ئایفۆن ئێکس ئاڕ
ئایفۆن ئێکس ئاڕ | |
---|---|
![]() | |
لقی | ئایفۆن |
دامەزران | ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ |
ناو | iPhone X🅁 |
دروشم | Brilliant. In every way. |
بەشێک لە زنجیرەی | ئایفۆن |
لە دوای | ئایفۆن ١١ |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دروستکەر | ئەپڵ |
CPU | ئەپڵ ئەی ١٢ |
Connector | Lightning connector |
Exif make | Apple |
Exif model | iPhone XR |
وێبگە | https://www.apple.com/iphone-xr/ |
سەرچاوەی وزە | lithium-ion battery |
پابەندە بە | IEC 60529 Degrees of protection provided by enclosures (IP Code) |
تەکنەلۆژیای نمایشکردن | liquid-crystal display، IPS panel |
Stylized name | iPhone Xʀ |
ئایفۆن ئێکس ئاڕ (بە ئینگلیزی: Iphone XR) مۆبایلێکی زیرەکە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دروست کراوە، و لەلایەن تیم کوک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵەوە لە ھۆڵی «ستیڤ جۆبز» لە ئەپڵ پارک لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ناسێندرا. ئەم ئایفۆنە ھەرزانترە لە ئایفۆن ئێکس ئێس کە زۆر گرانە. پێش فرۆشتنی ئایفۆن ئێکس ئاڕ لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.[١] ئایفۆن ئێکس ئاڕ خاوەنی ئێڵ سی دی ٦٬١ ئینج و بە نرخی بنەڕەتی ٧٤٩ دۆلار، ھەرزانترین ئایفۆنە کە دەتوانیت لە ئەپڵ بکڕیت. ئەم مۆبایلە ھەمان پڕۆسێسەری ئایفۆن ئێکس ئێسی ھەیە کە ئەپڵ بانگەشەی ئەوە دەکات کە «زیرەکترین و بەھێزترین» پڕۆسێسەرە تا ئێستا لە مۆبایلێکی زیرەکدا ھەبێت. ئەم مۆبایلە بە ٦ ڕەنگ پێشکەش بە بازاڕ کرا: سپی، ڕەش، شین، زەرد، مەرجانی (پەمەیی پرتەقاڵی) و سوور. ئایفۆن ئێکس ئاڕ پشتگیری دوو سیمکارت دەکات، یەکێکیان فیزیکی و ئەوی تریان ئەلیکترۆنییە.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «IPhone XR»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
- ^ «It's pronounced 'iPhone Ten'». The Verge. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «iPhone XR: Everything We Know». MacRumors (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «With iPhone 13 launch, Apple discontinues what was once its 'most affordable' flagship iPhone». ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١. لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی ئەپڵ
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