یۆنیا
ڕواڵەت
(لە ئایۆنیاەوە ڕەوانە کراوە)
یۆنیا (یۆنانی: Ἰωνία یان Ἰωνίη) ناوچەیەکی کۆن بوو لە ناوەڕاستی کنارێنی ڕۆژاواییی ئاناتۆلیا، کە ئەمڕۆ ئەکەوێتە نزیک شاری ئیزمیری تورکیاوە. ناوی ناوچەکە لە ناوی ھۆزی یۆنییەوە گیراوە. یۆنییەکان، کە قەت نەبوون بە دەوڵەتێکی یەکگرتوو، ھۆزێک بوون کە لە ٤٨٠ تا ٦٠٠ی پێش زایین لە کەنارەکان و دوورگەکانی دەریای ئیجە نیشتەجێ بوون.
ئەوترێ فەلسەفەی ڕۆژاوا لە یۆنیاوە دەستی پێ کرد و شارستانیەتیش لە میسر و میزۆپۆتامیاوە گوازرایەوە بۆ یۆنیا و لەوێشەوە بۆ ڕۆژاوای ئێستا.[١]
وشەی «یۆنان»یش ھەر لە ناوی ئەم ناوچەیەوە گیراوە.[٢]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- ^ “مێژوی فەلسەفەی ڕۆژاوا”، بەشی فەلسەفەی پێش یۆنان، چاپی 1945 ئینگلیزی.
- ^ «معنی یونان | لغتنامه دهخدا». www.vajehyab.com. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یۆنیا تێدایە. |