ئایەتەلکورسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ئایەتەلکورسی لەسەر قاپێکی چینی سەدەی ١٨یەم

ئایەتەلکورسی (بە عەرەبی: آيَة الْكُرْسِي) ٢٥٥ەم ئایەتی سوورەتی بەقەرەیە. ئایەتەکە دەربارەی ئەوە کە چۆن هیچ شتێک هاوشێوە و بەراورد بە خودا ناکرێت.[١][٢]

ئەم ئایەتە یەکێکە لە ناسراوترین ئایەتەکانی قورئان و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە جیهانی موسڵماناندا لەبەردەکرێت.[٣] زۆرجار بۆ دوورخستنەوەی شەیتان و جنۆکە دەووترێت.[٤]

تەفسیری ئایەتەکە[دەستکاری]

خوا زاتێکە جگە ئە‌و ھیچ خوایە‌کی ترنییە کە شایە‌نی پە‌رستن بێت و ئە‌و ھە‌میشە زیندووە و ڕاگرو سە‌رپە‌رشتیاری (ھە‌موو دروست کراوە‌کانییە‌تی)، نە ونە‌وز دە‌یگرێت و نە خە‌و (چونکە ڕاگرو سە‌رپە‌رشتیاری بوونە‌ورە)، ھە‌رچی لە ئاسمانە‌کان و ھە‌رچی لە زە‌ویدا ھە‌یە ھە‌ر ئە‌وزاتە خاوە‌نیانە، کێ یە ئە‌وی (دە‌توانێت) تکا بکات لە لای ئە‌و، بە‌بێ مۆڵە‌تی خۆی، دە‌شزانێت چی لە ئێستاو داھاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوە‌و ڕوودە‌دات، ھیچ کام لە دروستکراوانی زانست و زانیاری تە‌واویان نییە دە‌ربارە‌ی زانیاری و زانستە‌کانی ئە‌و، مە‌گە‌ر بە‌وی کە خۆی بییە‌وێت فێریان بکات (ئە‌م پێشکە‌وتن و زانستە‌ی سە‌ردە‌م بە‌شێکی کە‌من لە بە‌خششە‌کانی خوا)، فە‌رمانڕە‌وایی و دە‌سە‌ڵات و زانینی ئە‌وزاتە ھە‌موو ئاسمانە‌کان و زە‌وی گرتووەتە‌و و پارێزگاریان بە‌لای خواوە ھیچ گران نییە و ماندووی ناکات و ھە‌ر ئە‌و خوایە‌کی بە‌رزو بڵند و گە‌ورە‌یە. (٢٥٥)

گەورەی ئایەتەکە[دەستکاری]

پێغەمبەر محەممەد دەڵێت: «گەورەی قورئان سوورەتی بەقەرە، گەورەترین ئایەتی سوورەتەکە ئایەتی الکرسییە، بەڕاستی شەیتان دوور دەکەوێتەوە لەماڵێک کە سوورەتی بەقەرە تێدا بخوێنرێت» إبن الحجر ڕیوایەتی کردووە.

« ئەبی کوڕی کەعب دەڵێ: پێغەمبەری خوا وتوویەتی: (ئەی (ئەبولمەنزەر) دەزانی چ ئایەتێک لە کتێبی خوای باڵادەست لەھەمووان گەورەترە). دەڵێ: وتم: خوا و پێغەمبەری خوا زاناترن، فەرمووی: (ئەی (أبو المنذر) دەزانی چ ئایەتێک کەلە خزمەتیدای، لە کتێبی خوای باڵا دەست لە ھەموان گەورەترە). دەڵێت: وتم (اللە لا الە الا ھو الحی القیوم) بەقەرە ٢٥٥ دەڵێ: دەستی دابەسنگما و فەرمووی: (بەخوا پێکاوتە زانست و زانیاریت لێ پیرۆز بێت ئەی (أبو المنذر)). ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە. »

[٥]

« «گوتی سەلامی خوای لێ بێت» ئەوەی ئایەتی کورسی لەدوای ھەموو نوێژێک بخوێنێت، ھیچ شتێک لە نێوانی ئەو و چوونە ناو بەھەشتدا نییە جگە لە مردن. واتا کە مرد پاشان، دەچێتە بەھەشتەوە. »

[٦]

