ئنگریدا سیمۆنیتە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئنگریدا سیمۆنیتە
بە لیتوانی: Ingrida Šimonytė
لەدایکبوون (١٩٧٤-١١-١٥) ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
ڤیلنیوس، لیتوانیا
پیشەئابووریناس، سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ
شوێنی کارکردنVilnius University
پۆستەکانPrime Minister of Lithuania
پەروەردەVilnius Žirmūnai Gymnasium، Vilnius University
پلەی ئەکادیمیMaster of Economics
ئەندامی حیزبیHomeland Union – Lithuanian Christian Democrats
خەڵاتەکانOfficer of the Order of Vytautas the Great، Order of Prince Yaroslav the Wise, 2nd class
وێبگەhttps://ingridasimonyte.lt

ئنگریدا سیمۆنیتە (Ingrida Šimonytė؛ ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٤) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی لیتوانییە.[١] ئینگریدا لەوەتەی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بووەتە ١٤ەمین سەرۆک وەزیرانی لیتوانیا،[٢] هاوکات لەوەتەی ١٤ی تشریننی دووەمی ٢٠١٦، ئەندامە لە پەرلەمانی لیتوانیا. ئەو پێشتر لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٢ لە پۆستی وەزیری دارایی بوو.

ئینگریدا لە شاری ڤیلنیوس لە دایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٦، بڕواننامەی لە زانکۆی ڤیلنیوس لە بەشی کار (بزنس) بەدەستهێناوە. دواتر لە ساڵی ١٩٩٨، بڕواننامەی ماستەریشی وەرگرت. دواتر وەک سەرۆکی دابەشکردنی باج لە وەزارەتی دارایی دەست بەکاربوو، ئەو لەم کارەی مایەوە تاکوو ساڵی ٢٠٠٤. ئنگریدا سیمۆنیتە بووەتە سەرۆکی ئەنجومەنی زانکۆی ڤیلنیوس.

لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن دەوڵەتی لیتوانیا مێدالیای ڕێزلێنانی (Order of Vytautas the Great) پێدرا.

ژیانی کەسی[دەستکاری]

جگە لە زمانی لیتوانی ئەوا زماننەکانی ئینگلیزی، پۆلەندی، ڕووسی و سوێدی دەزانێت. ئەو تا ئێستا هاوسەرگیری نەکردووە و منداڵیشی نەبووە.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Brunalas, Benas. "Šimonytė: tie, kuriems nepatinka ši valdžia, galės 2024 m. išsirinkti tuos, kurie patiks". DELFI (بە لیتوانیایی). Retrieved 2021-03-06.
  2. ^ "Lithuania Won't Buy Russian Vaccine It Deems a Geopolitical Tool". Bloomberg.com (بە ئینگلیزی). 2021-02-09. Retrieved 2021-03-06.
  3. ^ "Ingrida Šimonytė". lrs.lt. Seimas. Retrieved 3 November 2020.