بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئوژیتسێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئوژیتسێ
بە سێربۆكرواتی: Титово Ужице
ناو بە زمانی فەرمیУжице
وڵاتسڕبیا
پایتەختیZlatibor District، Užice City، Q96482128، Užice City Municipality
دابەشکاریی کارگێڕیUžice City Municipality
ناوچەی کاتیUTC+01:00، UTC+02:00
پۆتانی شوێن٤٣°٥١′٠″N ١٩°٥١′٠″E
دانیشتووان٥٩٬٧٤٧
بەرزی لە ئاستی دەریا٤١١ مەتر
خاوەنیRadomir Antić Stadium
ڕووبەر٦٦٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://uzice.rs/
Time of earliest written record١ی کانوونی دووەمی ١٣٢٩
کۆدی تەلەفۆن031
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلUE
Map

ئوژیتسێ (بە سڕبی: Ужице، بە لاتینی: Užice) شارێکە لە ڕۆژاوای سربیا و ناوەندی کارگێڕی ناوچەی زلاتیبۆرە. شارەکە لەسەر کەنارەکانی ڕووباری دێتینجا ھەڵکەوتووە و بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٢، ژمارەی دانیشتووانی ناوەندی شار ٥٤٬٩٦٥ کەس بووە، لەکاتێکدا ناوچەی کارگێڕی شارەکە ٦٩٬٩٩٧ کەسی تێدا نیشتەجێ بووە.[١]

جوگرافیا

[دەستکاری]

ئوژیتسێ ٤١١ مەتر (١٬٣٤٨ پێ) لە ئاستی دەریاوە بەرزە و بە تەواوی بە چیاکانی دیناریک دەورە دراوە. ٢٥ کیلۆمەتر (١٦ میل) لە باشووری شارەکە، چیای زلاتیبۆر ھەڵکەوتووە کە ناوچەیەکی شاخاوی بەناوبانگە بە گەشتیاری. لە ڕۆژاوای شارەکەوە، چیای تارا و درێژکراوەی ڕۆژاوای، چیای زڤیێزدا، پارک نیشتیمانی تارا پێکدەھێنن کە ڕووبەرەکەی ٢٢٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٨٥ میل چوارگۆشە).

مێژوو

[دەستکاری]

سەردەمی عوسمانی

[دەستکاری]

ئوژیتسێ لە ساڵی ١٤٦٣ کەوتە ژێر دەستی عوسمانییەکان و بووە بەشێک لە سەنجەقی سمێدێرێڤۆ. لەو سەردەمەدا، شارەکە شوێنێکی گرنگی مەدەنی و سەربازی بوو بۆ ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی. یەکەم سەرژمێری عوسمانی لە ساڵانی ١٤٧٦–١٤٧٨ ئوژیتسێی وەک گوندێک تۆمار کردووە. لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٥دا، دەسەڵاتدارانی عوسمانی گرنگییان بە نۆژەنکردنەوەی قەڵای ناوچەکە دا و ھانی کۆچکردنیان بۆ ئوژیتسێ دا، ئەمەش وای کرد گوندەکە ببێتە شارۆچکە. لە سەرەتای سەدەی ١٦دا، ئوژیتسێ بووە پایتەختێکی کارگێڕی کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی تورک بوون.

شۆڕشی سربیا

[دەستکاری]

لەکاتی شۆڕشی سڕبیا، ئوژیتسێ کەوتە دەست ھێزە یاخیبووەکان؛ بەڵام شارەکە لە ساڵی ١٨١٣ لەلایەن ھێزەکانی عوسمانییەوە گیرایەوە. لە ساڵی ١٨٤٤دا، پێکھاتەی دانیشتووانی شارەکە بریتی بوو لە ٣٬٦٩٥ تورک و ٧٠٧ سرب، و شارەکە یەک کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی سڕب و ٣٥ مزگەوتی ئیسلامی لەخۆگرتبوو. لە نێوان ساڵانی ١٨٧٥ و ١٨٧٧ لە کاتی ڕاپەڕینی ھەرسک، ئوژیتسێ وەک پەناگەیەکی سەرەکی بۆ سربەکانی ھەڵھاتوو لە ھەرسک خزمەتی دەکرد. ئەم کۆچە بەکۆمەڵە، لەگەڵ کۆچی بەکۆمەڵی تورکە ناوخۆیییەکان، بە شێوەیەکی بەرچاو پێکھاتەی نەتەوەیی شارۆچکەکەی گۆڕی.