« ئەبوھورەیرە فەرمووی؛ پێغەمبەری خوا کردمی بەسەر کاری سەر فترەیەی ڕەمەزان کە ئاگاداری بم و بیپارێزم، لە ناکاو پیاوێک ھات دەیویست خواردن ببات و بیدزێت، منیش گرتم و وتم دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خوا پیاوەکەش وتی؛ من ھەژار و دەستکورتم، و خێزان و منداڵی زۆرم بەسەرەوەیە، و زۆر پێویستیم بەو خواردنە ھەیە، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی؛ منیش وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، جا کاتێک ڕۆژ بوویییە و پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ ئەی ئەبوھورەیرە شەوی ڕابردوو دیلەکەت چی بەسەر ھات؟ منیش وتم: ئەی پێغەمبەری خوا پاڕایەوە و سکاڵای کرد کە زۆر ھەژار و دەستکورتە، منیش بەزەیم پێیدا ھاتەوە و وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ بەڵام ئەو درۆی لەگەڵ کردی دڵنیابە دەگەڕێتەوە، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی؛ منیش زانیم و دڵنیابووم کە ئەو پیاوە دەگەڕێتەوە لەبەر قسەکەی پێغەمبەری خوا بۆیە چاودێریم کردوو بۆی دانیشتم، کاتێکم زانی پیاوە کە ھاتەوە دووبارە دەیوویست خواردن ببات و بیدزێت، منیش دووبارە گرتمەوە و وتم: دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خوا پیاوەکەش وتی؛ من ھەژار و دەستکورتم، و خێزان و منداڵی زۆرم بەسەرەوەیە، و زۆر پێویستیم بەو خواردنە ھەیە، ئەمجارە ناگەڕێمەوە، منیش بەزەیم پێیداھاتەوە و وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، جا کاتێک ڕۆژ بوویییە و پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ ئەی ئەبوھورەیرە دیلەکەت چی بەسەر ھات؟ منیش وتم: ئەی پێغەمبەری خوا پاڕایە و و سکاڵای کرد کە زۆر ھەژارو دەستکورتە، منیش بەزەیم پێیدا ھاتەوە و وازم لێ ھێناو ئازادم کرد، پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ بەڵام ئەو درۆی لەگەڵ کردی دڵنیابە کە دەگەڕێتەوە، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: منیش بۆجاری سێیەم چاودێریم کردوو بۆی دانیشتم، کاتێکم زانی پیاوە کە ھاتەوە و دەیوویست خواردن ببات بیدزێت، منیش پیاوەکەم گرتم وتم: دەتبەم بۆ لای پێغەمبەری خوا، چونکە ئەمە جاری سێیەمە و تۆ دەڵێی نایەمەوە و بەڵام دێیتەوە، پیاوەکەش وتی: وازم لێ بھێنە با چەند وشەیەکت فێر بکەم کە بە ھۆیەوە خوای گەورە سوودو کەڵکت پێ ببخشێت، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: ئەو وشانە چییە؟ پیاوە کە وتی: ھەر کات چویتە سەر جێگەی نوستن ئایەتەلکوورسی بخوێنە (اللَّەُ لَا إِلَە إِلَّا ھُوَ الْحَیُّ الْقَیُّومُ) تاکو کۆتای ئایەتەکە، چونکە بەھۆی خوێندنی ئەو ئایەتەوە بەردەوام پارێزراو دەبێت خوای گەورە دەتپارێزێت، و شەیتان ناتوانێت لێت نزیک ببێتە و تاکو بەیانی، ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: منیش وازم لێھێناو ئازادم کرد، جا کە بەیانی بوویییە و پێغەمبەری خوا فەرمووی: ئەی ئەبوھورەیرە شەوی ڕابردوو دیلەکەت چی بەسەر ھات؟ منیش وتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئەو پیاوە گومانی وابوو کە فێری چەند وشەیەکی کردووم بەھۆی ئەو وشانە و خوای گەورە سوود و کەڵکم پێ دەبەخشێت، لەبەر ئەو منیش وازم لێھێناو ئازادم کرد، پێغەمبەری خوا فەرمووی: ئەو وشانە چییە؟ ئەبوھورەیرە «خوای لێ ڕازی بێت» فەرمووی: پیاوەکە وتی؛ ھەر کات چویتە سەر جێگەی نوستن ئایەتەلکوورسی بخوێنە

(اللَّەُ لَا إِلَە إِلَّا ھُوَ الْحَیُّ الْقَیُّومُ) تاکو کۆتایی ئایەتەکە، چونکە بەھۆی خوێندنی ئەو ئایەتە بەردەوام پارێزراو دەبیت و خوای گەورە دەتپارێزێت، و شەیتان ناتوانێت لێت نزیک ببێتە و تاکو بەیانی، ھاوەڵەکان (خوایان لێ ڕازی بێت) لە ھەموو کەس زیاتر سوور بوون لەسەر ئەنجامدانی کاری خێر و چاک ئەمە وتەی یەکێک لەوانەیەکە فەرموودەکەیان گێڕاوەتەوە)- پاشان پێغەمبەری خوا فەرمووی؛ ڕاستی پێ وتی ئەو درۆزنە – یان ئەم قسەیەی ڕاستە بەڵام خۆی درۆزنە - دەزانی ماوەی سێ شەو کێ لەگەڵدا قسە و گفتوگۆ دەکات ئەی ئەبوھورەیرە؟ فەرمووی: نەخێر، پێغەمبەری خوا فەرمووی: ئەو شەیتان بوو. ئیمامی بوخاری (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) ئەم فەرموودەیەی گێڕاوەتەوە

»


سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «آية الكرسي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠.

  1. ^ Abdullah Yusuf Ali (1983) [First published 1934]. The Holy Qur'ān: Text, Translation and Commentary. Brentwood, Maryland: Amana Corp. پەڕەکان 102–103. 
  2. ^ "Surah Al-Baqarah - 2:255". quran.com. لە ڕێکەوتی 2020-10-16 ھێنراوە. 
  3. ^ Seyyed Hossein Nasr, دەستکاریکەر (2018). The Study Quran. HarperCollins Publishers. پەڕە 110. 
  4. ^ Afzal, Sagheer. (2011). The Reluctant Mullah. London: Halban. ISBN 978-1-905559-27-5. OCLC 782868200. 
  5. ^ لە کتێبی دار إحیاء عەرەبی، چاپی ١٣٧٤ھ، حەدیسی ژمارەی ٨١٠
  6. ^ المکتبة الإسلامیة Archived ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە, لە وەیبەک مەشین.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]