موسلمانە‌کانە‌ لە‌ رووسیای فیدرال و پێتە‌ختی ھە‌رێمی تە‌تە‌رە‌کانە‌. گە‌شتی ئیبن فە‌زلان بە‌ دە‌ر نیە‌ لە‌ ھە‌ندێک زانیاری کە‌ زانایان دە‌لێن دوورن لە‌ راستی .

سرووش بۆ داھێنان[دەستکاری]

گە‌شتە‌کە‌ی ئیبن فە‌زلان بووتە‌ مایە‌ی پیتاندنی ئە‌ندێشنە‌ی زۆر لە‌ نووسە‌رو مێژووناس و فیلمسازان. رۆماننوسی ئە‌مریکایی مایکل کریچۆن بە‌ کە‌لک وە‌رگرتن لە‌ زە‌مینە‌ی گە‌شتی ئیبن فە‌زلان رۆمانێکی زانستیی بە‌ ناوی (مردوو خۆرە‌کان:Eaters of the Dead) ساڵی ١٩٧٦ بە‌ چاپ گە‌یاند کە‌ دوواتر لە‌ ھۆلیوود کرا بە‌ فیلمێک بە‌ ناوی (سێزدە‌مین جە‌نگاوە‌ر‌The 13th Warrior) لە‌ دە‌رھێنانی (John McTiernan) و نواندنی ئە‌نتۆنیۆ باندێراس.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • دە‌سنووسێکی نووسراوی ئیبن فە‌زلان لە‌ مۆزە‌خانە‌ی کتێبی دانسقە و دە‌گمە‌ن [١]
  • لە‌ بارە‌ی رۆمانی مایکل کریچۆن بە‌ عە‌رە‌بی: [٢]
  • کتێبی گە‌شتی ئیبن فە‌زلان بە‌ زمانی ئینگلیزی:[٣]
  • بابە‌تێک لە‌ سە‌ر دە‌نگدانە‌وە‌ی گە‌شتە‌کە‌ی ئیبن فە‌زلان لە‌ رووسیای ئە‌مرۆدا [٤]