ئوخاناگین خورێلسوخ
ئوخاناگین خورێلسوخ | |
---|---|
بە مەنگۆلی: Ухнаагийн Хүрэлсүх | |
لەدایکبوون | ئولانباتۆر، مەنگۆلیا | ١٤ی حوزەیرانی ١٩٦٨
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی مەنگۆلی |
پیشە | سیاسەتوان، ئەفسەری سەربازی |
پۆستەکان | سەرۆک وەزیرانی مەنگۆلیا، سەرۆک کۆماری مەنگۆلیا، Deputy Prime Minister of Mongolia، Deputy Prime Minister of Mongolia |
پەروەردە | زانکۆی نیشتمانیی مەنگۆلیا |
ئەندامی حیزبی | Mongolian People's Party |
ئایین | Tibetan Buddhism |
وێبگە | http://khurelsukh.mn |
ئوخاناگین خورێلسوخ (لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٦٨)، بە خورلسوخ ئوخناش ناودەبرێت شەشەمین سەرۆکی مەنگۆلیایە، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دەستی بە سەرۆکایەتی کردووە دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مەنگۆلیای ٢٠٢١. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ تا کانوونی دووەمی ٢٠٢١ سەرۆک وەزیران بووە و چوار جار بۆ پەرلەمانی مەنگۆلیا ھەڵبژێردراوە – لە ساڵانی ٢٠٠٠، ٢٠٠٤، ٢٠١٢ و ٢٠٢٠. لە پەیمانگای کارگێڕی دەوڵەت و گەشەپێدانی بەڕێوەبردن و یاسا لە زانکۆی نیشتمانی مەنگۆلیا خوێندنی کارگێڕی گشتی تەواو کردووە، کە لە ساڵانی ١٩٩٤ و ٢٠٠٠ دەرچووی زانکۆ بووە.[١]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]خورێلسوخ خێزاندارە و خاوەنی دوو کچە.[٢] ھاوسەرەکەی مامۆستای باخچەیە، کچە گەورەکەی مامۆستای مافی مرۆڤە لە زانکۆیەک. ئەو حەزی لە ژەنینی گیتارە لەگەڵ تیپەکەی بەناوی 'پاڵز' کە کاتێک تەمەنی بوو بە ٥٠ ساڵی پێکھێنرا. ھەروەھا سەرۆکوەزیرانی پێشوو ھاندەری ماتۆڕسکیلە،[٣] یانەی ھەوادارانی ھارلی دەیڤدسۆنی لە مەنگۆلیا دامەزراندووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Төгөлдөр، А. (2020-07-02). «У. Хүрэлсүхийг Монгол Улсын 31 дэх Ерөнхий сайдаар томиллоо» [U.Khurelsukh has been appointed the 31st Prime Minister of Mongolia]. ikon.mn (بە مەنگۆلی). لە 2021-01-26 ھێنراوە.
- ^ «Khurelsukh Ukhnaa». The New Media Group. لە 2021-01-27 ھێنراوە.
- ^ Edwards, Terrence (2017-10-04). "Mongolia names biker enthusiast PM, kick-starting IMF rescue package". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-06-09.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئوخاناگین خورێلسوخ تێدایە. |