سربیای مۆدێرن

[دەستکاری]

ئوژیتسێ یەکەم شار بوو لە سڕبیا و یەکێک لە یەکەم شارەکانی ئەورووپا کە وێستگەیەکی کارەبای ئاوی ھەبوو کە کارەبای گۆڕاوی بەرھەم دەھێنا؛ لە ساڵی ١٩٠٠ لەسەر ڕووباری دێتینجا دروست کرا. لە ساڵی ١٩١٣، یەکەم ھێڵی شەمەندەفەر بۆ ئوژیتسێ دروست کرا، کە شارەکەی بە ھێڵی ئاسنی بەلگراد-نیشەوە دەبەستەوە.

جەنگی جیھانیی دووەم و کۆماری ئوژیتسێ

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤١، دوای داگیرکاری نازییەکان، ئوژیتسێ لەلایەن پارتیزانە یوگۆسلاڤییەکانەوە ئازادکرا و وەک پایتەختی کۆماری ئوژیتسێ ھەڵبژێردرا. ئەم کۆمارە دەوڵەتێکی بچووکی سەربازی کورتخایەن بوو کە لە پاییزی ١٩٤١ لە بەشی ڕۆژاوای سربیای داگیرکراوی نازییەکاندا بوونی ھەبوو. کۆماری ئوژیتسێ زۆربەی ڕۆژاوای سربیا لەخۆگرتبوو، و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ٣٠٠٬٠٠٠ کەس بوو. لە تشرینی دووەمی ١٩٤١، سوپای ئەڵمانیا ئەم خاکەی دووبارە داگیرکردەوە و زۆربەی ھێزەکانی پارتیزان بۆ بۆسنە، ڕاشکا و مۆنتینیگرۆ ھەڵاتن.

سەردەمی یووگۆسلاڤیا

[دەستکاری]

لەنێو یووگۆسلاڤیای پێشوودا (کە دوای جەنگی جیھانی دووەم دامەزرا)، ناوی ئوژیتسێ گۆڕدرا بۆ تیتۆڤۆ ئوژیتسێ (Titovo Užice). لە ساڵی ١٩٩٢، دوای ڕووخانی ئیدارەی لایەنگری کۆمۆنیست، "تیتۆڤۆ" (بە واتای ھی تیتۆ) لابرا و ناوی ڕەسەنی شارەکە، ئوژیتسێ، گەڕێنرایەوە. بەھۆی ئەوەی "تیتۆڤۆ" بوو و سیستەمی کۆمۆنیستی پلاندانانی ناوەندی ھەبوو، ئوژیتسێ بڕێکی بەرچاو وەبەرھێنانی لە ژێرخان و کارگە ناوخۆیییەکاندا وەرگرت، ئەمەش وای کرد شارەکە ببێتە یەکێک لە شارە زۆر پێشکەوتووەکان بەگوێرەی قەبارەکەی لە یوگۆسلاڤیای پێشوودا.

ئابووری

[دەستکاری]

ئوژیتسێ لە مێژوودا شارێکی تا ڕادەیەک پێشکەوتوو بووە. لە ساڵی ١٩٨١دا، داھاتی تاکەکەسی ئوژیتسێ ١٥٧٪ی تێکڕای یوگۆسلاڤیا بوو. تا ساڵی ٢٠١٨، گەورەترین کۆمپانیاکانی کارکەر لە شاری ئوژیتسێ بریتین لە پرڤی پارتیزان (تەقەمەنی)، ئیمپۆل سێڤال سێڤۆینۆ (کارگەی ئەلەمنیۆم)، ڤالیائۆنیکا باکرا سێڤۆینۆ (کارگەی مس)، ئێم پی پی یێدینستڤۆ سێڤۆینۆ (بیناسازی) و پوتێڤی ئوژیتسێ (بیناسازی).

دیمۆگرافیا

[دەستکاری]

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٢، ژمارەی دانیشتووانی ناوەندی شار ٥٤٬٩٦٥ کەس بووە، لەکاتێکدا ناوچەی کارگێڕی شارەکە ٦٩٬٩٩٧ کەسی تێدا نیشتەجێ بووە.

کۆمەڵگا و چاند

[دەستکاری]

کتێبخانە و شانۆ لە گۆڕەپانی سەرەکی ناوەندی شارەکەدان. ھەروەھا ئاژانسەکانی ڕۆژنامەوانی، وێستگەکانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن و کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوەش لە ناوچەکەدان. مۆزەخانەی نیشتمانی گەنجینە کلتووری و مێژوویییەکانی شارەکە نمایش دەکات و بە پێشانگاکانی، سەدەکانی مێژووی دەوڵەمەندی ئوژیتسێ پیشان دەدات. ئەرشیفی مێژوویی ئوژیتسێ لە ساڵی ١٩٤٨ دامەزراوە و ئەمڕۆ دامەزراوەکە خزمەت بە زۆربەی ناوچەی زلاتیبۆر و بەشەکانی باشووری ناوچەی مۆراڤیچا دەکات.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

داڕێژە:شارەکانی سربیا