ئاینو
ئەم وتارە ھەتیوە، چوونکە تەنیا چەند وتارێک یاخود ھیچ وتارێک نەبەسراوە بێرەوە. تکایە بە زیادکردنی بەستەر لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە یارمەتی بدە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
ئاینو (بە ژاپۆنی: アイヌ) دانیشتووانی ڕەسەنی دوورگەی ژاپۆنن کە مێژووی نیشتەجێ بوونیان پێش ھاتنی لێشاوی پێشینانی ژاپۆنییەکانە لە چینەوە، کە دوای ھاتنی ژاپۆنییەکان ژمارەی ئاینوەکان ڕووی لە کەمی کرد و لە ھەموو دوورگەکانی ئەو وڵاتەدا بوونیان سڕایەوە و لەناو زۆرینەی ژاپۆنیدا توانەوە، تەنیا لە دوورگەی ھۆکایدۆ نەبێت کە تاکوو ئێستا لە ژێر کاریگەری زمان و ھونەر و ڕۆشنبیری و دابونەریتی ئاینو ماوەتەوە کە شێوە و نەریتەکانیان جیاوازییەکی زۆر ڕوون و ئاشکرایان ھەیە لەگەڵ ژاپۆنییەکان.
شێوەیان[دەستکاری]
ئاینوەکان لە ڕووی شێوەی لەش و لاریان جیاوازن لەگەڵ ژاپۆنییەکان و بەوە جیا دەکرێنەوە کە باڵایان بەرزتر و زلترن لە ژاپۆنییەکان و ھەروەھا موویان زۆرە و تووکنترن لەچاو ژاپۆنییەکان.
ئایین[دەستکاری]
ئاینو بیروباوەڕی تایبەتی خۆیان ھەیە و "ورچ" بە شتێکی تایبەت و پیرۆز دادەنێن و دەیکەنە قوربانی بە مەبەستی ڕازی کردنی خواکەیان.
ژمارەیان[دەستکاری]
ئاینو ژمارەیان نزیکەی ١٥٠ ھەزار دەبێت کە زۆربەیان لە ژاپۆن و بەشێکی کەمیشیان لە ڕووسیا دەژین.
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |