بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئای دەبلیو (بزوێنەری کایە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕووناکی و سێبەر و ستریمینگی پێکھاتەی وەشانی ٤٬٠ی بزوێنەرەکە لەم وێنەیەدا دەبینرێت، کە لە دۆخی فرە یاریزانی کۆڵ ئۆڤ دیووتی: مۆدێرن وارفەر ٢ وەرگیراوە.

بزوێنەری ئای دەبلیو (بە ئینگلیزی: IW Engine) ناوی بزوێنەری کایەیە کە لەلایەن کۆمپانیایئینفینیتی وارد دیزاین کراوە بۆ دروستکردنی ناونیشانی سەرکەوتووی کۆڵ ئۆڤ دیووتی و لەسەر مایکرۆسۆفت ویندۆز و ئێکس بۆکس ٣٦٠ و پلەی ستەیشن ٣ کاردەکات. ئەم بزوێنەری یارییە لەلایەن کۆمپانیای ئای جی ئێن وەک یەکێک لە ١٠ بزوێنەری یارییە سەرەکییەکان ھەڵبژێردرا. بزوێنەری ئای دەبلیو ٤ نەوەی دووەمی بزوێنەری ئای دەبلیوە کە لەلایەن کۆمپانیای ئینفینیتی وارد پەرەی پێدراوە و بۆ یەکەمجار لە یاری کۆڵ ئۆڤ دیووتی: مۆدێرن وارفەر ٢ بەکارھێنراوە.[١] ھەروەھا ڕێگە بە دروستکەر دەدات جیھانی گەورەتر و شتگەلێکی وردتر لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای «تێکسچە فلۆو» دروست بکات. ھەروەھا کۆمپانیای TriArc ئەم بزوێنەرە لە پەرەپێدانی یاری کۆڵ ئۆڤ دیووتی: بلاک ئۆپس.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Stead، Chris (١٥ی تەممووزی ٢٠٠٩). «The 10 Best Game Engines of This Generation». IGN. لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
  2. Zwiezen، Zack (٣٠ی نیسانی ٢٠٢١). «Now Every Single Activision Studio Works On Call Of Duty». Kotaku. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.